بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تیرۆرکردنی ئەحمەد یاسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تیرۆرکردنی ئەحمەد یاسین
ڕێکەوت٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠٣-22)
ناوچەگەڕەکی سەبرە، کەرتی غەزە
جۆرھێرشی ئاسمانی ھێلیکۆپتەر
ئامانجئەحمەد یاسین

لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٤، سەرۆکی فەلەستین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی چەکداری حەماس، ئەحمەد یاسین تەمەن ٦٧ ساڵ لە شاری غەززە تیرۆرکرا. شێخ ئەحمەد یاسین لە ئەنجامدانی نوێژی بەیانی دەگەڕایەوە[١] لەگەڵ ھاوەڵەکانی دەستبەجێ کوژران.[٢] تیرۆرکردنەکەی بووە ھۆی توڕەیی و ڕێکخراوە فەلەستینییەکان سوێندی تۆڵەسەندنەوەیان خوارد، حەماسیش ڕای گەیاند کە ئاریێل شارۆن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل «دەروازەکانی دۆزەخی کردەوە». دوای ماوەیەکی کەم لە ھێرشەکە عەبدولعەزیز ڕەنتیسی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەی لە کەرتی غەززەی گرتە ئەستۆ.[٣]یاسین لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ لە ھەوڵێکی کوشتنی ڕزگاری بوو[٤] بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسرائیل، شارۆن بە شێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی ھێرشی سەر یاسینی کردووە. [٥]

ھێرشکردن

[دەستکاری]

ھەلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیل چەندین مووشەکیان ئاراستەکرد بۆ بە ئامانجکردنی شێخ یاسین لە کاتی گەڕانەوەی لە نوێژی بەیانی لە مزگەوتی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی سەبرا لە غەززە. ھەروەھا تیرۆرکردنەکە بووە ھۆی کوژرانی ٩ کەسی فەلەستینی و برینداربوونی ١٥ کەس کە لەنێویاندا دوو کوڕی شێخ یاسین بوون. تیرۆرکردنەکە نزیکەی ھەفتەیەک دوای تەقینەوەکانی بەندەری ئەسدود لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕوویدا.[٦]

کاردانەوە ناوخۆیییەکان

[دەستکاری]
وێنەی یاسین (چەپ) کە لە دەروازەیەک لە کەمپی پەنابەرانی شاتیلا دانراوە بۆ ڕێزلێنان لە یاسین.

فەلەستین

[دەستکاری]

 حەماس

  • عەبدولعەزیز ڕەنتسی لە میانی بۆنەیەکی گشتیدا لە غەززە ڕای گەیاند کە ڕۆڵی سەرکردایەتیکردنی حەماس دەگرێتە ئەستۆ و جەختی لە گرنگی یەکڕیزی یەکگرتووی و مانەوە لەسەر بنەماکانی بزووتنەوەکە کردەوە. دەشڵێت: «پێویستە لە خەندەقەکانی خۆڕاگریدا کۆببینەوە و بەھێز بوەستین. کاتێک ڕووبەڕووی کردەوەی تیرۆریزمی زایۆنیستی دەبینەوە، دەستبەردار نابین. شێخ ئەحمەد یاسین وەک ڕەمزی ئێمە خزمەت دەکات، ئێمەش ھەمان بنەماکانی ئەو پەیڕەو دەکەین».[٧]

دەسەڵاتی فەلەستین

  • سەرۆک یاسر عەرەفات و دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فەلەستین شەرمەزارکردنی قووڵی خۆیان بۆ ئەو تیرۆرە دەربڕی. داوایان لە ھەموو فەلەستینییەکان کرد کە ماوەی ماتەمینی سێ ڕۆژ بخایەنێت. لە بەیاننامەیەکدا، "سەرۆک یاسر عەرەفات و سەرکردایەتی فەلەستین، شەرمەزارکردنی توندیان بۆ تیرۆرکردنی ڕێبەری ڕێزدار شێخ ئەحمەد یاسین دەربڕی و وەک جەنگاوەرێکی قارەمان و شەھید ناویان برد. ئەم کارەیان بە پێشێلکارییەکی ئاشکرا لە دەرەوەی سنووری قبوڵکراو زانی دەسەڵاتدارانی فەلەستین داوایان لە ھەموو فەلەستینییەکان کرد، چ لە ناوچە و چ لە دەرەوەی وڵات، بۆ ڕێزگرتن لە شێخ یاسین، کە بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە شێوەیەکی دڵتەزێن کوژرا، ماوەی ماتەمینی سێ ڕۆژە بگرن. سەرکردایەتی داوای لە فەلەستینییەکان کرد کە کۆببنەوە و یەکبگرن و یەکگرتوویی پەرەپێبدەن.[٨]
  • کوشتنەکە لەلایەن ئەحمەد قورەیع سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بە توندی ئیدانە کرا. ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەرەوەی نووسینگەی عەرەفات لە ڕامەڵڵا بە «کارێکی توند و قێزەون» وەسفی کرد. قورەیعی جەختی لەوە کردەوە کە «ئامانجی پشت ئەم کارە بەردەوامکردنی توندوتیژی بووە و داوای لە لیژنەی چوارینەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وو ئەمریکا کرد کۆتایی بە ڕەفتارە بێباکانەکانی ئیسرائیلییەکان بھێنن». داوای لێکردن «بەھای ژیانی فەلەستینییەکان بناسن» و ڕای گەیاند «بەسە بەسە و پێویستە ئەمریکا دەستوەردان بکات بۆ وەستاندنی ھەڵسوکەوتە ناعەقڵانییەکانی ئیسرائیل».

ئیسرائیل

[دەستکاری]

 ئیسرائیل

  • بنیامین ناتانیاھۆ وەزیری دارایی ستایشی کوشتنی کرد.[٥]
  • دان گیلەرمان نوێنەری ھەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: سەرکردایەتی فەلەستین بەدەر لە گومان سەلماندوویەتی کە نایەوێت ھیچ ھەنگاوێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەڵبگرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، بە دوورخستنەوەی یاسین لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل پەیامێکی توند بۆ تیرۆریستان دەنێرێت: «کاتێک ھاوڵاتیانی ئێمە دەکوژن، بەزەییتان پێنادرێت».[٩]

میدیای نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

فاینانشیاڵ تایمز تیرۆرکردنی بە «زۆر گەمژانە» ناوبرد و تەنانەت ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف کە بە شێوەیەکی ئاسایی لایەنگری ئیسرائیلە، بە «ھەڵەیەکی جددی» ناوی برد.[١٠] ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردەوە کە زۆرێک لە فەلەستینییەکان کوشتنەکەیان بە «نامەردانە» بینیوە (بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاسین پیاوێکی کەمئەندام بووە) و توڕە بوون لەوەی کە کوشتنی یاسین ڕەنگە پاڵنەرێکی زیاتری فەلەستینییەکان بێت بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل.[١٠]

جێگرەوە

[دەستکاری]

دوای یاسین، حەماس لەلایەن عەبدولعەزیز ڕەنتیسی سەرکردایەتی دەکرا، کە دوای دوو ھەفتە ھاوشێوەی یاسین کوژرا. نەخۆشخانەی منداڵانی نەخۆشخانەی ڕەنتسی بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. پاشان بزووتنەوەکە تا ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن خالد مەشعەلەوە سەرکردایەتی دەکرا. یاسین بە توندی ھاوتەریبی لەگەڵ سعودیە کردبوو ھەرچەندە سعودیەکان نەیانتوانی چەکی پێویست بۆ حەماس دابین بکەن.[١١] بەڵام مەشعەل زیاتر نەرم و نیان بوو. حەماسی لە ئێران نزیک کردەوە کە بە پێچەوانەی سعودیەکانەوە دیزاینی موشەکیان بۆ حەماس دابین کرد. تا ئەو کاتەی مەشعەل ڕۆیشت، حەماس جبەخانەیەکی گەورەی چەکی بەھێزی دروست کردبوو.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Yassin was ideological force behind Hamas". NBC News. 22 March 2004.
  2. ^ Bennet, James (22 March 2004). "Leader of Hamas Killed by Missile in Israeli Strike". The New York Times.
  3. ^ Hill, Don (8 April 2008). "Middle East: Rantisi, Mashal Chosen To Lead Hamas After Yassin Assassination". Radio Free Europe/Radio Liberty – via www.rferl.org.
  4. ^ "Hamas founder targeted in Gaza airstrike". CNN. September 6, 2003.
  5. ^ ئ ا "The life and death of Shaikh Yasin". Al Jazeera. 24 March 2004.
  6. ^ Ellingwood, Ken; Shammalah, Fayed Abu (2004-03-22). "Founder of Hamas Dies in Israeli Strike". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-03.
  7. ^ Hill, Don (8 April 2008). "Middle East: Rantisi, Mashal Chosen To Lead Hamas After Yassin Assassination". Radio Free Europe/Radio Liberty – via www.rferl.org.
  8. ^ "إغتیال الشیخ أحمد یاسین:ردود الفعل العربیة والدولیة". 22 March 2004.
  9. ^ "متحدثون فی مجلس الأمن یدینون اغتیال إسرائیل للشیخ أحمد یاسین | أخبار الأمم المتحدة". 24 March 2004.
  10. ^ ئ ا "Israel makes a martyr of Yassin". The Guardian.
  11. ^ ئ ا Al-Marashi, Ibrahim. "Israel's assassinations of Hamas and Hezbollah leaders will backfire". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-03.