سەعدی
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
سەعدی (بە فارسی: شیخ مصلحالدین سعدی شیرازی) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە. سەعدی لەو کەسانەیە کە لە ھۆنراوە و پەخشانی فارسیدا دەستی بەرزی ھەبووە.
ژیان [دەستکاری]
سەعدی لە ساڵی ٦٠٦ی کۆچی مانگی لە بنەماڵەیەکی زانایانی ئایینی لە شیرازدا لە دایک بووە و دوای خوێندنی زانستە باوەکانی ئەو سەردەمە سەفەری زۆری بە وڵاتانی جۆراوجۆردا کردووە (ئەم خاڵە لە شێعرەکانییەوە دەردەکەوێت). سەعدی لە ساڵی ٦٩١ی کۆچی لە شیرازدا کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێ نێژراوە.
نووسراوەکان [دەستکاری]
- بۆستان، کتێبێکی شێعری فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەتەوە.
- گوڵستان، کتێبێکی شێعر و پەخشانی فارسییە لە بارەی ئەخلاق و دین و سیاسەتەوە و لە کۆنەوە لە ھەموو جێی کوردستاندا فەقێکان دەیانخوێند.
- موفرەدات
- غەزەلیات
سەرچاوە [دەستکاری]
سعدی شیرازی، مصلحالدّین. گلستان سعدی، بر اساس نسخھٔ محمد علی فروغی، چاپ اوّل، نشر سرایش، تھران، ۱۳۸۲، ISBN 964-94368-6-3