بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە رێزدێنت ئیڤڵ ٦ەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە کایەی ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ڕێزدنت ئیڤڵ (ڕوونکردنەوە).
ڕێزدنت ئیڤڵ ٦
وێنەی کەڤەر
پەرەپێدەرکاپکم
بڵاوکەرەوەکاپکم
دەرھێنەرئیچیھیرۆ ساساکی
بەرھەمھێنەرھیرۆیوکی کۆبایاشی
یۆشیاکی ھیرابایاشی
شێوەسازجیرۆ تاۆکا
بەرنامەسازسۆجی سێتا
ھوونەرمەندتۆمۆنۆری تاکانۆ
نووسەرشۆتارا سوگا
ئاوازدانەرئاکیھیکۆ ناریتا
زنجیرەڕێزدنت ئیڤڵ
بزوێنەرئێم تی فرەیموۆرک
سەکۆ
بڵاوبوونەوە
٢٠١٢
  • پلەیستەیشن ٣ و ئێکسبۆکس ٣٦٠
    • WW: ٢ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٢[١]
    • JP: ٤ی تشرینی یەکەم، ٢٠١٢
    مایکرۆسۆفت ویندۆوز
    • ئو: ٢١ ئازار ٢٠١٣
    • WW: ٢٢ ئازار ٢٠١٣
    پلەیستەیشن ٤ و ئێکسبۆکس یەک
    • دەبڵیو دەبڵیو: ٢٩ ئازار ٢٠١٦
چەشنسەرکێشیی-ئاکشن، بینا ھاوێژی کەسی سێھەم
شێوازیەک یاریکەر، دوو یاریکەر

ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ (بە ژاپۆنی: バイオハザード6؛ خوێندنەوەی ژاپۆنی بە کوردی: بایۆھازاردۆ شیکوسو) کایەیەکی ڤیدیۆیی سەرکێشیی-ئاکشنە لە جۆری بینا ھاوێژی کەسی سێھەم کە لەلایەن کاپکمەوە بەرھەمھێنراوە و بڵاوکراوەتەوە. ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ نۆیەم بەشی سەرەکیی کایەکەیە، یەکەمجار بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، دواتر بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٣. کایەکە دووبارە بە ھەموو بەشە داگرتنەکانییەوە بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.

چیرۆکەکە دەگێڕدرێتەوە لەلایەن کریس ڕێدفیڵد، دامەزرێنەر و ئەندامی پێشووی خەمڵاندنی ھاوپەیمانیی ئاسایشی زیندە-تیرۆر (BSAA) کە تووشی تۆقان و لەبیرچوونەوە بووە بەھۆی پرۆسەیەکی نێردراویی ناسەرکەوتووەوە، ڵیۆن ئێس کێنێدی، ڕزگاربووەیەکی ڕاکوون سیتی و بریکاری حوکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەیک میوڵەر، کوڕێکی نایاسایی ئەلبەرت وێسکر و ھاوکاری شێری بێرکن، و ھەروەھا دەیدا وۆنگ، بریکارێکی کورتخایەن کە تۆمەتبارکراوە بە ھێرشی زیندە-تیرۆرستی لەلایەن ڕێکخراوە دووژمنەکەی، نیۆ-ئەمبرێلا. ئەوان ھەموویان ڕووبەڕووی ھێرشێکی زیندە-تێرۆرستی دەبنەوە کە دروست بووە بەھۆی ڤایرۆسێکی نوێوە بەناوی ڤایرۆسی-سی لە شارەکانی جیھاندا. یارییەکە تیشکۆ دەخاتە سەر ھەر چوار بەشەکە، کە لە ھەر یەکێکیاندا کاسایەتییەکان شێواز و توانای تایبەتیان ھەیە.

یارییەکە سەرەتا بیری لێکرایەوە لە ساڵی ٢٠٠٩دا، و دوای ساڵێک دوای ئەوە بەتەواوی گەشەیپێکرا لەژێر ھەمان بەرھەمھێنەری ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤، ھیرۆیوکی کۆبایاشی. یارییەکە ستافێکی دەرھێنانی زیاتر لە ٦٠٠ کەسیی ھەبوو، کە وای لێکرد ببێتە گەورەترین بەرھەمی کاپکم تاکو ئێستا. گەشەپێکەرەکان چەشنی یارییەکە بە «ترسی دراماتیکی» ناودەبەن، ھەرچەندە کەرستە بەرزکەرەوەکانی یارییەکە بە ژاپۆنی ھێشتا بە «ترس ڕزگاربوون» ناوی دەبەن. یارییەکە بەسەرداچوونەوەی تێکەڵی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەدوای بڵاوبوونەوەی، ھەندێکیان دەستخۆشیانکرد لە چیرۆکە گشتییەکە، بەڵام چوار چیرۆکە جیاوازەکە بووە ھۆی ڕەخنەگرتن، ھەر وەک جیابوونەی یارییەکە لە چەشنەکەی پێشووی کە «ترس ڕزگاربوون» بوو. سەرەڕای ڕەخنەگرتنەکان، یارییەکە لەڕووی مادییەوە سەرکەوتوو بوو، بە زیاتر لە ٦ ملیۆن فرۆشەوە، لە ئێستادا دووەم یاری کاپکمە لەڕووی فرۆشەوە، تەواوکەرێک بەناوی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٧: بایۆھازارد بڵاوکرایەوە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧.

چیرۆک

[دەستکاری]

لە گۆشەنیگای ٣ کەسەوە دەگێڕدرێتەوە کە ئەوانیش لیۆن سکۆت کێنیدی یەکێکە لە ڕزگاربووانی ڕاکۆن سیتی و ھەروەھا کارمەندێکی حکوومەتی ئەمریکایە لەگەڵ ھاوڕێکەی ھێلێنا ھارپەر، کریس ڕێدفێڵد ئەندام و دامەزرێنەری ڕێکخراوی BSAA لەگەڵ پێرس نێڤانس، جەیک میولەر (کوڕی ئەلبێرت وێسکەر) لەگەڵ ھاوڕێکەی شێری بێرکین، و ئادا وۆنگ بریکارێکی سەربەخۆیە و لەلایەن ڕێکخراوێکی نھێنییەوە پاڵپشتی دەکرێت بە ناوی نیو-ئەمبرێلا. ھەموو ئەمانە دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ھێزانە ببنەوە کە لە پشت ھێرشێکی بایۆلۆجی تیرۆریستی گەورەوەن کە چەندین شاری لە جیھاندا کردووەتە ئامانج وەک تاچی لە چین و ناوچەکانی ئەمریکا. لەم ھێرشەدا ڤایرۆسی سی (C-virus)ی تازە پەرەپێدراو بەکارھێنرا و دەبێت دێرێک سیمێنس و کارلا ڕادامس بوەستێنن. دوای ڕووداوەکە کچێکی بچووک بە ناوی (ئیڤلین بەیکەر) بڕێکی کەم لە ڤایرۆسەکەی بڵاوکردەوە بەسەر خێزانێکدا لە نزیک کێڵگەیەکی چۆڵکراو.

پەرەپێدان

[دەستکاری]

پەرەپێدانی یارییەکە ماوەیەکی کەم دوای بڵاوبوونەوەی بەشی پێنجەم دەستی پێکرد و بە تەواوی لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە پەرەپێدان کرد، کاپکۆم دەیویست باشترین یاری ڕێزدێنت ئیڤڵ دروست بکات لە ڕووی بەھا و بەرھەمەوە، وەک بەرھەمھێنەری یارییەکە ڕای گەیاند. کاپکۆمیش ڕای گەیاند کە یارییەکە «ھەنگاوێکی زۆر گەورە دەبێت بەرەو پێشەوە لە پەرەسەندنی زنجیرەکەدا». تیمی پەرەپێدان ویستیان ڕەھەندێکی نوێ بدەن بە یارییەکە، چونکە دەرھێنەری یارییەکە ویستی ڕووداوەکان لە چین و وڵاتێکی خەیاڵی بە ناوی ئیدۆنیا ڕووبدەن کە کەشوھەوای ڕۆژھەڵاتی ئەورووپای ھەیە. کارەکتەری جەیک دروست کرا بۆ ڕاکێشانی ھەوادارانی نوێ بۆ زنجیرەکە. تیمی پەرەپێدانی یارییەکە لە ٦٠٠ کەس زیاتر بوو، ئەمەش وای کردووە ببێتە گەورەترین بەرھەمی کاپکۆم تا ئێستا. لە ١٢ی ئایاردا، کاپکۆم ڕای گەیاند کە پێشبینی دەکات ٧ ملیۆن دانە لە یارییەکە بفرۆشێت تا کۆتایی ساڵی دارایی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ڕێزدنت ئیڤڵ ٦ بۆ کۆمپیوتەر ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا کرا و باسکرا». نیو گەیم نێتوۆرک. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢.