فیدێل کاسترۆ
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
فیدێل ئالێخاندرۆ کاسترۆ ڕووز لەدایکبووی ١٣ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٢٦ە ، شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی خەڵکی کووبایە کە لە ١٩٥٩وە تاکوو ١٩٧٦ سەرۆکوەزیر و، پاشان، لە ١٩٧٦ەوە تاکوو ٢٠٠٨ سەرکۆماری ئەو وڵاتە بووە. پاش دەسلەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی، براکەی، ڕاول کاسترۆ بوو بە سەرۆکی کووبا. فیدێل کاسترۆ بناغەدانەری حیزبی کۆمۆنیستی کووبا -تەنھا حیزبی قانوونیی ئەو وڵاتە- یە.