بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەستانەوەی سوارچاکی تاریکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

ھەستانەوەی سوارچاکی تاریکی (بە ئینگلیزی: The Dark Knight Rises) فیلمێکی سووپەرھیرۆیە لە ساڵی ٢٠١٢ لە دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلان کە لەگەڵ جۆناتان نۆلان برای سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە و چیرۆکەکەی لەگەڵ دەیڤید ئێس گۆیەر داڕێژاوە.[١] لەسەر بنەمای کارەکتەری دی سی کۆمیکس باتمان داندراوە، کۆتا قۆناغە لە سێبەری سوارچاکی تاریکی نۆلان، و درێژەی سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٨). لەم فیلمەدا کریستیان بەیل ڕۆڵی بروس واین / باتمان دەگێڕێت و شانبەشانی ئان ھاتوەی و گاری ئۆڵدمان و تۆم ھاردی و مۆرگان فریمان و ماریون کۆتییارد و جۆزێف گۆردۆن-لیڤیت و مایکل کەین. دوای ھەشت ساڵ لە ڕووداوەکانی فیلمی سوارچاکی تاریکی, تیرۆریست بەین بروس واین ناچار دەکات ڕۆڵی خۆی وەک باتمان دەستپێبکاتەوە و شاری گۆتام لە لەناوچوونی ئەتۆمی ڕزگار بکات. فیلمەکە بە یەکێک لە باشترینەکانی ئەم دەیە و هەموو سەردەمێک دادەنرێت[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Dark Knight Rises». Turner Classic Movies. United States: Turner Broadcasting System. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ https://web.archive.org/web/20240815184633/https://www.telegraph.co.uk/films/0/best-movies-all-time-greatest-films-2021/