بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوولەکە ئەشکەنازییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جوولەکە ئەشکەنازییەکان
[[File:
نۆ جوولەکەی ئەشکەنازی لە ڕابردوو تا ئێستا
|frameless|250px]]
لقیجوو
بەشێکە لەجوو
ناو بە زمانی فەرمیאידן
زمانی زگماکیزمانی یدیش، ئینگلیزی، عیبری، ڕووسی
ئایینجوولەکایەتی، بێخوایی
ناونراوە لەدوایAshkenaz
دانیشتووان٨٬٠٠٠٬٠٠٠

جوولەکە ئەشکەنازییەکان (بە عیبری: אַשְׁכֲּנָזִים‎) ئەو جوولەکە کۆچبەرانەن کە لە کۆتایی ھەزارەی یەکەمدا لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆزدا کۆبوونەتەوە.[١]

زمانی نەریتی جوولەکە ئەشکەنازییەکان یدیشییە (زمانێکی ژێرمانییە کە توخمی عیبریی و ئارامیی تێدایە)، دوای ئەوەی ڕوویان لە باکووری ئەورووپا کردووە پەرەی سەندووە: لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە سەدەکانی ناوەڕاست. بۆ چەندین سەدە زمانی عیبرییان تەنیا وەک زمانێکی پیرۆز بەکاردەھێنا، تا زیندووبوونەوەی زمانی عیبری وەک زمانێکی ھاوبەش لە ئیسرائیل. بە درێژایی مانەوەیان لە ئەورووپا، ئەشکەنازییەکان بەشدارییەکی گرنگیان لە فەلسەفە، زانست، وێژە، ھونەر، مۆسیقا و زانستدا کردووە.[٢] [٣] [٤] [٥]

زاراوەی «ئەشکەنازی» ئاماژەیە بۆ دانیشتووانی جوولەکە کە کۆمەڵگەیەکیان بەدرێژایی ڕووباری ڕاین لە ڕۆژاوای ئەڵمانیا و باکووری فەڕەنسا دامەزراندبوو کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست.[٦] کاتێک گەیشتن بەم ناوچەیە، ئەو نەریتانەیان گونجاند کە لە بابل و خاکی پیرۆز و ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاستەوە گواستیانەوە بۆ ژینگە نوێیەکەیان.[٧] و ڕێوڕەسمی ئایینی ئەشکەنازی لە شارەکانی وەک ماینتس و کرم و ترۆیس پەرەی سەند. حاخامێکی دیار و ناسراوی فەڕەنسی، شلۆمۆ یتزاکی (راشی)، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئایینی جوولەکەکان ھەبوو.

لە کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا بەھۆی چەوساندنەوەی ئایینییەوە، زۆرینەی ئەشکەنازییەکان بۆ ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا کۆچیان کرد،[٨] و لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆزەوە ڕوویان لەو ناوچانە کرد کە دواتر بوونە بەشێک لە کۆمۆنوێڵتی پۆڵەندا-لیتوانیا (کە بەشێک لە بیلاڕووس، لاتڤیا، لیتوانیا، مۆڵدۆڤا، پۆڵەندا، ڕووسیا و ئۆکرانیای لەخۆگرتبوو).[٩] [١٠] لە کۆتایی سەدەی ھەژدە و نۆزدەھەمدا، ئەو جوولەکانەی کە مانەوە یان گەڕانەوە بۆ خاکەکانی ئەڵمانیا، سەرکردایەتی ئاڕاستەکردنەوەی چاندیان دەکرد؛ لەژێر کاریگەریی حەسکەڵا و خەبات بۆ ڕزگاریخوازی و ھەروەھا ورووژانی ھزری و چاند لە ناوەندە شارییەکان، وردە وردە وازیان لە بەکارھێنانی زمانی ییدیشی ھێنا و ئەڵمانییان وەرگرت، لە ھەمان کاتدا پەرەپێدانی شێوەی نوێی ژیانی ئایینی جوو و ناسنامەی چاند.[١١] ھۆلۆکۆست لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا ئەشکەنازییەکانی لەناوبرد و نزیکەی ھەموو خێزانێکی جوولەکەی گرتەوە. بەپێی خەمڵاندنەکان لە سەدەی ١١دا جوولەکە ئەشکەنازییەکان ٣٪ی کۆی دانیشتووانی جوولەکەکانی جیھانی پێکدەھێنا، لەکاتێکدا ئەو خەمڵاندنانەی لە ساڵی ١٩٣٠ (نزیکەی لوتکەی دانیشتووان) ئەنجامدراون، ٩٢٪ی جوولەکەکانی جیھان پێکدەھێنن. ڕاستەوخۆ پێش ھۆلۆکۆست ژمارەی جوولەکەکان لە جیھاندا نزیکەی ١٦.٧ ملیۆن کەس بوو. ئامارەکان جیاوازن لەبارەی دیمۆگرافیای ھاوچەرخی جوولەکە ئەشکەنازییەکان کە لە نێوان ١٠ ملیۆن بۆ ١١.٢ ملیۆن کەسدایە. سێرجیۆ دێلاپێرگۆلا ئاماژە بەوە دەکات کە بە خەمڵاندنێکی وردی جوولەکەکانی سەفاردیم و میزراھیم، ​​جوولەکە ئەشکەنازییەکان کەمتر لە ٧٤٪ی جوولەکەکانی سەرانسەری جیھان پێکدەھێنن. خەمڵاندنەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە جوولەکە ئەشکەنازییەکان نزیکەی ٧٥٪ی ھەموو جوولەکەکانی جیھان پێکدەھێنن.[١٢][١٣][١٤][١٥][١٦][١٧][١٨][١٩]

توێژینەوە جینییەکان لەسەر ئەشکەنازییەکان - لێکۆڵینەوە لە ھەردوو ڕەچەڵەکی باوک و دایک - ئاماژە بە بڕێکی باڵادەست لە ڕەچەڵەکی ھاوبەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، و بە ڕێژەی جیاوازی تێکەڵبوونی ئەورووپی تەواو دەکرێت. ئەم توێژینەوەیانە گەیشتوونەتە ئەنجامی جیاواز سەبارەت بە ھەردوو پلە و سەرچاوەی ڕەچەڵەکی ئەورووپییان، و بەگشتی سەرنجیان لەسەر ڕادەی ڕەچەڵەکی بۆماوەیی ئەورووپی بوو کە لە ڕەچەڵەکی دایکە ئەشکەنازییەکاندا بینراون. جوولەکە ئەشکەنازییەکان بەراورد دەکرێن لەگەڵ جوولەکە سەفاردییەکان کە لە نەوەی جوولەکەکانن و لە نیمچە دوورگەی ئیبیری نیشتەجێ بوون و جوولەکەکانی میزراھی کە نەوەی جوولەکەکانن و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ماونەتەوە.[٢٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nationalism and economic development in modern Eurasia. New York: Routledge. 2013. p. 143. ISBN 978-0415605182. Archived from the original on 5 یۆلیۆ 2019. In general the Ashkenazim originally came out of the Holy Roman Empire, speaking a version of German that incorporates Hebrew and Slavic words, Yiddish. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ Henry L. Feingold (1995). Bearing Witness: How America and Its Jews Responded to the Holocaust. Syracuse University Press. p. 36. ISBN 978-0815626701. Archived from the original on 2020-01-24.
  3. ^ ئێرێک ھۆبسباوم (2002). Interesting Times: A Twentieth Century Life. Abacus Books. p. 25.
  4. ^ Glenda Abramson (ed.
  5. ^ T. C. W. Blanning (ed.
  6. ^ "Ashkenazi - people".
  7. ^ "ShUM cities of Speyer, Worms and Mainz".
  8. ^ Ben-Sasson, Haim Hillel, et al (2007).
  9. ^ Mosk (2013), p. 143.
  10. ^ Harshav, Benjamin (1999).
  11. ^ Ben-Sasson, Haim Hillel, et al (2007).
  12. ^ https://books.google.com/books/about/Contemporary_Jewries.html?hl=ar&id=FCriMwwYPV4C#v=onepage&q&f=false
  13. ^ https://books.google.com/books/about/Encyclopedia_of_the_Jewish_Diaspora.html?hl=ar&id=NoPZu79hqaEC
  14. ^ https://web.archive.org/web/20191216180449/https://books.google.com/books?id=lqaI9mpIjMkC&pg=PA197
  15. ^ https://web.archive.org/web/20170124080447/http://www.jewishvirtuallibrary.org/jsource/Judaism/jewpop.html
  16. ^ https://web.archive.org/web/20131020004618/http://hugr.huji.ac.il/AshkenaziJews.aspx
  17. ^ https://web.archive.org/web/20120331011954/http://www.jhu.edu/~gazette/julsep97/sep0897/briefs.html
  18. ^ https://books.google.com/books/about/Sephardic_Jewry_and_Mizrahi_Jews.html?hl=ar&id=df8KrZMW09oC#v=onepage&q&f=false
  19. ^ Focus on Genetic Screening Research, ed. Sandra R. Pupecki, p. 58
  20. ^ Costa, Marta D.; Pereira, Joana B.; Pala, Maria; Fernandes, Verónica; Olivieri, Anna; Achilli, Alessandro; Perego, Ugo A.; Rychkov, Sergei; Naumova, Oksana; Hatina, Jiři; Woodward, Scott R. (2013-10-08). "A substantial prehistoric European ancestry amongst Ashkenazi maternal lineages". Nature Communications (بە ئینگلیزی). 4 (1). doi:10.1038/ncomms3543. ISSN 2041-1723.