بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەحمودچغ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەحمودچغ
محمودآباد
Mahmudabad
Mahmudabad
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١]
پارێزگائازەربایجانی ڕۆژاوا
شارستانساینقەڵا
ناوچەناوەندی شارستانی ساینقەڵا
گوندەوارمەحمودچغ
بەرزایی
١٬٣٥٤ مەتر (٤٬٤٤٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١١)
 • سەرجەم٧٬٨٩٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کوردیی باشووری)
 • ئایینشیعە دوانزە ئیمامی
تەلەفۆن٠٤٤

مەحمودچغ یان مەحموداوا شارەدێیەکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٢][٣]

مەحمودچغ ناوەندی گوندستانی مەحمودچغە، مەحمودچغ بە دووری (٥کم) دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای شارۆچکەی ساینقەڵاوە، دانیشتوانی ئەم شارەدێیە کوردن لە ئێڵی کەڵھوڕی و بە کوردیی کەڵھوڕی لەھجەی چەوداڕۆیی دەدوێن.

جوگرافیا

[دەستکاری]

مەحمودچغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی عەباس بڵاغی و لە باشوور لەگەڵ گوندی مەستاناوا و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ماماڵی لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی داش کەسان.[٤][٥][٦]

مێژوو

[دەستکاری]

تیرەی چەرداوڕۆکان یەکێکن لە تیرەکانی خێڵی ڕیزوەندی و مێژوویەکی کۆنیان ھەیە، خێڵی ڕیزوەندی لە سێ تیرە پێک ھاتووە: تیرەی ریزوەندی و عالی بەگی و سورمێری. خۆیان بە نەوەی بارامی پێنجەم یان بارامی گوور کە شای ئیمپراتۆریەتیی ساسانیەکان بووە دەزانن، ھەندێک لە ڕیزوەندەکان کۆچیان کردووە بۆ ناوەڕاستی ئێران و ناوی ناوچەکەیان ناوە چەرداوڕۆ یان چھاردولی، کاتێک ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ چووە ساری ئەسفەھان بۆماوەی دوو مانگ، سەرانەی لە خێڵی ڕیزوەندی وەگرت و بووە ھۆی ئەوەی ماڵەکان و گوندەکانیان چۆڵ بکەن و ڕووبکەنە مازندەران و کرماشان. پێش مەرگی ئاغا محەممەدخانی قاجاڕ سەرۆکی ھۆزی چەرداوڕۆکان، (نەورۆزخان) ھۆزەکەی بەرەو باکووری ڕۆژاوای ئێران کۆچ پێکرد. لە سەدەی نۆزدەدا ئەم ھۆزە جارێکی کە کۆچیان کرد بەرەو ناوچەی ساینقەڵا و ڕۆخی ڕووباری زرینە (زرینەرود).

دانیشتوان

[دەستکاری]

ناوچەی گەشتیاری

[دەستکاری]
  • حەمامی خوار (حەمامی بەھادور مولوک).
  • قۆپی.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]


پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترێکی نەناسراوی ھەیە: |5= (یارمەتی)
  2. ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە: |قاڵب= و |نووسەرەکانی‌تر= (یارمەتی)
  3. ^ http://kurdipedia.org/?q=20150921014425127062&lng=3
  4. ^ http://wikimapia.org/
  5. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترsێکی نەناسراوی ھەیە: |قاڵب= و |نووسەرەکانی‌تر= (یارمەتی)
  7. ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  8. ^ https://books.google.iq/books?