سوارچاکی تاریکی (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوارچاکی تاریکی
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرکریستۆفەر نۆلان
بەرھەمھێنەر
  • ئێما تۆماس
  • چارڵز ڕۆڤن
  • کریستۆفەر نۆڵان
شانۆنامە
  • جۆناثان نۆڵان

کریستۆفەر نۆڵان

چیرۆک
  • کریستۆفەر نۆڵان
  • دەیڤد س. گۆیەر
ئەکتەران
مۆسیقا
  • ھانس زیمەر
  • جەیمس نیوتن ھاوەرد
وێنەگری سینەماییواڵی فیستەر
مۆنتاژلی سمیث
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس. پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ (2008-07-14) (نیویۆرک سیتی)
  • ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٨ (2008-07-18) (ویلایەتە یەکگرتووەکان)
  • ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ (2008-07-25) (شانشینی یەکگرتوو)
ماوەی فیلم١٥٢ خولەک[١]
وڵات
  • ویلایەتە یەکگرتووەکان[٢]
  • شانشینی یەکگرتوو[٢]
زمانئینگلیزی
تێچوون$١٨٥ ملیۆن[٣]
داھات$١٫٠٠٥ ملیارد[٣]

سوارچاکی تاریکی (بە ئینگلیزی: The Dark Knight) فیلمێکی سوپەرھیرۆی ٢٠٠٨ە لە دەرھێنان، بەرھەمھێنان، و نووسینی کریستۆفەر نۆلان. کە لە کاراکتەری دی سی کۆمیکسی باتمانەوە وەرگیراوە، فیلمەکە دووەم فیلمی تریلۆجیی سوارچاکی تاریکیی نۆڵان و سیکوێڵی باتمان دەستپێدەکاتی ٢٠٠٥ە، لە ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی کریستیەن بەیڵ و پاڵپشتیی مایکڵ کەین، ھیت لێجەر، گاری ئۆڵدمەن، ئارۆن ئێکھارت، ماگی جیلنھۆڵ، و مۆرگان فریمەن. لە فیلمەکەدا، بڕوس وەین / باتمان (بەیڵ)، لیوای پۆلیس جەیمس گۆردن (ئۆڵدمەن) و پارێزەری ناوچە ھارڤی دێنت (ئێکھارت) دەیانەوێت زنجیرە تاوانێک لە شاری گۆتەم بوەستێنن، بەڵام ھەڕەشەیان لێدەکرێت لەلایەن بلیمەتێکی ئەنارشیست کە ناسراوە بە جۆکەر (لێجەر)، کە دەیەوێت ناوبانگی باتمان لاوازبکات و شارەکە بخاتە ئەنارشییەوە.

ئیلھامی نۆڵان بۆ فیلمەکە یەکەم دەرکەوتنی جۆکەر لە کۆمیکدا لە ساڵی ١٩٤٠ و ڕۆمانی وێنەیی The Killing Jikeی ١٩٨٨ و زنجیرەی The Long Halloweenی ١٩٩٦ بوو، کە بنەچەی ھارڤی دێنتی باسدەکرد. نازناوی «سوارچاکی تاریکی» بۆ یەکەم جار درا بە باتمان لە باتمان #١ (١٩٤٠)، لە چیرۆکێکدا لە نووسینی بیڵ فینگەر.[٤][٥] سوارچاکی تاریکی بە زۆری لە شیکاگۆ وێنەگیراوە، لەگەڵ چەند شوێنێکی تر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، شانشینی یەکگرتوو، و ھۆنگ کۆنگ. یەکەم فیلم بوو کە کامێرای ئایماکسی ٧٠ مم بەکاربێنێت، کە نۆڵان بۆ ٢٨ خولەکی فیلمەکە بەکاری ھێنا، کە یەکێک لە دیمەنەکان یەکەم دەرکەوتنی جۆکەر بوو. وارنەر برۆس. سەرەتا کەمپینێکی بازاڕکردنی ئینتەرنێتیان بۆ سوارچاکی تاریکی کرد، بە دروستکردنی وێبسایتی ڕێکلامکردن و ترایلەر کە وێنەی لێجەری لە ڕۆڵی جۆکەر تێدابوو، لێجەر لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بەھۆی تێکەڵکردنی دەرمانەوە کۆچی دواییکرد، چەند مانگێک دوای تەواوبوونی وێنەگرتن و شەش مانگ پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، کە سەرنجێکی سینەمایی و میدیایی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

لە بڵاوبوونەوەی لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٨، سوارچاکی تاریکی سەرکەوتنێکی گەورەی ڕەخنەیی و بازاڕکردنی بەدەستھێنا. بە کۆکردنەوەی زیاتر لە $١ ملیارد لە جیھاندا، کە بووە پڕداھاتترین فیلمی ٢٠٠٨ و چوارەم پڕداھاتترین فیلن لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا؛ ھەروەھا توانی خۆی تۆماربکات لە پڕداھاتترین پەخشکردنی سەرەتا بە $١٥٨ ملیۆن، کە بۆ سێ ساڵ تۆمارەکە مایەوە.[٦][٧] لە ٨١ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمەکە ھەشت پاڵاوتنی وەرگرت؛ خەڵاتەکەی بۆ باشترین مۆنتاژی دەنگی بردەوە و لێجەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پێبەخشرا، بەڵام بەھۆی مردنییەوە ئامادە لەوێ نەبوو.[٨] سوارچاکی تاریکی بە یەکێک لە باشترین فیلمی دەیەکە دادەنرێت و یەکێکە لە باشترین فیلمە سوپەرھیرۆیییەکان کە دروستکرابێت. سوارجاکی تاریکی ھەڵدەستێتەوە، کۆتا فیلمی تریلۆجییەکە، لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.

کاست[دەستکاری]

چیرۆک[دەستکاری]

بەشی دووەمە لە تریلۆجییەکەی کریستۆفەر نۆلان. کاتێک ھەڕەشەیەکی نوێ بە ناوی «جۆکەر» ئاژاوە و ھەرا لە شاری «گۆسەم» دەنێتەوە، «باتمان» پێویستە ڕووبەرووی یەکێک لە مەزنترین تاقیکردنەوە دەروونییەکانی ببێتەوە بۆ تواناکانی لە دژایەتی کردنی نا دادپەروەری.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Dark Knight". British Board of Film Classification. Archived from the original on August 20, 2017. Retrieved December 13, 2014.
  2. ^ ئ ا "Film: The Dark Knight". LUMIERE. Archived from the original on September 26, 2019. Retrieved March 15, 2018.
  3. ^ ئ ا "The Dark Knight (2008)". Box Office Mojo. Archived from the original on November 18, 2019. Retrieved March 19, 2009.
  4. ^ Marc Tyler Nobleman (2012). Bill the Boy Wonder:The Secret Co-Creator of Batman. Charlesbridge Publishing, U.S. ISBN 978-1580892896
  5. ^ "Noblemania". Archived from the original on August 13, 2017. Retrieved July 21, 2012.
  6. ^ "All Time Worldwide Box Office Grosses". Box Office Mojo. Archived from the original on May 30, 2010. Retrieved May 22, 2016.
  7. ^ "Movie Records". the-numbers.com. Archived from the original on May 8, 2013. Retrieved August 24, 2010.
  8. ^ "Academy Awards Database – ACTOR IN A SUPPORTING ROLE, 2008". Archived from the original on December 17, 2013.

بەستەرە دەرکییەکان[دەستکاری]