زەکات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
چاککردنەوەی هەڵەی ڕێنووس
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) (باشترکردن) |
(چاککردنەوەی هەڵەی ڕێنووس) تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
{{ئیسلام |practices}}
'''زەکات''' بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە دارا‌کان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە [[موسڵمان|موسڵمانان]] خۆبەخشانە ئەیکەن، لە عەرەبیدا لە وشەی '''زکا''' وەرگیراوە کە بە مانای زیادبوون و پاکی و بەرکەت دێت، و ناونراوە بە زەکات لەبەرئەوەی بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی ئەو ماڵەی کە زەکاتی لێ دەردەکرێت زیاد دەکات، و پاک دەبێتەوە، وئەو بڕە دیاریکراوەیە بۆ ھەژار و نەداران لە سەروەتی دەوڵەمەندەکان، و بنەمای سێیەمە لە [[ئەڕکانەکانی ئیسلام|
==زەکات لە شەریعەتی ئیسلامی‌دا==
بڕێکی دیاری کراوی پارەیە خوا فەڕزی کردووە بۆ ئەوانەی کە لە [قورئان[قورئاندا]] ناویان ھێنراوە، یان بڕێکی دیاریکراوە لە پارەیەکی دیاریکراو بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو، و زەکات بە بڕە دەرکراوەکە ئەوترێت لە پارەکە، و زەکاتی شەرعی لە قورئان و سوننەتدا وەک خێر باسکراوە، وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ (خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها وصلّ عليهم إن صلاتك سكن له‌م) سورة التوبة :103، واتە؛ له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه) زه‌کات و خێر وه‌ربگره، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه. و [[محەمەد|پێغەمبەری ئیسلام]] کاتێک موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو؛ (ادعهم إلى شهادة أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم تؤخذ من أغنيائهم فترد على فقرائهم» واتە؛ بانگیان بکە بۆ ئەوەی شایەتی بەن هیچ خوایەک نیە بێجگە لە أللە و من نێردراوی خوام، ئنجا ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون فێریان بکە کە لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژیان لەسەر فەڕز کراوە، ئەگەر بۆ ئەمەش مل کەچبوون فێریان بکە کە خوا زەکاتێکی لەسەر داناون کە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێت بە هەژارەکانیان.
|