لێدوانی دەروازە:کتێب

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەر ھیچ دژێک نییە، دەیگوازمەوە بۆ سەر ناوی پەرتووک.—ژیار وتووێژ ‏٢٣:٥٢، ٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرتووک وشەیێکی باو نییە، کتێب باشترە. مادیوتووێژ ‏١١:٤٦، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتووێژکردنەوەی ناو[دەستکاری]

پێشنیاز دەکەم بیگوازینەوە بۆ دەروازە:پەرتووک. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٩، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ من دژایەتیم نییە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٥٢، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژ، کتێب زۆر باوترە، تەنانەت دەزگاکانی کتێبیش وشەی پەرتووک بەکارناھێنن. سەرچیا‏١١:٢٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کتێب باوترە بەڵام دژایەتی ناکەم. ئەوەش بڵێم پەڕتووک دروست نییە ھەندێک پێیان وابووە پەڕ و تووکە بەم دەردەیان بردووە. --چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٧، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: بەو پێیە بێت دەبێت پێنووسیش بگوازینەوە بۆ قەڵەم چوون ھەر ئەوە باوە! گەر بەکارھێنانی ئەو وشانە لە ئێمەوە دەستپێنەکات، ئەبێ چاوەڕێی زیندەبەچاڵکردنی کوردی بین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٤، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ لەگەڵ ئەوەم قەڵەمیش بەکاربێت نەک پێنووس، بەپێچەوانەوە ئەو وشانە (پێنووس و پەرتووک) نوێن، و کۆمەڵێک کەس بەبیانووی پاراستن و نوێکردنەوەی زمان ھاتوون دایان تاشیون، کە وەک زۆر وشەی تر، ڕەنگە کارەکەیان خراپتر کردبێت نەک باشتر. بەھەرحاڵ ئەوە ڕای منە، یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتانەش ئەرکی ویکیپیدیا نییە، بەڕای من تاکە چارەسەریش لە ئێستا بەکارھێنانی ئەو وشانەیە کە زۆرتر باون. سەرچیا‏٢٠:٠٥، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژی گواستنەوەی پێنووس بۆ قەڵەمم. بەڵام بۆ کتێبەکە ھەق بە خۆیانە گەر وا باوترە با ئەوە بێت. بەس بیر لە ویکیپەرتووکیش بکەنەوە لەگەڵ دانانی ئەم وشەیەدا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٣٢، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]