سەکۆی پێژمێری
ڕواڵەت
سەکۆی پێژمێری یان سەکۆی دیجیتاڵ[١]، ژینگەیەکە کە تێیدا نەرمامێر دەخرێتە کار. دەشێت رەقەکاڵاکە یان سیستمی بەکارخەرییەکە بێت، تەنانەت دەشێت وێبگەڕ و ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری یان ھەر نەرمامێرێکی دیکەی بنچینەیی بێت کە بتوانرێت لە ڕێگایەوە کۆدەکانی بەرنامەکە بخرێتە گەڕ. سەکۆکانی پێژمێریی دەکرێت چەندە ئاستێکی جیاوازی ئابستراکشنیان ھەبێت، لەنێویاندا تەلارسازی کۆمپیوتەر، سیستەمی بەکارخەر، وەھەروەھا ژێدەرگەکانی ماوەی جێبەجێکردن.[٢] سەکۆی پێبژمێریی ئەو سەکۆیەیە کە بەرنامەکانی کۆمپوتەر لەسەری ھەڵدەسووڕێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "What I Talk About When I Talk About Platforms". martinfowler.com. Retrieved 2018-03-18.
- ^ "platform". Free On-line Dictionary of Computing
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەکۆی پێژمێری تێدایە. |