بەرھەمھێنەری کایەی ڤیدیۆیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرھەمھێنەری کایەی ڤیدیۆیی (بە ئینگلیزی: Video Game Producer) کەسێک کە بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیکردنی پەرەپێدانی کایە ڤیدیۆیەیییەکان بۆ ستۆدیۆیەک یان بڵاوکەرەوەیەک. بەرھەمھێنەری یارییە ڤیدیۆیییەکان بە پلەی یەکەم وەک بەڕێوەبەری پڕۆژە ناسراوە، و ئەوان پلاندانانی بەرھەمھێنان، بوودجە، تیمەکانی پەرەپێدان، ڕاوێژکاری لەگەڵ پرۆگرامەر و دیزاینەران بۆ دروستکردنی ھێڵکارییەک، مۆڵەتدان (ئەگەر پێویست بوو) و وەرگرتنی دەرەکی بەڕێوەدەبەن. کاتێک بڕیارە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی بۆ ناونیشانێک ئاشکرا بکرێت، ئەوە بەرپرسیارێتی بەرھەمھێنەرە کە یارمەتی ھەڵبژاردنی ڕێکەوتێکی دیاریکراو بۆ پڕۆژەکە بدات. ئەگەر وادەی بڵاوکردنەوەی پڕۆژەکە دواکەوت، ئەوە بەرھەمھێنەرە کە دەبێت ھۆکارێکی دروست بۆ دواکەوتنەکە بخاتەڕوو بە کارکردن لەگەڵ پەیوەندییە گشتییەکان. ھەروەھا ئەم پیشەگەرانە لەگەڵ فرۆشیاران کاردەکەن بۆ تاقیکردنەوەی یارییە ڤیدیۆیییەکان پێش ئەوەی بخرێنە بازاڕی بەکاربەرانەوە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ McKay, Brett; McKay, Kate (September 29, 2010). "So You Want My Job: Video Game Producer". The Art of Manliness. Retrieved May 30, 2014.
  2. ^ "What Does a Video Game Producer Do? (with pictures)". WiseGeek.com. Retrieved May 30, 2014.