لیۆن سکات کێنێدی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
| لیۆن سکات کێنێدی | |
|---|---|
لیۆن ئێس کێنێدی لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ڕێکویەم | |
| زنجیرە | ڕێزدێنت ئیڤڵ |
| یەکەم دەرکەوتن | ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ (١٩٩٨) |
| دروستکەر | ھیدێکی کامیا نۆبۆرو سوگیمورا |
| ھونەرمەند | ئیساۆ ئۆھیشی (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢) |
| ئەکتەری دەنگ | پاۆڵ حەدداد (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢)[١] پۆڵ مێرسیر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤، زە دارکساید کرۆنیکڵز, دیجێنیرەیشن)[١] کریستیان لانز (ئۆپێرەیشن ڕاکوون سیتی)[١] ماتیو مێرسەر (ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦، دامنەیشن)[١] |
لیۆن ئێس کێنێدی (بە ئینگلیزی: Leon S. Kennedy – ناوی تەواو: لیۆن سکات کێنێدی • بە ژاپۆنی: レオン・スコット・ケネディ) کەسایەتییەکی خەیاڵیی کایەکانی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە. ئەو وەک یەکێک لە دوو کەسایەتییە سەرەکییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢ دەرکەوت. لیۆن دواتر وەک کەسایەتیی سەرەکیی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ دەرکەوت، جارێکی تریش وەک یەکێک لە حەوت کەسایەتییە سەرەکییەکەی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦ دەرکەوت. بە شێوەیەکی گشتی، کەسایەتییەکە ڕەخنەی ئەرێنی لێ گیراوە.
لەکاتی ڕووداوەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ ٢دا، لیۆن ئەفسەرێکی پۆلیسی نوێیە کە یەکەم ڕۆژی کارکردنێتی لە ڕاکوون سیتی، بەڵام بۆ سەر کارەکەی دوا کەوتووە و کاتێک دەگاتە شوێنی کارەکەی، دەبینێت کە ڕاکوون سیتی وێران بووە و نزیکەی ھەموو دانیشتووانەکە بوونەتە زۆمبی. لیۆن لەگەڵ کڵێر ڕێدفیڵد، خوێندکارێکی زانکۆ کە بە دوای براکەیدا دەگەڕێت، بۆ ڕزگارکردنی شێری بێرکن کار دەکات و لەلایەن ئەیدا وۆنگەوە یارمەتی دەدرێت. ٦ ساڵ دواتر، لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤دا، لیۆن وەک بریکارێکی خزمەتگوزاریی نھێنیی حکوومەتی فیدڕاڵیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەردەکەوێتەوە، کە ئەرکی ڕزگارکردنی کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاشڵی، پێ دراوە. لە ڕێزدێنت ئیڤڵ ٦دا، ئەو ھێشتا کار بۆ حکوومەت دەکات و جارێکی تر چاوی بە ئەیدا و شێری دەکەوێتەوە.
لیۆن لە چەند یارییەکی تریش دەرکەوتووە، ھەروەھا لە فیلمە ئەنیمەیشنەکانی دیجێنەرەیشن (٢٠٠٨)، دامنەیشن (٢٠١٢)، و ڤێندێتا (٢٠١٧) ڕۆڵی سەرەکی پێ دراوە. لیۆن تەنھا لە یەکێک لە فیلمە ئەکشنەکانی پۆڵ ئاندرسن دەری ھێناون دەرکەوتووە، ڕۆڵەکەشی لەلایەن ئەکتەرێکی فەڕەنسییەوە بە ناوی ژۆھان ئەرب گێڕدراوە.
مێژوو
[دەستکاری]لیۆن ئێس کێنیدی لە ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. ئەو ئارەزوویەکی زۆری ھەبوو بۆ ئەوەی تواناکانی لە پێناو پاراستن و خزمەتکردنی کەسانی تردا بەکاربھێنێت. لەو کاتەی لە کۆلێژی ئەفسەران خەریکی خوێندن بوو، وەک خوێندکارێکی ڕۆشنبیر، زۆر چالاک و ڕاھێنراو بوو. کاتێک تەمەنی ٢١ ساڵ بوو، وەک پۆلیسێکی نوێکار بۆ شاری ڕاکوون نێردرا بۆ ئەوەی لەوێ دەست بە کارەکانی بکات. ئەو لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٩٨دا چووە ناو شاری ڕاکوون، یەک ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی «تی». لیۆن لە یاریی «ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤»دا ناوبانگێکی زۆری بەدەست ھێنا.
پەیوەندیکردن بە حکوومەتی ئەمریکا
[دەستکاری]دوای ھەڵاتن لە شارەکە، کلێر و لیۆن ڕێگەی جیاوازیان گرتە بەر. کلێر بەردەوام بوو لە گەڕان بەدوای «کریس»ی برایدا. لیۆنیش ناچار بوو بۆ حکوومەتی ئەمریکا کار بکات. ھەرچۆنێک بێت، ئەو دوای پەیوەندیکردنی بە خزمەتگوزاریی حکوومی ئەمریکا، تا پێنج ساڵ دوای ئەوە زۆر ڕووداوی ئەزموون کرد؛ دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە گەورەکانی حکوومەتی ئەمریکا و ئامادەبوون لە ئەرکە زۆر سەخت و ئەستەمەکاندا، لەم پۆلیسە نوێکارە بریکارێکی شارەزا و ئازای دروست کردبوو. ئەو لە بەکارھێنانی چەک و ھەروەھا شەڕی دەستەویەخەدا زۆر بەھێز و لێھاتوو بوو، بەتایبەت لە شەڕی چەقۆدا. لیۆن لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٨دا، «ئارک تۆمپسۆن» بۆ پشکنینی دامەزراوەکانی کۆمپانیای «ئەمبرێلا» دەنێرێت بۆ دوورگەی «شینا». لە درێژەی ھەمان مانگدا، کاتێک کلێر لەلایەن «ئەمبرێلا»وە دەستگیر دەکرێت و بۆ دوورگەی «ڕۆکفۆرت» دوور دەخرێتەوە، بە ناردنی ئیمەیڵێک بە لیۆن دەڵێت کە برایەکەی لە شوێنەکەی ئاگادار بکاتەوە. لیۆنیش بە ناردنی پەیامێک بۆ کریس، ئەو بۆ یارمەتیدانی کلێر دەنێرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 «Characters – Voice Of Leon S. Kennedy». Behindthevoiceactors.com. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ژاپۆن
- دەروازەی دەیەی ١٩٩٠
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان
- کەسایەتییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵ
- خەڵکی خەیاڵی ئەمریکی لە یارییە ڤیدیۆییەکاندا
- هونەرمەندە جەنگییە خەیاڵییەکان لە یارییە ڤیدیۆییەکاندا
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە تووشی نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات بوون
- ھونەرمەندە جەنگییە خەیاڵییەکان لە یارییە ڤیدیۆییەکاندا
- ئەفسەرە پۆلیسە ئەمریکییە خەیاڵییەکان
