ئێسک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی new:क्वँय्
ھێڵی ٢٢: ھێڵی ٢٢:
[[پۆل:لەشی مرۆڤ]]
[[پۆل:لەشی مرۆڤ]]


[[ar:عظم]]
[[af:Been]]
[[af:Been]]
[[am:አጥንት]]
[[am:አጥንት]]
[[ang:Bān]]
[[ang:Bān]]
[[ar:عظم]]
[[arc:ܓܪܡܐ]]
[[arc:ܓܪܡܐ]]
[[ay:Ch'aka]]
[[ay:Ch'aka]]
ھێڵی ٨٠: ھێڵی ٨٠:
[[ms:Tulang]]
[[ms:Tulang]]
[[nah:Omitl]]
[[nah:Omitl]]
[[new:क्वँय्]]
[[nl:Bot (anatomie)]]
[[nl:Bot (anatomie)]]
[[oc:Òs]]
[[oc:Òs]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٧:٤٧، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢

ئێسک (بە ئینگلیزی Bone) پێکهێنەری ئێسکە پەیکەرە، بەڕێگای جیاواز کاردەکەن. لەگەڵ زۆری ژمارە و گەورەیی قەبارەیان کەمتر لە ٢٠% کێشی لەش پێکدێنن.

پێکهاتە

ئێسکێکی درێژ لە چەقە کەلێنێکی کوندار پێکهاتووە، بەئەڵقەیەک لەماددەی چڕ دەوری داوە. ڕووی ئێسک پەردەیەکی بەهێز دایدەپۆشێت کە بەرگەئێسکی پێدەوترێت، ئەم پەردەیە تۆڕیک موولوولەی خوێنی تێدایە کە خۆراکە ماددەکان بەئێسک دەبەخشن، و دەمارەکانیشی ئێدایە کە ئازارە ڕاگەیاندنەکان دەنێرن.

بەو ماددە ڕەقەی کە لەژێر بەرگە ئێسکدا هەیە پێی دەڵێن ئێسکی پتەو، چینە ئەستوورەکەی ئێسکی پتەو کە تەوەرەی درێژە ئێسکە، وا لەئێسک دەکات کە بەرگەی بڕێکی زۆر لەو ئەرکانە بگرێت کەپێی دەگات لەماوەی هەڵسان بەڕاهێنانە وەرزشییەکان وەکو بازدان. ئێسکی پتەو لە لوولە پێکدێت، لوولەکانیش لە کریستاڵی خوێ و ڕیشاڵە پرۆتینەکان پێکدێن کەناودەبرێن بە پەڕەکان. لەناوەڕاستی هەر لوولەیەکدا جۆگەیەکی تەسک هەیە ناودەبرێت بە جۆگەی هاڤەرس، لوولەکانی خوێن بەناو جۆگە هاڤەرسە بەیەکداچووەکاندا درێژ دەبنەوە و تۆڕێک دروست دەکەن، و خۆراک دەگوازنەوە بۆ ئێسکەشانەی زیندوو، لەدەوری هەر جۆگەیەکی هاڤەرس چەند چینێک لە ڕیشاڵی پرۆتینی پێچ دەخۆن کە کەلێنیان تێدایە و ئێسکەخانەکانی لەناودایە.

لەناو ئێسکی پتەودا تۆڕێک لە بەستەرە شانە هەیە کە بە ئێسکی ئیسفەنجی ناودەبرێت، ئێسکی ئیسفەنجیش لە کەلێنی فراوان پێکدێت کە ژمارەیەک ئێسکە پەڕەی تێدایە بەتەریبی ڕیزکراوەن لەگەڵ هێڵی هێزی پەستاندا، کە وا لەئێسک دەکات بەرگەی پەستانی گەورە بگرێت و کێشی کەم بکاتەوە.

فەرمانەکەی

  1. بنکەیەکی ڕەق دابین دەکات و ماسوولکەکانی لەسەر جێگیردەبێت، کەڕادەبن بەڕاکێسانی ئێسکەکان.
  2. پاڵپشتی لەش دەکن و شێوە جیاکەرەوەکەی پیدەبەخشن.
  3. ئەندامە هەستیارەکان دەپارێزن.
  4. خوێ کۆدەکەنەوە وەکو کالیسیۆم و فۆسفۆر کەڕۆڵی زیندەیی گرنگیان هەیە لە کردارەکانی زیندە چالاکیدا.
  5. بەشەکانی ناوەوەی ئێسک و خرۆکە سوور و سپییەکان و پەڕەکانی خوێن بەرهەمدەهێنن.

سەرچاوە