پلووتۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.8) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی pnb:پلوٹو (نکا سیارہ)
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی am:ፕሉቶ
ھێڵی ٣٠: ھێڵی ٣٠:
[[af:Pluto (dwergplaneet)]]
[[af:Pluto (dwergplaneet)]]
[[als:(134340) Pluto]]
[[als:(134340) Pluto]]
[[am:ፕሉቶ]]
[[an:Plutón (astronomía)]]
[[an:Plutón (astronomía)]]
[[ang:Pluto]]
[[ang:Pluto]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٦:١٠، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣

پلووتۆ گەڕەستێرەیەکی بچووکە، دوورە لە خۆرەوە، بە شێوەیەک کە تەنھا وەک ئەستێرەیەکی ڕووناک ئەبینرێ، ھەرچەندە بچووکترین ھەسارەیە لە نۆ ھەسارەکەی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی ھەڵسا بە دووبارە پێناسە کردنی زاراوەی 'ھەسارە' لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، بەم شێوەیە پلووتۆ بە ھەسارەیەکی بچووک دانرا و ژمارەی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆریش بوون بە ھەشت ھەسارە. دوو مانگی بچووک ومانگێکی گەورەی ھەیە، کە ناوی شارۆنە، قەبارەکەی ئەگاتە دوو لە سێی قەبارەی پلووتۆ. زۆربەی زانایانی گەردوونناسی بە ھەسارە ناوی نابەن، بەڵکو بە پاشکۆیەکی ھەسارەی نیپتۆن ئەی ژمێرن، تاکە ھەسارەشە کە تاوەکو ئێستا ھیچ گالیسکەیەکی بۆشایی ئاسمان گەشتی بۆ نەکردووە، بەھۆی دوورییەکەی.

پلووتۆ ئەم ھەسارە نەناسراوەیە، کە سروشتەکەی لەگەڵ ھەموو ھەسارەکانی جیایە لە کۆمەڵەی خۆر، لەدوای دۆزینەوەی زانایان وایان ئەزانی، کە دوای ١٠ ساڵ لەناو ئەچێ، بەڵام دواتر سەریان سوڕما لە مانەوەی، بەڵکو سات لەدوای سات بەھێزتر بوو. ھەرچەندە پلووتۆ لە سەرتادا ھەسارەی ھەشتەمین بوو بۆ دووری لە خۆر بەڵام بەھۆی یەکتربڕینی لە خولگەکەی لەگەڵ خولگەی ھەسارەی نیپتۆن بوو بە ھەسارەی نۆیەم.

ھەندێ زانیاری ژمارەیی

  • ئەگەر لەسەر زەوی کێشت ٧٠ کیلۆگرام بێت ئەوا لەسەر پلووتۆ ئەبێت بە ٤ کیلۆگرام.
  • ماوەی ناوەندی لە خۆرەوە ئەگاتە نزیکەی ٥.٩١٤.١٨ ملیۆن کم\چرکە، نزیکترین ماوەی بۆ زەوی ٢٨،٨ یەکەی گەردوونییە.
  • خێرایی مامناوەندی خولگەیەکی ٥،٤ کم\چرکەیە.
  • ماوەی خولانەوەی ھەسارەکە بەدەوری خۆی، ١:٢٣ کاژێرە.
  • نیوەتیرەی ١١٥٣ کیلۆمەترە. (٠،١٨ی نیوەتیرەی زەوی).
  • پلەی گەرمی سەر ھەسارەکە -٢٣٠ پلەی سەدییە (٤٣ کڵڤن).
  • ژمارەی مانگە پاشکۆکانی ٣ مانگە.
  • ھەر خولانەوەیەکی بەدەوری خۆردا ٢٤٨ ساڵی زەویی پێ دەچێت.

ناوی پلووتۆ

لە سەرەتاوە زۆر ناو دیاری کران لەوانە زیۆس، ولۆیل، کڕۆناس، و مینریڤا، ناوی پلووتۆش لە لایەن ڤینیتیا بەرنی، ناوی پلووتۆش لە لایەن کچەخوێندکارێکی تەمەن ١١ ساڵ لە ئۆکسفۆردەوە پێشنیار کرا کە بە یۆنانی یەکێک لە ناوەکانی خوای ژێرجیھانە. دوای مشتومڕێکی زۆر لە ساڵی ١٩٣٠ ئەم ناوەی بۆ دیاری کرا.

سەرچاوەکان

  1. ڕادیۆ نەوا، ھەسارەی پلووتۆ. خوێندنەوەی ٢٦-١٠-٢٠٠٩.
  2. ویکیپیدیای ئینگلیزی.


داڕێژە:Link FA داڕێژە:Link FA