وتووێژ:فەڕەنسا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وڵات[دەستکاری]

ئەوەی ڕاست بێ لە نێوان دو پیتی F و rدا، بزوێنمان (ە) نییە. دەیگوازمەوە بۆ «فرانسا». لە کورمانجیشدا ھەر ئەمە باوە (Fransa). دژایەتی ھەیە؟--:)چالاکلێدوان ١٣:٢٠, ٢ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

دژ - ئەی بۆ هەر نایکەیت بە فرانس چونکە بە ئینگلیزی بەو شێوەیە نووسراوە!
کاک چالاک من ئیلاقەی کورمانجم چییە چۆن ئەی خوێننەوە؟ من ئیلاقەی عەرەب و فارس و تورک و تورکمانی بێدایک و باوک چییە چۆن ئەی خوێننەوە؟ ئەمەی ئێمە قسەی پێ ئەکەین سۆرانییە. من تا ئێستا لە دەمی کەسم نەبیستووە بڵێت فرانسا یان بڵێت ئیتالیا و ئیتالیانۆ. تەنانەت لە نووسینیش هەر وا نەنووسراوە. ئەم دوو سێ وشەیە وەک وشەی ژاپۆن نییە بڵێین کە لە سۆرانی و لە نووسیندا وشەی ژاپۆن بەکاردەهێنرێت نەک یابان کەواتە با بیگۆڕین. نازانم ئایا لە ڕۆژهەڵات بەو شێوەیە ئەیخوێننەوە؟! ئەگەر بەڵێ، ئەوە ئەتوانین بڵێین با حسابێک بۆ ناوچەگەرێتی هەمان زاراوە بکەین. بەڵام ئەگەر وا نییە، بەڕاستی ئەوە تێکدان و شێواندنی زمانە. چەندین ساڵە ئەو وشانە بەو شێوەیە لەسەر زاری خەڵک بووە. وتراوە و نووسراوە. کەواتە گەر وا بێت ئەبێت لەمەودوا بڵێین جێرمەنی و دیوچلاند و ئەوستریا و سویدن :) یان مایکڕەسەفت و ڤایڕەس و هتد... هەندێک ناو بەپێی هەلومەرجی زمان گۆڕانی بەسەردا دێت من لەگەڵ ئەوە نیم وەکو خۆی یان وەکو زمانی ئەو وڵاتە بخوێندرێتەوە.--Ara Qadir ١٦:٥٧, ٢ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
سڵاو کاک چالاک وابزانم گۆڕینی ئەم هەموو ناوە بە یەک جار هەڵەیەکی زۆر گەورەیە باشتر وابوو هەر جاری ناوی وڵاتێک وتووێژی لەسەر بکرێ ئێستا زۆری بەکارهێنەران کاتیان نییە ئەم هەموو وتووێژە بەیەک جار بکەن. تکام وایە هەرجاری یەکێک لە ووڵاتەکان هەڵبژێری بۆ ئەوەی مافی خۆی وەرگرێ لە وتووێژ.
بۆ ئەم وتارەش من پێم وایە ناوەکە پڕ پێستی خۆیەتی چوونکە لە باشوور ئەمە باوە. ئەگەر لە ڕۆژهەڵات ناوێکی تر باوە ئەوە تکایە پێمان بڵێ کامەیە و هیچ دژایەتییەکمان نابێ بۆ هەڵبژاردنی گونجاوترین ناو بۆ france بە زمانی کوردی.لەگەڵ ڕیزم --barham ١٨:٥٣, ٢ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
بەڕێزان لە زمانەکانی فارسی و عەربیدا، باسێک ھەیە بە ناوی «ابتدا بالسکون» (سەرەتا بە جەزم). بە پێی ئەم قانوونە لەم دوو زمانەدا ھیچ وشەیەک ناتوانێ لە سەرەتادا بە دوو پیتی بێ‌دەنگ دەست پێ بکا و ئەگەر وەھا وشەیەکیش بچێتە ناو ئەم زمانانە، ئەوە بزوێنێک دەچێتە پاڵیان. ھەر وەک وشەی France کە لە عەربیدا بووەتە بە فەرەنسا و لە فارسیدا بووەتە بە فەرانسە. بەڵام ئەم باسە تایبەتە بە زمانی فارسی و عەرەبی و وەھا شتێک لە ناو زمانی کوردیدا نییە و ھر وەکی لە کورمانجیشدا دەیبینن لە نێوان F و rدا، دەنگە بزوێن نەھاتووە. ئێستا کە ئێوە دەڵێن ئێمە نەتەوەیێکی سەربەخۆین (و تەنانەت خۆتان لە کوردە کورمانجییەکانیش جیا دەکەنەوە) و لە ھەمان کاتیشدا لاسایی عەرەبان دەکەنەوە، من ھیچ قسەیەکم نامێنێ بیکەم.--:)چالاکلێدوان ٢٢:٠٦, ٣ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
کاک چالاک بۆ ئەوەندە توند و تیژی کاکە؟ لێدوان مانای وەھا نییە!!! ئەمن لەگەڵ ڕای تۆم؛ ئەگەرچی ئەو قانوونەی باست کرد ڕەنگە ئەوەی نەبێ لە درێژەدا شیکراوە، بەڵام ڕاستە، لە فارسیدا دو پێتی نەبزوێن لە پاڵ یەکەوە لاڵیان دەکات و بۆیە بزوێن دادەنێن، ئەمە بەشێک، بەشێکی دیکەی ئەم باسە، شێوە خوێندنەوەی درووستی ئەم ناوە(ئینگلیزی) نێوان ف و ڕ ھیچ دەنگێک نییە.
بەڵام بە ڕای من، ئەمە کێشەی نێوان "باو" و "درووست"ە و ئەگەرچی فڕانس درووستە، بەڵام فەڕەنسا باوە(و ھەڵه‌ش نییە) و ئەوە بە ڕەوانەکەرێک چارەسەر دەکرێ.
سەبارەت بە "باوەکان"، ئاگاداربین لەوانەیە وشەیەک باو بێت و لەھەمان کاتیشدا ھەڵە بێت. "یابان" زۆر باوە، بەڵام دیارە چەند ھەڵەیە.--MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٠٠, ٤ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک چالاک پێم وایە وتووێژ بەم شێوەیە نابێ (کەس خۆی لە کورمانجەکان جیا نەکردۆتەوە تەنها کێشەی زاراوەکانە). من یەک پرسیارم لێت کرد و دووبارەی ئەکەمەوە بە france ئەڵێن چی لە ڕۆژهەڵات(کامیان باوە)؟ ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارە بدەیتەوە ئەوا زۆرمان نامێنێ بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناوە. لەگەڵ ڕێزم --barham ٢٣:٤٧, ٤ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

برایانی من، من تەنیا مەبەستم ڕوونکردنەوەی دروستییە و مەبەستی ترم نییە. کاک بەرھەم تۆ دەڵێی (کەس خۆی لە کورمانجەکان جیا نەکردۆتەوە تەنها کێشەی زاراوەکانە) ئەی ئەم ڕستەیە یانی چی (من ئیلاقەی کورمانجم چییە چۆن ئەی خوێننەوە)؟
من یەک وێنەتان بۆ دێنمەوە. وشەی کۆنی ئەوێستایی fra-vaxš لە پاڵەویدا بووەتە frôxtan/frôš. ئێستا ئێمە لە زمانی کوردیدا ئەم وشەیەمان پاراستووە و دەڵێین froştin/froş. ھەر ئەم وشەیە کاتێک چووەتە ناو زمانی فارسییەوە بووتە forûxtan/forûš. چاو لێ بکەن بزانن چۆن فارس لە نێوان دوو پیتی f و rدا دەنگە بزوێنی 'o'ی ھێناوە! ئێستا وشەی Franceـیش ھەروەھا. فارس و عەرەب لە نێوان f و rدا دەنگە بزوێنیان ھێناوە. لە ڕۆژھەڵاتدا بە لاسایی فارسەکان دەلێن فەرانسە و لە باشووریشدا بە لاسایی عەرەبان دەلێن فەڕەنسا. جارێ نازانم وشە باشوورییەکە بۆ بە «ڕ» نووسراوە لە جیاتی «ر». بۆ ئێمە دەبێ لاسایی ڕێزمانی فارس و عەرەبان بکەینەوە؟ ڕێزمانی کوردی لەگەڵ فارسی و عەرەبی جیاوازە. لە کوردیدا نەک دوو پیتی نەبزوێن بەڵکوو سێ پیتی نەبزوێنیش بە دوای یەکدا دێن: ستران Stran. جا بەراستی بۆ ئێمەی کورد بەم زمانە گەورەیەمانەوە عەیب نییە لاسای عەرەب و فارسان بکەینەوە و بە France بڵێین فەرانسە یاخۆ فەڕەنسا؟ وەڵامم دەنەوە! سپاس.--:)چالاکلێدوان ٠٦:١٩, ٦ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو کاک چالاک ئایە دڵنیای stran تەواوە نەک sitran وابزانم ئەمەی دووەمیان تەواوترە.--barham ٢١:٢٠, ٦ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ، stran و froştin هەڵەیە، لە نێوان دوو پیتی سەرەتا بزرۆکەهەیە. fransaش گومانم لێی هەیە، وا هەست ئەکەم ئەویش ئەبێت دوای پیتی یەکەم بزرۆکەیەک هەبێت..--Ara Qadir ١١:٠٢, ٨ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز چالاک پێش هەموو شتێ تکایە لاسایی جیابکەرەوە لە کاریگەری. ئەو وشەیە چەند جارێک لە برادەرانی ڕۆژهەڵات ئەبیستم کە باشوور بە لاساییکردنەوەی عەرەب تاوانبار ئەکەن، لە کاتێکدا کاریگەری فارسی و عەرەبی لەسەر خۆیان باشتر نییە لە پارچەکانی تر. کەسمان ناتوانین خۆمان لەوە بشارینەوە کە کاریگەری داگیرکەرمان لەسەرە، بەڵام باوەڕ ناکەم کەسمان بمانەوێت لاسایی بکەینەوە.

ئەگەر تێگەیشتبێتی باش ئەزانیت کە من مەبەستم لە جیاوازی زاراوەیە نەک نەتەوایەتی. هۆکاری ناوگۆڕین لای تۆ تەنها لەبەر ئەوەیە کە کرمانج بە فرانسا ئەیخوێننەوە. دەی کەواتە ئێمە بۆ ویکیپیدیامان جیا کردەوە و ئەم خۆ هیلاککردنەی ئێمە بۆچی؟ تۆ بڵێی تەنها لەبەر شێوازی نووسین بووبێت!

ئەگەر وتارەکە ئەگوێرزرێتەوە من وشەی فرانس پێشنیار ئەکەم. پێم دروستترە وەک لە فرانسا--Ara Qadir ١١:٠٢, ٨ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

بەڕاستی ئێمە لەبر خوێندنی صرف و نحوی عەرەبی و دەستووری فارسی رێزمانی کوردی خۆمان لە بیر چۆتەوە. کاکی من کوا stran لە نێوان دوو پیتی سەرەتایدا بزرۆکە هەیە. (Stran) زمانی ئێمە ھیندوئورووپایییە بۆ لەگەڵ زمانەکانی سامی دەیکەنە یەک. بەڕاستی ئێستا کە لە ئەلفوبێی عەرەبیدا ئێمە بزروکەمان نییە ھەندێک لایان وایە لە ئەلفوبێی لاتینیدا لە نێوان ھەموو شتێکدا بزرۆکەی تێ بھاوێژن. کاکە گیان stran ھر وەکوو street, stress, stream, strong, ... دەنووسرێ و دەخوێندرێتەوە. کوا کامە بزرۆکە؟--:)چالاکلێدوان ١٢:٤٨, ٨ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فەڕەنسام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٣٩، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فەڕەنسام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٧:٣٥، ٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی فەڕەنسام کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٢٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]