تالیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تالیسی میلیتوس
Thales of Miletus
لەدایکبوون٦٢٤ پ. ز
مردن٥٤٦ پ. ز
نەتەوەیۆنانی
سەردەمفەلسەفەی پێش سوقرات
ناوچەفەلسەفەی ڕۆژئاوایی
بایەخی داوە بەبیرکاری، گەردوونناسی، فەلسەفەی ئەخلاق، مێتافیزیک

تالیس (یۆنانی: Θαλῆς؛ لەدایکبوو لە یەکێ لە ساڵەکانی ٦٢٤ یان ٦٢٣ و، مردوو لە یەکێ لە ساڵەکانی ٥٤٨ تا ٥٤٥ی پێش زایین) زانای ماتماتیک و ئەستێرەناس و فەیلەسووفێکی پێشسوقراتیی خەڵکی شاری میلیتوس لە ئاسیای بچووک بوو (کە ئێستا کەوتۆتە ناو وڵاتی تورکیا). تاڵیس چووە بۆ بابل لە بابلیەکان فێرە ماتماتیک و ژمارە ناسی بووە چووە بۆ میسر لەوێش فێری ئەستێرەناسی بووە پێشبینی خۆرگیرانی کردووە لە ساڵی 525پ.ز ڕاست دەرچووە ساڵێکش پێشبینی زۆر هاتنی زەیتوونی کردووە لەو وەرزە بۆیە هەموو ئامێری زەیتوون گووشینی کڕیوەتەوە لەکاتی خۆی دا پێشبینیەکەی ڕاست دەرچووە ئامێرەکانی بەکرێ داوەتەوە بەمەش قازانجێکی زۆری کرد

تالیس یەکێکە لە حەوت حەکیمی یۆنان. زۆرێک، کە بەرچاوترینیان ئەرەستووە، بە یەکەم فەیلەسووفی یۆنانی دەزانن[١][٢] و، ئەگەر واش نەبێ، لە باری مێژوویییەوە ئەو بە یەکەم کەس دادەنرێت لە کولتووری ڕۆژاواییدا کە پەرژابێتە سەر فەلسەفەی زانستی.[٣][٤]

تالیس بەوە ناسراوە کە بەکارھێنانی ئوستوورەکانی بۆ ڕاڤەی جیھان و گەردوون بە لایەکەوە نا و، لە باتیی، وەک ئەوەی لە زانستی ئەمڕۆدا دەکرێ، دیاردە و شتە سروشتییەکانی بە گریمانە و تیۆریی سروشتخوازانە ڕاڤە کرد. تەقریبەن ھەموو فەیلەسووفانی پێش سوقرات بۆ ڕوونکردنەوەی سروشت کەوتنە شوێن گریمانەکانی تالیسەوە. ئەوانیش ڕێک ھەر وەک تالیس لە جیاتیی ئەوە دەسەودامێنی ئوستوورە بن، پیان وا بوو کە تاقە جەوھەرێک لە ھەموو شتێکدا ھەیە و سروشت لەوەوە دێت. ئەرەستوو دەڵێ ئەو جەوھەرە بە لای تالیسەوە ئاو بووە.[٥]

لە بیرکاریدا، تالیس زانستی ئەندازەی بەکار ھێناوە بۆ پێوانەکردنی بەرزی ھەرەمەکان و دووری کەشتییەکان لە کەناری دەریاوە. ھەروەھا ناسراوە بە یەکەم کەس کە دۆزینەوەیەکی بیرکاری درابێتە پاڵ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Aristotle, Metaphysics Alpha, 983b18.
  2. ^ Smith, William, ed. (1870). "Thales". Dictionary of Greek and Roman Biography and Mythology. p. 1016.
  3. ^ Michael Fowler, Early Greek Science: Thales to Plato ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., University of Virginia [Retrieved 2016-06-16]
  4. ^ Frank N. Magill, The Ancient World: Dictionary of World Biography, Volume 1, Routledge, 2003 ISBN 1135457395
  5. ^ Aristotle. "Book I 983b". Aristotle, Metaphysics. Perseus Project.