حافز
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
حافز (بە فارسی: حافظ) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی خواجە شەمسەددین حافزی شیرازییە. حافز لە شێعری فارسی و بە تایبەت لە غەزەل نووسیندا دەستی بەرزی ھەبووە.
ژیان [دەستکاری]
حافز لە سەدەی ھەشتەمی کۆچی لە شیرازدا لە دایک بووە و زانیاری لە بارەی ژیانیدا زۆر کەمە. حافز زۆری سەفەر نەکردووە و لە شیرازدا ماوەتەوە و ھەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە و گۆڕەکەشی ھەر لەو شارەدایە.
حافز و شاعێرە کوردەکان [دەستکاری]
حافز لەو شاعیرانەیە کە جێ پەنجەی لە سەر زۆرێک لە ھۆنراوەنووسانی کورد داناوە. ئە لەو شاعیرانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ناری، مەحوی و مەلای جزیری کە لە شێعرەکانیاندا ئاماژەیان بە شێعری حافز کردوە.
بۆ نموونە ئەم شێعرەی ناری:
بێئەدەب نابم لە لام وایە ئەگەر بێت و بڵێـم
ئەم غەزەلمانە لە لەھجەی شێخی شیرازی ئەکا
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- خرّمشاھی، بھاءالدّین. ذھن و زبان حافظ، چاپ ھفتم، انتشارات ناھید، تھران، ١٣٨٠، ISBN ٩٦٤-٦٢٠٥-١٨-٦
- دیوانی ناری، لێکۆڵینەوەی کاکەی فەلاح، سلێمانی، ١٩٨٦