ھۆنشوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دورگەی ھۆنشوو

ھۆنشوو «سەبارەت بەم پەڕگەیە Honshū بە ژاپۆنی: 本州؛ کە بە مانای ھەرێمی سەرەکی یاخود زەوی سەرەکی دێت».

دوورگەیەکی ژاپۆنییە کە کۆمەڵێک لە پارێزگا گرنگرکانی ئەو وڵاتە لەخۆ دەگرێت لەوانە تۆکیۆی پایتەخت. ھۆنشوو گەورەترین دوورگەی خاکی ژاپۆنە و بە زەوی سەرەکی وڵاتەکە دادەنرێت. دوورگەکە لە باشووری دوورگەی ھۆکایدۆیە کە گەرووی تسوگارو لێکیان جیا دەکاتەوە و لە باکووری دوورگەی شیکۆکوە کە دەریای ناوەخۆی سێتۆ لێکیان جیا دەکاتەوە و لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دوورگەی کیووشوە کە گەرووی کانمۆن لە یەکتریان جیا دەکاتەوە. ھەروەھا ئەم دوورگەیە حەوتەم گەورەترین دوورگەیە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەرەوە و دووەم گەورەترین دوورگەیە لە ڕووی چڕی دانیشتووانەوە لە دوای دوورگەی جاوای ئەندەنوسی.

دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیکەی ١٠٣ ملیۆن کەس بووە (ئەمە لەکاتێکدا کە ژمارەیان ٩٨٬٣٥٢٬٠٠٠ کەس بووە لە ساڵی ١٩٩٠دا و لە ساڵی ١٩٧٥یشدا ٨٩٬١٠١٬٧٠٢ کەس بووە)، کە زۆربەیان لە دەشتایی و نزمایییەکاندا نیشتەجێ بوونە و ھەندێکی تریشیان لە بەرزایییەکانی کانتوو دەژین کە ڕێژەیان دەگاتە ٢٥٪ ھەموو ئەوانە لە ناوچەی تۆکیۆی مەزن دەژین کە ئەم شارانە لەخۆ دەگرێت (تۆکیۆ، یۆکۆھاما، کاواساکی، سایتاما، چیبا) و شارۆچکەکانی سەر بە چیبا.

ئابووری[دەستکاری]

زۆربەی کارگەکان و پیشەسازییەکانی وڵات دەکەونە سەر پشتێنەیەک کە لە تۆکیۆوە درێژ دەبێتەوە بەرەو ھەموو شارە کەناراوییەکانی باشووری ھۆنشوو کە لەمانە پێک دێت (کیۆتۆ، ئۆساکا، ناگۆیا، کۆبە، ھێرۆشیما).

ئابووری لە بەشی باکووری ڕۆژاوای دەریای ژاپۆن بە شێوەیەکی گشتی پشت بە ڕاوەماسی و کشتوکاڵ دەبەستێت، ھەروەھا نیگاتا بە دیارترین بەرھەمھێنەری برنج دادەنرێت. بەرزایییەکانی کانتوو و نووبی بەناوبانگن بە بەرھەمھێنانی برنج و سەوزەوات.

و چەند شوێنەوارێکی کۆنی مێژوویی وەک کیۆتۆ و نارا و کاماکورای لێیە.