دەریای ئارافۆرا
دەریای ئارافۆرا | |
---|---|
پۆتانەکان | 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°Eپۆتانەکان: 9°30′S 135°0′E / 9.500°S 135.000°E |
جۆری | دەریا |
وڵاتەکەی | ئوسترالیا پاپوا گینێی نوێ، ئیندۆنیزیا، |
ئەوپەڕی درێژی | ١٬٢٩٠ km (٨٠٠ mi) |
ئەوپەڕی پانی | ٥٦٠ km (٣٥٠ mi) |
دوورگەکان | دوورگەی ئاروو، دوورگەکانی کرۆکێر، دوورگەکانی گوولبۆرن، دوورگەی هۆوارد |
دەریای ئارافورا (بە ئینگلیزی: Arafura Sea) دەریایێکی نەچەندان قووڵ و تەنکاوە لە ئۆقیانووسی ئارام و لە نێوان دەریاکانی کۆرال و دەریای تیمۆر دایە کە ئوسترالیا و گینەی نوێ لێک جیا دەکاتەوە.[١] چەند دوورگەی ئیندۆنیزیا لەم دەریایە دان.
زانیاریەکان
[دەستکاری]دەریای ئارافورا کە پانتایی نزیک بە ٦٥٠،٠٠٠ کیلۆمەتری لەخۆ گرتووە لە باکووری کەنارەکانی ئوسترالیا و کەنداوی کارپێنتاریا و باشووری کەنارەکانی گینەی نوێ هەڵکەوتووە. ئاوەکانی ئەم دەریایە لە ڕۆژاوا تێکەڵی دەریای تیمۆر لە باکووری ڕۆژاوا دەریای باندا و دەریای سێرام دەبێت. هەروەها ئەم دەریایە لە ڕۆژهەڵات دا لە ڕێگەی گەلی تۆرس پەیوەندی بە دەریای کۆرالەوە هەیە. گەلی تۆرس یەکێکە لە پڕمەترسی ترین تێپەڕگە ئاوییەکانی جیهان و دەریای ئارافۆراش بە هۆی هەبوونی شوێنی نادیاری تەنکاو کاری لێخووڕینی کەشتیەکانی ئاستەنگ کردووە.
قووڵی گشتی دەریای ئارافورا لەنێوان ٥٠ تا ٧٠ مەترە کە دەیخاتە ئاستی دەریا تەنکاوەکانی جیهان.
سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەریای ئارافۆرا تێدایە. |