حوسێن کوڕی تەلال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حوسێن کوڕی تەلال
بە عەرەبی: جلالة الملك الحسين بن طلال
لەدایکبوون١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥
عەممان، ئوردن
مردن٧ی شوباتی ١٩٩٩(١٩٩٩-٠٢-٠٧) (٦٣ ساڵ ژیاوە)
عەممان، ئوردن
بەشێکە لەHussein I and Queen Noor of Jordan
ھۆی مەرگnon-Hodgkin lymphoma
شوێنی ناشتنکۆشکی ڕەغەدان
باوکتەلال بن عەبدوڵڵا
دایکZein al-Sharaf Talal
خوشک و براPrincess Basma bint Talal of Jordan، Prince Muhammad bin Talal of Jordan، Prince El Hassan bin Talal of Jordan
ھاوسەرPrincess Dina bint Abdul-Hamid Hashem، Princess Muna Gardiner، Queen Alia of Jordan، Queen Noor of Jordan
خێزانھاشمییەکان
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەشا
پۆستەکانKing of Jordan
پەروەردەقوتابخانەی ھارۆو، Royal Military Academy Sandhurst، Victoria College
ئایینسوننە
پلەی سەربازیarmy general
ناکۆکیNorth Yemen Civil War، جەنگی ١٩٦٧، Samu Incident
لقی سەربازیھێزی ئاسمانیی شاھانە
سروودی نیشتمانیThe Royal Anthem of Jordan
پێڕستQ74415666

حوسێن کوڕی تەلال (بە عەرەبی: جلالة الملك الحسين بن طلال‎) (١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ عەممان، ئەردەن – ٧ی شوباتی ١٩٩٩)، شای شانشینی ئوردن بووە لەماوەی ١٩٥٢ تاکوو ١٩٩٩ دوای ئەوەی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لە عەممانی ئەردەن تەواوکردووە، ڕۆشتووە بۆ زانکۆی فیکتۆریا ئەسکەندەریەی میسر، دواتر لە قوتابخانەی ھارۆو لە ئینگلتەرا خوێندوویەتی و خوێندنی سەربازیشی لە ئەکادیمیای ساندھێریتی سەربازی شانشینی لەئینگلتەرا تەواوکردووە.

لە ساڵی ١٩٥٢ حسێنی کوڕی تەلال لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا کراوە بە شای ئوردن، زۆر فڕۆکەوانێکی بەتوانابووە و لە ماتۆڕ لێخوڕین و پێشبڕکێی ئۆتۆمبیلیشدا زۆر باش بووە ھەروەھا حەزی لە مەلەکردن و خلیسکانێ و تێنس بووە، دوای ئەوەی بووەتە شای ئوردن پەیماننامەی بەریتانیای ھەڵوەشاندووەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە لەڕێگای ئوردنەوە بنکەکانی ئینگلیز دەستدرێژی بکاتە سەر میسر، ھەر لەسەردەمی ئەودا سووپای ئوردن ھێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل. شا حوسێن لەدوای ئەوەی دەسەڵاتی ئوردنی گرتووەتە دەست گرنگی بە بواری ئابووری و پیشەسازی داوە و ھەموو ڕێگا و بانی وڵاتەکەی نوێکردووەتەوە، ھەروەھا ئاستی ڕێژەی خوێندەواری لە ٣٣٪ بەرزکردۆتەوە بۆ زیاتر لە ٨٥٪، ھەروەھا کاری لەسەر ئەوە کردووە ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین بەرپا بکات و یەکێک لەکارەکانی ساڵی ١٩٩٤ واژووی لەسەر پەیمانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کردووە و ئەنجومەنی نێونەتەوەیی بە جەنگاوەری ھێنانەدی ئاشتی وسفی کردووە.

شا حوسێن بێجگە لە ژیانی سیاسی چوار پەرتووکی بەرھەم ھێناوە و لە ژیانیدا چوار جار ژنی ھێناوە و ١١ منداڵی ھەبووە، لەدوای ئەوەی دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووەتەوە لە ٧ شووباتی ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الحسين بن طلال»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ١٢ی ٢٠١٤.