بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولڕەحمان داخل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدول ڕەحمان داخلەوە ڕەوانە کراوە)
عەبدولڕەحمان داخل
سەقری قوڕەیش
پەیکەری عەبدولڕەحمان داخل لە ئیسپانیا
یەکەم ئەمیری کۆردۆبا
فەرمانڕەوایی١٥ی ئایاری ٧٥٦ – ٣٠ی ئەیلوولی ٧٨٨
پێشوویوسف کوڕی عەبدولڕەحمان
جێگرھیشام کوڕی عەبدولڕەحمان داخل
ھاوسەرچەندین: لەوانەش حولال
منداڵ(ەکان)سولەیمان
عومەر
ھیشام کوڕی عەبدولڕەحمان داخل
عبداللھ
شانشینیدەوڵەتی ئەمەوی
باوکمعاوییەی کوڕی ھیشام
دایکرەعا
لەدایکبوون7 ئازار 731
دیمەشق، سووریا، دەوڵەتی ئەمەوی
مردن30 ئەیلوولی 788 (٥٧ ساڵ)[١]
کۆردۆبا، ئەندەلوس
ئایینئیسلام

عەبدول ڕەحمان کوڕی معاوییە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک، لە دایک بووە ساڵی ٧٣١ز وکۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٨٨ز ناسراوە بە بازی قوڕەیش، یەکێک لەبەرپرسە ئەمەوییەکانی کە پاڵێوراوە بۆ خەلافەت لە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق، ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیکی باپیرەی دەیەم خەلیفەی ئەمەوییەکان بووە، عەبدول ڕەحمان ھەڵھات لە دەستی عەباسییەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان، و چووە ئەندەلوسەوە وناونرا بە عەبدول ڕەحمان داخل، وماوەی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس تەواو کرد، حوکمی کرد لە نێوان ساڵانی ٧٥٦–٧٨٨ز.

پەروەردە بوونی

[دەستکاری]

عەبدول ڕەحمان کوڕی معاوییە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم کوڕی ئەبوعاس کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلابە.

وعەبدول ڕەحمان حەفیدی ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک بوو، پەروەردە بوو لە ماڵی خەلافەتی ئەمەوی لە دیمەشق، وفاتیحی گەورە موسلمەی کوڕی عەبدول مەلیک کە مامی باوکی بووە، توانای حوکم و ویلایەت وزیرەکی لە عەبدول ڕەحماندا بینیوە، کاتێک عەبدول ڕەحمان ئەوە بەر گوێی دەکەوێن کاریگەرییەکی باشی لەسەری دەبێت.

کاتێک عەباسییەکان دەوڵەتەکەیان دامەزراند لەسەر ڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی، وئامانجیان بە دوو کەوتنی ئەمەوییەکان بوو لەگەڵ دەست بگرن بەسەر ئەندامانی خێزانی ئەمەوی، بەرپرسەکان ومناڵەکانیان کوشتن تەنانەت حەفیدەکانیشیان کوشتن، وھەموو ئەوانەی کە گومانیان پێ دەبردن کە ئەھلی میرنشینی بن لە ترسی ھەوڵیان لە شامدا کوشتنیان، وھەموو ھەوڵێکیان خستە گەڕ بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجە.

عەبدول ڕەحمان داخل کە خۆی شاردبووەوە لە گوندێکی دابڕاو لە نزیک فوڕات لە سووریا، وکاتێک شوێنەکەیان ئاشکرا بوو عەبدول ڕەحمان لەگەڵ وەلیدی برای ھەڵھاتن بە ھەندێک بێستاندا ڕۆیشتن وپۆلیس بە دوایانەوە بوو، ویستیان لە ڕووبارێک بپەڕنەوە، پۆلیس لە خشتەی بردن بەوەی وتیان بگەڕێنەوە ژیانتان پارێزراو دەبێت، براکەی گەڕایەوە وعەباسییەکان کوشتیان کە تەمەنی ١٣ ساڵ بوو، بەڵام عەبدول ڕەحمان سەرکەوتوو بوو لە ھەڵاتن و گەیشتن بە کەنارێکی تر.

چوونە ناو ئەندەلوسەوە

[دەستکاری]

عەبدول ڕەحمان داخل خۆی ئامادە دەکرد بۆ چوونە ناو ئەندەلوسەوە دوای ئەوەی سوپایەکی بەھێزی پێکھێنا ولایەنگرانی لە خۆی کۆکردەوە، وئیشی لەسەر ئەمانەی خوارەوە کرد، یەکەم, بەدر کە یەکێک بوو لە پیاوەکانی کە لە دیمەشقەوە لەگەڵی ھاتبوو ناردی بۆ ئەندەلوس تا لە ھەڵوێستەکە بکۆڵێتەوە، و زانیاری وەربگرێت دەربارەی ھێزە کاریگەرەکان لەسەر حوکم و بارودۆخی ناوخۆی ئەندەلوس.

دووەم, ناردی بۆ لای ھەموو خۆشەویستانی دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس، تا لایەنی بگرن.

سێیەم, ناردی بۆ ئەندەلوس وپلانەکەی پێ وتن و خەڵکی ئوێ پێشوازییان لەوە کرد لەبەر ئاگاداربوونیان لە دادپەروەری ئەمەوییەکان ویەکسانیان، کە لەو کاتانە لە ناکۆکییەکی توندا بوون لەگەڵ یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری، لەبەر ئەوەی جیاوازی دەکرد لە نێوان ئەوان وعەرەبەکانی باکووری ئەفریقا، دەیانویست ڕزگاریان بێت لە حوکمی یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری کە بەو دەمارگیرییە مامەڵەی دەکردن.

چوارەم, ناردی بۆ لای ھەموو ئەمەوییەکان لە ھەموو جێگەیەک وپێی ڕاگەیاندن کە دەچێتە ئەندەلوسەوە ودەوڵەتی ئەمەوی دائەمەزرێنێت، بەم شێوەیە ھەموو ئەمەوییەکانی شام وناوچەکانی تر دوای کەوتن.

لە ساڵی ٧٥٥ز عەبدول ڕەحمان داخل بە سوپا بەھێزەکەیەوە وسەرکردەکانی کە لەگەڵی بوون لە گەرووی جەبەل تاریقەوە چووە ئەندەلوسەوە بە شکۆ و مەزنی فاتحە سەرکەوتووەکانەوە و لایەنگرانی پەیوەندیان پێوە کرد و ھەموو وڵاتەکانی ڕێگەکەی مل کەچ بوون بۆی وڕۆیشت بەرەو ئیشبیلییە ودەستی بەسەراگرت وخەڵکەکەی موبایەعەیان پێدا، پاشان سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو قوڕتوبەی پایتەختەوە، دوای ئەوەی ھیزەکانی یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری شکاند لە شەڕی مەساڕە لە ھەمان ساڵدا تا دەستی گرت بەسەر ھەموو ئەندەلوسدا.

بازی قوڕەیش

[دەستکاری]

عەبدول ڕەحمان داخل سەرکەوت بەسەر عەباسییەکان، وەستا و جەنگا بەرامبەریان وسەرکەوت بەسەریاندا وتێکی شکاندن بە شێوەیەک کە زانیان لە بەردەم ھێزیکدان کە ناتوانرێت لە ڕوویدا بوەستیت، عەباسییەکان ناویان نا بە بازی قوڕەیش دوای ئەوەی سەرکەوت بەسەریاندا، کە ئەو نازناوە بوو دواتر پێی ناسراوە، کە دووەم خەلیفەی عەبباسی ئەبووجەعفەری مەنسوور ئەو نازناوەی بە سەردا بڕیوە لەبەر ئازایەتییەکەی.

بەم شێوەیە عەبدول ڕەحمان داخل ئامانجەکەی خۆی بە دی ھێنا لە گەڕانەوەی سەربەرزی ئەمەوییەکان وسەرکەوتن بەسەر عەباسییەکان وپێکھێنانی دەوڵەتێکی بە ھێز کە دەوڵەتی ئەمەوی بوو لە ئەندەلوس.

سەیری ئەم بابەتەش بکە

[دەستکاری]

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ البەیان المغریب لەلایەن ئیبن ئیدری، v 2 ل. 69، 2013

کتێبنامە

[دەستکاری]
  • Maria Rosa Menocal, The Ornament of the World: How Muslims, Jews and Christians Created a Culture of Tolerance in Medieval Spain (2002)
  • Andrea Pancini, L'immigrante (2016)
  • Lévi-Provençal، Évariste (1960). «ʿAbd al- Raḥmān». لە Gibb، H. A. R.؛ Kramers، J. H.؛ Lévi-Provençal، E.؛ Schacht، J.؛ Lewis، B. & Pellat، Ch. (eds.). The Encyclopaedia of Islam, New Edition, Volume I: A–B. Leiden: E. J. Brill. لاپەڕە ٨١–٨٢. OCLC ٤٩٥٤٦٩٤٥٦.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]