بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شکۆمەندی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

شکۆمەندی (بە ئینگلیزی: The Prestige) فیلمێکی ھەستبزوێنی دەروونییە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلان و لەلایەن نۆلان و جۆناتانی برایەوە نووسراوە و لەسەر بنەمای ڕۆمانی کریستۆفەر پرێست لە ساڵی ١٩٩٥ دروست کراوە. لەم فیلمەدا ھیو جاکمان ڕۆڵی ڕۆبەرت ئەنجێر و کریستیان بەیڵ ڕۆڵی ئەلفڕێد بۆردێن دەگێڕێت.

فیلمی شکۆمەندی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و پێداچوونەوەی ئەرێنی بەسەردا ھات و داھاتی ١٠٩ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی بەرھەمھێنانی ٤٠ ملیۆن دۆلار. پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەرھێنانی ھونەری و باشترین سینەماکاری وەرگرتووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]