نێوانی ئەستێرەکان (فیلم)
نێوانی ئەستێرەکان | |
---|---|
دەرھێنەر | کریستۆفەر نۆلان |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر |
|
ئەکتەران | |
مۆسیقا | ھانس زیمەر |
وێنەگری سینەمایی | ھۆیت ڤان ھۆیتیما |
مۆنتاژ | لی سمیت |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٦٩ خولەک[١] |
وڵات | |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٦٥ ملیۆن $[٣] |
داھات | ٧٠١٫٨ ملیۆن $ [٣] |
نێوانی ئەستێرەکان (بە ئینگلیزی: Interstellar) فیلمێکی پاڵەوانیی خەیاڵی زانستیی ٢٠١٤یە، کە بە ھاوبەشیی لەلایەن کریستۆفەر نۆلان و جۆناتان نۆلانەوە نووسراوە، و لەلایەن کریستۆفەر نۆلانەوە کاری بەرھەمھێنان و دەرھێنانی بۆ کراوە.
چیرۆکی فیلمەکە
[دەستکاری]ساڵی 2067 وشکەساڵی و قات و قڕی دەبێتە هۆی ئەوەیکە مرۆڤ دەستبەرداری چالاکییە زانستییەکانی وەک کۆڵینەوە و توێژینەوە ئاسمانییەکان بێت. ژۆزەف کووپەر، فڕۆکەوانی دەزگای ناسا ناچار دەبێ وەک جووتیارێک خەریکی کشتوکاڵ بێت. ڕۆژێک و بە هەڵکەوت کووپەر لە ژووری نووستنی کچەکەی تووشی دیاردەیەکی نائاسایی لەسەر هێزی ڕاکێشانی زەوی دەبێتەوە. کووپەر پاش کۆڵینەوەی ئەو ڕووداوە نائاساییە کۆردیناتێکی دەست دەکەوێت و بە یارمەتی ئەو کۆردیناتە و GPS دەگاتە بنکەیەکی نهێنی ناسا کە بەڕێوەبەرەکەی کەسێکە بە نێوی پڕۆفیسۆر براند. براند شرۆڤە بە کووپەر دەدات و دەڵێت کە خەریکی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنییە بۆ دۆزینەوەی گەڕۆکێک لە دەرەوەی سیستەم و کۆمەڵەی خۆر، و ئێستا خەریکی دۆزینەوەی وەڵامە بۆ هاوکێشەیەک لەسەر هێزی ڕاکێشان. براند داوای یارمەتی و هاوکاری لە کووپەر دەکات تا لەگەڵ سێ زانای دیکە واتە ئەمیلیا براند (کچی پڕۆفیسۆر براند)، ڕۆمڵی و دۆیڵ، کەشتییەکی ئاسمانی بئاژوێت و گەشتێک بۆ دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بکەن. ناوبراون لە ڕێگای کرمەچاڵێکەوە دەچنە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر و ئەرکی تاوتوێکردنی سێ گەڕۆکیان پێ سپێردراوە. ئەو سێ گەڕۆکە بە دەوری کونەڕەشێکی گەورەدا بەنێوی Gargantua ئەخولێنەوە و پێشتر هەر یەک لەو گەڕۆکانە زانایەکی ناسایان بۆ نێردراوە و بەشێوەی سەرەتایی تاوتوێ کراون.
کاست و کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- ماتیو مەکانەھێی بە ڕۆڵی جۆزێف کووپەر، فڕۆکەوانێکی پێشووی ناسایە، دوای ئەوەی ئاژانسەکە لەلایەن حکوومەتەوە داخرا، بووە بە جووتیار.
- ئان ھاتوەی بە ڕۆڵی دکتۆر ئەمیلیا براند، زانا و ئەستێرەگەڕێکی ناسایە.
- جێسیکا کاستەین بە ڕۆڵی مێرفی «مێرف» کووپەر، کچی جۆزێفە، کە لە کۆتاییدا دەبێتە زانایەکی ناسا.
- مەکێنزی فۆی ڕۆڵی مێرفی لاو دەگێڕێت
- ئێلن بورستین ڕۆڵی مێرفی بەتەمەن دەگێڕێت.
- جۆن لیتگۆ بە ڕۆڵی دۆناڵد، خەزوورە پیرەکەی کووپەرە.
- مایکڵ کەین بە ڕۆڵی پڕۆفیسۆر جۆن براند، زانایەکی پایەبەرزی ناسایە، خاوەنی بیرۆکەی پیلانی ئەیە، ڕاوێژکاری پێشووی کووپەر، و باوکی ئەمیلیایە.
- دەیڤد جاسی بە ڕۆڵی ڕۆمڵی، ئەندامێکی پایەبەرزی ناسایە، و ئەندامی دەستەی ئیندورەنسە.
- وێس بێنتلی بە ڕۆڵی دۆیڵ، ئەندامێکی پایەبەرزی ناسایە، و ئەندامی دەستەی ئیندورەنسە.
- کەیسی ئافلێک بە ڕۆڵی تۆم کووپەر، کوڕی جۆزێفە، کە پاشجار گەورە دەبێت و دەبێت بە جووتیار.
- تیمۆتی شالامێ ڕۆڵی تۆمی لاو دەگێڕێت.
- مات دەیمن بە ڕۆڵی مان، ئەستێرەگەڕێکی ناسایە کە لە ماوەی بەرنامەی لازەرەسدا بۆ ھەسارەیەکی بەستەڵەک نێردراوە.
- بیڵ ئیروین بە ڕۆڵی تارس (دەنگ و بووکەڵەجووڵێنی) و کەیس (بووکەڵەجووڵێنی)
- جۆش ستیوارت بە ڕۆڵی کەیس (دەنگ)
- تۆفەر گرەیس بە ڕۆڵی گێتی، ھاوڕێ و خۆشەویستی مێرفە.
- لیا کێرنز بە ڕۆڵی لویس، ھاوسەری تۆمە.
- دەیڤد ئۆیەلۆوۆ بە ڕۆڵی بەڕێوەبەری خوێندنگە.
- کۆلێت وۆڵف بە ڕۆڵی خاتوو ھانلی.
- ویلیام دێڤەین بە ڕۆڵی ویلیامز، ئەندامێکی تری ناسایە.
- ئێلیەس گەیبڵ بە ڕۆڵی کارگێڕ.
- جێف ھێفنەر بە ڕۆڵی پزیشک.
- ڕەس فێگا بە ڕۆڵی سەرۆکی دەستە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Interstellar (12A)». British Board of Film Classification. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Interstellar (2014)». British Film Institute. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Interstellar (2014)». Box Office Mojo. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نێوانی ئەستێرەکان (فیلم) تێدایە. |
- نێوانی ئەستێرەکان لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- نێوانی ئەستێرەکان لە ئۆڵمووڤی
- نێوانی ئەستێرەکان لە بنکەدراوەی فیلمەکانی تی سی ئێم
- نێوانی ئەستێرەکان لە پێڕستی دامەزراوەی فیلمی ئەمریکی
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی گەردوون
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- Pages using the JsonConfig extension
- فیلمەکانی ٢٠١٤
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی ٢٠١٣
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمە بەریتانییەکان
- فیلمەکان دەربارەی بێوەژنی
- فیلمەکانی پاراماونت پیکچەرز
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە داستانییە ئەمریکییەکان
- ئەو فیلمانەی لەلایەن هانس زیمەر تۆمارکراون
- ئەو فیلمانەی لە لۆس ئەنجلۆس وێنەگیراون
- فیلمەکانی ئایماکس
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە بەڕیتانییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە کارەساتییە ئەمریکییەکان
- فیلمە خەمناوییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە ئەمریکییەکان لە بۆشایی ئاسمان
- فیلمە ئەمریکییەکان دەربارەی مانەوە
- براوەکانی بافتا (فیلمەکان)
- فیلمە نایابە بەڕیتانییەکان
- خەیاڵ دەربارەی گەشتی نێوان گەلەئەستێرەکان
- چیرۆکە خەیاڵییەکان کە لەسەر ھەسارەکانی زەریاییەکان ڕوودەدەن
- فیلمەکان دەربارەی ھاوڕێیەتی باوک و کچ
- فیلمەکان دەربارەی گەشتکردن بە کات
- ئەو فیلمانەی لە ساڵی ٢٠٦٧ داندراون
- ئەو فیلمانەی لە بۆشایی ئاسماندا ڕوودەدەن
- ئەو فیلمانەی لە داھاتوودا داندراون
- فیلمەکان کە لە کێڵگەدا ڕوودەدەن
- فیلمەکان کە لەسەر ھەسارە خەیاڵییەکان ڕوودەدەن
- ئەو فیلمانەی لە ئەلبێرتا وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی کە خەڵاتی ئۆسکاریان بۆ باشترین کاریگەری بینراو بەدەستھێناوە
- فیلمەکان بە سیناریۆی جۆناسان نۆلان
- فیلمەکانی لێجندەری پیکچەرز
- فیلمەکانی وارنەر برۆس
- فیلمەکان سەبارەت بە ئەستێرەگەڕەکان
- فیلمەکان سەبارەت بە زانایان
- فیلمەکان سەبارەت بە جووتیاران
- فیلمەکان سەبارەت بە ناسا
- فیلمەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی کەشوھەوا
- فیلمەکان سەبارەت بە فیزیک
- فیلمەکان سەبارەت بە کات
- کونەڕەشەکان لە فیلم
- خەیاڵ سەبارەت بە گەلەستێرەکان
- فیلمەکانی دەیەی ٢٠١٠ی چەشنی کارەسات
- فیلمەکان لە چەشنی کارەسات
- فیلمە ژینگەیییەکان