چێ گیڤارا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
چێ گیڤارا
لەدایکبوون ١٤ی جونی ساڵی ١٩٢٨
شاری ڕۆزاریۆ لە ئارجەنتین
مەرگ ٩ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٦٧ لە ٣٩ ساڵی مردووە
له‌ وه‌لاتی (بولیفیا)
نەتەوە ئه‌ره‌جه‌نتین . کوبا
ناوەکانی تر تشی - بزمانێ کوردی ئانکو (هه‌ڤال)
نەژاد ئه‌رجه‌نتینی
پەروەردە نوژدار
پیشە نوژدار و وه‌زیرێ دارای
ئایین سەر بە بیروباوەڕی کۆمۆنیستەکان
منداڵەکان هیلدا و ئالیدا و کامیلۆ و ئێنریستۆ
واژۆ

شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ئەرجەنتینی چێ گیڤارا، لە ساڵی ١٩٢٨ لە شاری رۆزارییۆی ئەرجەنتین دا لە دایک بوو و لە ١٩٦٧ لە سەر کێوەکانی ئاند دا کوژرا.

بنەماڵەکەی چێ گیڤارا لە بنەرەتی باسک و ئیرلاندی بوون و بیرووڕایەکی چەپگەڕیان ھەبوو. گەرچی لە نەخۆشیی ھەناسەتەنگی ئازاری دەبرد بەڵام توووانی بێتە وەرزشکار. لە ماڵیان دا گرتووپەری ٣٠٠٠ پەرتووک ھەبوو کە بوونە ھۆی ئەوە چە بێتە خوێنەرێکی بەجۆش و بەفڕ. لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە زانکۆی بۆنۆس ئایرێسی پایتەختی ئارجێنتینا دا پزیشکی خۆی تەواو کرد. کاتێک وا ھێشتا خوێندەکار بوو لەگەڵ ھەڤاڵەکەیەوە ئالبەرتۆ گرانادۆ دەستیان بە رێوینگیکی لە ئامەریکای باشوور کرد. بیرەوەرییەکانی ئەو رێوینگییە وەکوو رۆژنووسەکانی مۆتۆرسیکلە نووسراوە. پاشان، دەچێتە مەکسیکا و لەگەڵ فیدەل کاسترۆ ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەودا دەست بە شۆرشێک لە دژی رێبەری و دەسەڵاتداری دکتاتۆری کووبا باتیستا بە ئارمانجی رزگاری دەکەن. بە ساڵان لە شاخ و کێوەکان و شەخەڵ و جەنگەلەکان دا تێکۆشینی پێشمەرگایەتییان ھەبوو تاکوو کووبایان لە دەستی دیکتاتۆری رەسکاند. دووای ئەم سەرکەوتنە چێ وەکوو وەزیری سنعەتەکان لە کووبا ھەلبژێردرا بەڵام قەبولی نەکرد و بۆ درێژە دانەوە بە ئارمانجەکانی رێگای بۆلیڤییای پێش گرت داکوو-وەھا کە خۆی دەیوت گەلێکی دیکەی ئامەریکای لاتین لە بندەستی دەستمایەداری (ئیمپەریالیسم) برەسنێت و رزگار بکا.

لە بۆلیڤییا دا ھێزەکانی Barrientos لە شەونخوێنێک دا لە نزیکی Higueras چێ دەگرن. دووای ئەوە بە برینەک لە پێی دا لە بەندیخانەی شاری Higueras دا بەندی دەکەن. چێ لە بەر ھیچکەسێکەوا سەری نەچەماند. دوایین وووتەکانی چێ زۆر بەواتە و گرنگن:«... مردن بە سەر پێوە لە ژییان بە سەر گۆچان زۆر چاکترە».

لە رۆژی ٩ ئۆکتۆبەر ١٩٦٧، کاتژمێر ١٣:١٠ دا بە فەرمانی دەولەتی یەکگرتووی ئامەریکا و سەرڤیسی ئاساییشەکەی و بە ئەرێنیتی سەرۆککۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا، René Barrientos، بە دەستی Mario Terán بە نۆ گوڵە کوژرا.

بە دووای لەگییانکردنی چێ رێبەرایەتی بۆلیڤییا لە بڕیارەکەی پاشگەز و پەشیمان دەبێتەوە، چوونکە بەم کارە چێ، ئێدی بوو بە ئەفسانەی شۆرشگێڕی و ئازادیخوازی. دوژمەنەکانی وا رامان دەکەن کە ئەگەر زیندوو بمایای، بیرووڕا و ناوی ئەم ھەندە لە جیھان دا بەڵاو نەدەبوو.

Juius Lester لە بارەی مەرگی چێ وا دەڵێ: «مەرگی چێ، گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤێکی وەک چێ ژییاوە. بۆ لە ناو بردنی چێ، ئێوە دەبێ ھەموو خەڵکی جیھان لە ناو ببەن، ئەوەش کە ناکرێ!»

شۆرشگێری ناوداری کورد، ئاپۆ، لە وتارێک دا دەڵێ: «ھەتا کە مرۆڤایەتی بەرەو گەیشتن درێژە دەکا و بەردەوامە، ناو و رێگای چێ ش بەردەوامە و درێژە دەکا». لە دیمەنی چێ ژیار و ژیانی مرۆڤان دەبێت ھەر ئامێتەی تێکۆشین بێ. چێ بە ئایینی شۆڕشگێڕی دەژی و دەویستی ھەرچێ مرۆڤە بەم جۆرە بژین. ئەو دەوووتی «راستەقینەتی و ھەقیقەت لە ھەر کوێ داب ئێ، مرۆڤیش دەبێ لە وێ دا بێ»

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]