بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زەبەلاحی سەھۆڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەبەلاحی سەھۆڵی گەڕەستێرەیەکی زەبەلاحە کە زۆرتر لە توخمگەلی قورستر لە ھایدرۆجین و ھیلیۆم، وەکوو ئۆکسیجن، کاربۆن، نایترۆجین و گۆگرد، پێک ھاتووە. دوو زەبەلاحی سەھۆڵی لە سیستمی خۆریدا ھەن: یورانۆس و نێپتوون. زاراوەی «سەھۆڵ» لە ئەستێرەفیزیک و گەڕەستێرەناسیدا ئاماژە بە ئاوێتەی کیمیاییی زووبفڕ بە خاڵی ڕچانی سەروو ١٠٠ پلەی کێلڤن، وەکوو ئاو، ئەمۆنیا، یان مێتان، دەکات.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «IAU Office of Astronomy for Education». astro4edu.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «Ice Giant Planets». cronodon.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]