بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:کتێب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی کتێب


بەخێربێن بۆ دەروازەی کتێب!

کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت. بەڵام وەکوو کاڵایەک کتێب لەلایەن ھەموو کەسێک و ھەموو بیروباوەڕێک بە سەرچاوە و بنچینەی زانست و داھێنان و پێشکەوتن دادەنرێت.

زیاتر...

ھەنووکە ٧٨٢ وتار لە دەروازەی کتێبدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە


وتاری ھەڵبژێردراو

تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature) کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو. تێیدا نووسەر ھەڵدەستێت بە وروژاندنی بابەتی ئەوەی کە مرۆڤ وەک لاپەڕەیەکی سپی لەدایک دەبێت لە ڕاونگەی زانستە کۆمەڵایەتیەکانەوە، پەرەسەندنی ڕەوشتی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرچاو سەرچاوەدەگرێت لە خۆگونجاندنی ساکۆلۆژیای پەرەسەندوو.

کتێبەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دا ھەڵبژێردرابوو بۆ خەڵاتی ئەڤینتز (خەڵاتی کۆمەڵەی شاھانەیی بۆ کتێبی زانستی) وە یەکێک بوو لە کۆتاییەکانی خەڵاتی پیوڵیتیزەر.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟


نووسەری ھەڵبژێردراو

ئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییە. ڕۆمانی ئەشق (Aşk) بە پڕفرۆشترین ڕؤمان دادەنرێت لە تورکیا کە نووسراوی ئەلیفە و زۆرتر لە ٧٥٠ ھەزار دانەی لێفرۆشراوە. یەکەم ڕؤمانی ئەلیف بەناوی (Pinhan) بەمانای شاراوە دێت کەلەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە. ڕۆمانی (Mahrem یان The Gaze) خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لەساڵی ٢٠٠٠. ئەلیف پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان. وەھەروەھا ھەڵگری دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان.

زیاتر...

ڕۆمان

کێڵگەی ئاژەڵەکان
کێڵگەی ئاژەڵەکان

کێڵگەی ئاژەڵان (بە ئینگلیزی: Animal Farm) ڕۆمانێکی جۆرج ئۆروێڵەوە، لە ساڵی ١٩٤٤ نووسراوە. ئۆروێڵ کاتێک نووسینەکە تەواو دەکات و دەیەوێت چاپی بکات، چاپخانەکانی بەریتانیا داواکەی ڕەفز دەکەن، لەبەرەوەی دەیانزانی ئۆروێل لەڕێگەی ئەو کتێبەیەوە ڕەخنەیەکی توند لە دەرەنجامەکانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و سۆڤیەتی سەردەمی ستالین دەگرێت. بەڵام دواجار دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ئینگڵتەڕا بڕیاری بڵاوکردنەوەی کتێبەکە دەدات و کتێبەکە دەخرێتە بازاڕ. ئافرەتی خاوەن چاپخانەکە، ھەڕەشە لە مێردەکەی دەکات ئەگەر ئەو کتێبە دژ بە سۆڤیەت و دژە ستالینیزمە چاپ بکا، ئەوا جێی دەھێڵێ و جیادەبێتەوە، بەڵام خاوەنی چاپخانەکە لە ١٧ی ئابی ١٩٤٥ چاپ دەکات. یەکەمین چاپی بریتی دەبێت لە ٤٥٠٠ کۆپی کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەفرۆشرێت. کاتێک خاوەن چاپخانەکە لە ساڵی ١٩٧٣ یادەوەرییەکانی خۆی دەنووسێتەوە، ئەوە ڕادەگەیەنێ کەوا ٩ ملیۆن کۆپی لەم کتێبە فرۆشتووە!

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان