شیمعۆن پێرێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شەمعون پێرێز

شیمعۆن پێرێز (بە ئینگلیزی: Shimon Peres) (٢ی ئابی ١٩٢٣ - ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦) سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی بوو کە لە پۆڵەندا لەدایکبووە. پێرێز ٩یەمین سەرۆکی ئیسرائیل بوو لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە تا ٢٠١٤. پێرێز پێشتر دوو جار وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستبەکار بووە. لە ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی لەگەڵ ئیسحاق ڕابین و یاسر عەرەفات وەرگرتووە. پێرێز لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.