مات دەیمن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
مات دەیمن
Matt Damon

MattDamonBU.jpg
لەدایکبوون٨ی ئابی ١٩٧٠
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، نووسەر
چالاکبوون١٩٨٨-ئێستا
ھاوسەرلوشیا بۆزان بارۆسۆ (٢٠٠٥ - تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)٣
خەڵاتەکان١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٩٧)

ماتیو پەیج "مات" دەیمن (بە ئینگلیزی: Matt Damon) (لەدایکبووی ٨ی ئۆکتۆبەری ١٩٧٠) ئەکتەرێکی بەرهەمهێنەر و نووسەری ئەمەریکییە. دەیمن ناوبانگێکی بەرچاوی بەدەستهێنا کاتێ لەگەڵ هاوڕێی منداڵی خۆی بێن ئەفلێک هەستان بەنووسینی سیناریۆ فیلمی (Good Will Hunting) کە دواتر توانیشیان خەڵاتێکی ئۆسکار بە هاوبەشی ببەنەوە، جگە لەوەش دەیمن ڕۆڵی سەرەکیشی دەگێڕا لە فیلمەکە.دەیمن ناوی لە لیستی دەوڵەمەندترین ٤٠ ئەکتەر دونیادا هەیە. هەروەها توانیویەتی خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆبیش بباتەوە.لە ساڵی ٢٠٠٧ دەیمن وەک قۆزترین پیاوی زیندوو دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤاری (پیوپڵ)ی ئەمەریکیەوە.دەیمن لەساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی مەریخیەکەدا ڕۆلێ بینی کە بەیەکێک لەسەرکەوتووترین فیلمەکانی ٢٠١٥ دادەنرێت.جگە لەمانەش دەیمن لەساڵی ٢٠١٦ بۆ چوارەمیش جار ڕۆڵی جەیسن بۆرن دەبینێتەوە لە بەشی پێنچەمی فیلمەکانی بۆرن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]