لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ئەم بەکارھێنەرە نیمچە-خانەنشین بووە و ئیتر بەشداری کەمی دەبێت


ئەم بەکارھێنەرە چیتر زۆر چالاک نییە لە ویکیپیدیا.


لە ڕۆژی ٢٠١٢/١٢/٤ز نیمچە خانەنشین بووە.

خانەنشینی[دەستکاری]

سڵاو. کاک فێرخواز ئێمە خانەنشینمان کردی یا خۆت سەرقاڵی؟--چالاکWьтуwеж (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٣:٤٧, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سەرچاو. خانەنشینی تەواوی نەبوومە نیمچە خانەنشین بوومە، واتە بەس سەیری ویکی دەکەم و ھیچی تر ناکەم ھەروەکو بت ئەویش لەبەر جەنابتە. --Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٢٢, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

دەی تۆ لە خۆت ناپرسی سەیرکردنی ویکی دەتوانێ چە سوودێکی ھەبێ؟ بە بڕوای خۆت زانیاریت ھەبێ بەڵام بڵاوی نەکەیەوە چی پێ‌دەڵێن؟! تۆ ئەم داوییانە چەند وتارت نووسی من ھەر دەستم لە ناوەرۆکی نەدا وەک چیای کیلیمانجارۆ، بیابانی مەزن، ھۆنشوو و ... تەنیا لەسەر ھەندێک لە ناوەکان لێدوان کرا و ئەوەش شتێکی ئاساییە و لە ھەموو ویکییەکاندا و لە کاتی دامەزراندنی ویکی کوردییەوە ھەبووە و ھەیە. سوودی وشەگەلێکی ھەڵە وەک کووێت و عەلی گوپتر چییە کە دەبێ لەسەری بتۆرێی و خزمت بە گەلی خۆت نەکەی؟ لام سەیرە بە خوا چۆن دەبێ ئەگەر من جان دان دەکەم بە جۆن دۆن کەس نەڵێ تۆ بەڕێوەبەری و کەڵەگایەتی دەکەی بەڵام ئەگەر کووێت بوو بە کووەیت بڵێن تۆ دیکتاتۆری و دەڵێی ماست ڕەشە! مەبەستی ھەر دووکمان ھەر خزمەتە، ڕاست دەکەی وەرە یاسایەک بۆ ناوە بیانییەکان دابنێ؛ بە تۆران تەنیا زوڵم لە خۆت و گەلی خۆت دەکەی. پیاو دەبێ پشوودرێژ بێ: ھەژماری منیان چەند ساڵ لە ویکی فارسیدا بەریەست کرد کە چی گەڕامەوە و ئەم بەینە بوو بە ھاوکاری یەکێک لە دۆستان وتاری دیاکۆ، پاشای گەورەی ماد و کوردم کردە وتارێک باش! ھیوادارم واز لەم بڕیارە بھێنی و بۆ خزمەت بە گەلی خۆت کەمتەرخەمی نەکەی. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٥:١٠, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا ھیچ حەز ناکەم ھەر دانیشم و سەیری ویکی بکەم بەڵام خووم بە ویکییەوە گرتووە و دەستم لێی بەر نابێت، ئەوەتا خۆم بۆ ڕانەگیراو لە ویکی بادینی شتم نووسی ھەرچەندە بادینیش باش نازانم خۆشت لەوێ ھەندێ ھەڵەی نووسینی منت چاک کرد.

بەڵام تۆ ھەموو شتێک وا لێدەکەیت کە بە دڵی خۆت بێت. دەڵێم کوێت بە کوردییە دەڵێی نا دەبێ وەکو عەرەبی بوترێت، کەچی سەڵاحەدین ناکەی بە سەڵاحەدین دەڵێی دەبێ بە ل بوترێت لە کاتێکدا بۆشم ڕونکردیتەوە کە بە عەرەبی بە ڵ دەوترێت نەک بە ل بەستەری باشخوێندنی قورعانیشم بۆ ناردی پێشم وتی لە نزیکترین مەلاش لێتەوە بپرسە بزانە بە سەڵاحەدین دەخوێندرێتەوە یان بە سەلاحەدین! دڵنیاشم پرسیوتە بەڵام ھەر چاکی ناکەیت.

ئەگەر یاساشت دەوێت باشە یاسای من و یاسای ڕاستەقینە ئەوەیە کە مادام ئێرە ویکی سۆرانییە دەبێت ھەموو شتێک لە درزییەوە تاکو حوشتر ھەمووی سۆرانی بێت ھەموو ناوە بیانییەکان دەبێت بە کوردی بکرێن وایان لێبکرێت کە لەگەڵ زاری سۆرانی بێنەوە و ئاسان دەرببڕێن و یەکێک بیبینێت بڵێ ئەو ناوە کوردییە نەک بڵێ ئەم ناوە دەقاودەق لە زمانێکی کورتییە وەرگیراوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٥١, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زۆر باشە. کاک فێرخواز جارێ کارم بە بەشەکانی تری وەڵامەکەت نەداوە. وتت «بەڵام تۆ ھەموو شتێک وا لێدەکەیت کە بە دڵی خۆت بێت». زۆر باشە، من کە خۆم کوردێکی ڕۆژھەڵاتم دەڵێم «جان دان»، ئەم وتارەم گواستەوە بۆ «جۆن دۆن» کە شێوازی لای ئێوەیە. دەی تۆ چۆنت زانی «جۆن دۆن» بە دڵی منە؟ ئەگەر وابێ کە تۆ دەڵێی نەدەبا ھێشتبام کەس دەست لە «جان دان» بدا چ بگا بەوەی کە خۆم بیگوازمەوە. تکایە جارێ جوابی ئەم پرسیارەم بدەوە پاشان ئەوانی تریش لەسەر چاو.--چالاکWьтуwеж (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٧:٠٢, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


چاوت خۆشبێت، بەخوا ئەمە یەکەم جارمە ناوی ئەو جۆن دۆن یاخود جان دانە ببیستم. بەڵام ئەم جۆنە ئەگەر john بێت ئێ ھەر جۆنە کاکە کە لە وشەی عیبری یوحەناوە ھاتووە، بە عەرەبیش پێی دەڵێن یەحیا، بەکوردیش پێی دەڵێن ئەژی، بە ڕووسیش ئیڤانۆڤیچ.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:١٩, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەرێ مامە Johnە، دەی ئێمە بە John دەڵێین جان. کەسیش نازانێ جۆن چییە! ئەگەر بە دڵی خوم با ئەوە ھەر دەبا جان با بەڵام بە خوا بە دڵی من نییە و وا نییە کە جنابت فکر دەکەی. ھەر ئێستاش پەیامێکم بۆ مین نیل دانا کە ناوەکەی گواستتەوە ڕاست نییە بزانە خراپم وتووە؟ بۆ وا دازانی گۆڕێنی ناوەکان ھەر گرفتێکە کە تایبەت بە تۆیە؟ ئەوەتا ئێستاش لەسەر ناوەکان لە ویکی فارسی ھەر شەڕە! ئەمە شتێکی ئاساییە. ھەر ئەم مین نیلە لە سەرەتای وتارەکانی کە دروستی کرد جان ئستاین بێک بوو کە خێرا گواستمەوە بۆ جۆن ستاینبێک، کە چی جان ئستاین بێک دروست ئەم شتەیە کە خۆم دەیڵێم. پەیامیشی دانا کە بۆ گواستەوە وتم چون ئاوا دروستە. نا مامە فێرخواز خوا دەزانێ من ناو بە کەیفی دڵی خۆم ناگوازمەوە، باوەڕت بێ.--چالاکWьтуwеж (١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٢:١٦, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

باشە کاکە ئەوە منیش باوەڕم کرد. ئێستاش بیرم کەوتەوە ناوی جانم بیستوە (جان جاک رۆسۆ) کابرایەکی فەرەنسییە بەڵام نازانم ئەگەر جانی فەرەنسیش ھەر مانای جۆنە یان شتێکی تر، بۆ یاساکەش ئەوەم نووسیبوو کە وتت یاسایەک دانێ بۆ ناوی بیانی ھەموو ناوە بیانییەکان دەبێت بە کوردی بکرێن وایان لێبکرێت کە لەگەڵ زاری سۆرانی بێنەوە و ئاسان دەرببڕێن و یەکێک بیبینێت بڵێ ئەو ناوە کوردییە نەک بڵێ ئەم ناوە دەقاودەق لە زمانێکی کورتییە وەرگیراوە بێ گومان مەبەستم لە ھەموو ئەوە نییە کە سەرجەم شتەکانم گشتاندبێت ھەر ھەموو ناوەکان لە سەدا سەدی بگرێتەوە مەبەستم ھەموو ئەو ناوانەیە کە بە شێوەیەکی خۆڕسک بوونەتە کوردی خەڵکی ئاسایی بەکاریدێنن. وەکو (مسیب) کە قەزا (شارۆچکەیەکە) لە باشووری عێراق لە پارێزگای حللە کە بە عەرەبی ئاوا دەردەبڕدرێت (موسەیەب) بەڵام بە کوردی ئاوا دەردەبڕدرێت (مسێیب) یان (مسەیەب). خۆ ئەگەر بنوسیت (موسەیەب) وەک عەرەبییەکە ئەوا کەس تێناگات مەبەستت چییە. بۆیە دەبێ لە کوردی ناوەکەی چۆنە وا بینوسیت.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٤٧, ٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە مەبەستی جنابت ڕوون نییە. دەڵێی شتەکە دەبێ ببێتە کوردی، زۆر چاکە مەبەست لە کوردی چییە؟ شێوەزاری لای خۆتان؟ یانی بۆ نموونە لە دنیادا بێجگە لە تورک و عەرەبەکان نەبێ کەس بە Austria ناڵێ نەمسا یانی تۆ نەمسات پێ بە کوردییە؟ وشەی عەرەب و تورکان؟ چۆناوچۆنە؟؟ بۆ نموونە ھەر وەکی کورد لە کۆنەوە بە Turkmenی وتووە تورکمان لە کۆنەوەش بە Kazakhی وتووە قازاخ (چاو لە وشەنامەکان بکە) دەی بەم جۆرە وڵاتەکەشی دەبێتە قازاخستان وەک کوردیی کرمانجی دەی یانی کازاخستان (کە شێوەی ئێوەیە) بکەین بە قازاخستان؟ کوردیترە ئیتر. بە کوردی بوون بێ، ھەموو خوێندەوار و نەخوێندەوارێکی لای ئێمە دەڵێ کووەیت دەی کێ دەڵێ ئەمە کوردی نییە ئەوە نییە نەخوێندەوارەکانییش دەڵێن کووەیت و وەک تۆ دەڵێی لەگەڵ زاری وانیش دێتەوە! ئاوا ناتوانین بڕیار بدەین چون کەس بە ماستی خۆی ناڵێ ترشە و دەڵێ ھی من کوردیترە. دەی ئەگەر لەخۆوە بڵێین کووێت لە کووەیت کوردیترە دەبێ بە بڕوای تۆ فلیمیش لە فیلم کوردیتر بێ و دەبێ فیلم بکەین بە فلیم؟--چالاکWьтуwеж (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:٢٨, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

گوندەکان[دەستکاری]

کاک فێرخواز ناوی ئەم گوندانە چۆنە؟ لە ویکی کرمانجی ناچێ ئەمانە.--چالاکWьтуwеж (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٠:٢٥, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

تێناگەم؟ مەبەستت ڕوون نیە!!! ئەی ھەموو گوندەکان بەستەریان نییە بۆ ویکی کرمانجی؟
سەبارەت بە لێدوانەکەی دوێنێ شەوم ھی یاساکە! بڕیاری چیت دا ڕازی بویت؟--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٠٠, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە مەبەستەم ئەمەیە: بۆ نموونە نووسیوتە ئونوزووک ،گێغی کە چی ناوی گوندەکە لە کرمانجیدا ئونگوزوکە و ھەروەھا نموونەی تریش.--چالاکWьтуwеж (١٦ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:٠٦, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


کاکە بۆ گوندەکان ھەڵەم کردووە ھەم لە ناوەکەی ھەم لە فاریزەکەش کە لە بەری گێخیم داناوە لە جیاتی ئەوەی لە بەری ناوی گوندەکانی دانێم، ھەر چۆنت پێ باشە وایان لێ بکە لاریم نیە، چونکە خۆم بە ھەڵەم کردوە.
بۆ ڕوون کردنەوەی بەشی سەرەوەش کاکە مەبەستم ئەوە نیە کە بڵێم (شێوەزار) نا چونکە وا ھەردووکمان بەیەک شێوەزار قسە دەکەین جیاوازیمان نیە، بەڵکو (لقە شێوەزار)ی خۆم پێ کوردیتر بێت لە (لقە شێوەزار)ی بەڕێزت نا ھەرگیز مەبەستم ئەوە نەبوو. مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر بۆ نمونە ناوێکی بیانی لای ئێمە ھەر وەک بیانییەکە بوترێت لای ئێوە گۆڕانی بەسەردا ھاتبێت وای لێکرابێت لەگەڵ شێوەزاری سۆرانی بگونجێت ئەوا ھی ئێوە دانێین باشترە چونکە ئەو کات ئەو ناوە دەبێتە سۆرانی، دواییش زۆر ناو ھەیە گۆڕاون بۆ کوردی وەکو میسڕ خۆ بە عەرەبی ناڵێن میسڕ دەڵێن مەسڕ یان لوبنان و تەڕابلوس کە بە عەرەبی پێیان دەڵێن لبنان و تەڕابلس یان بەغدا و بەغا کە بە عەرەبی بەغدادە و ئەردەن دەبێ بکەیتە ئوردون چونکە بە عەرەبی ئوردونە نەک ئەردەن....سەدان نمونەی تر ئێ باشە ئەگەر بڵێی کوێت ھەڵەیە ئەو کات دەبێت بەغداش بکەیتە بەغداد میسڕ بکەیتە مەسڕ و لوبنان و تەڕابلوس بکەی بە لبنان و تەڕابلس..کە ھەر ئەوەندەش نیە بەڵکو لە سەدا نەوەت و نۆی ناوە عەرەبییەکان دەبێ بگۆڕی و وەک عەرەبییەکەی لێ بکەیت.. چونکە خۆ ناکرێت بۆ ناوێک بڵێی دەکرێ ئەم ناوە بگۆڕدرێت و بۆ ناوێکی تریش بڵێی ناکرێت.. بە کورتی و بە کوردی ھەموو ناوەکان بەیەکەوە بەستراون ئەگەر ڕێگا بدرێت بە ناوێک ئەوا دەبێت ڕێگا بە ھەموو ناوەکانی تر بدرێت وە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر ڕێگا بە ناوێک نەدرێت نابێت ڕیگا بە ھیچ ناوێکی تر بدرێت.
بۆ کازاخەکەش ئێمە وەکو عەرەبی بە خەڵکەکەی دەڵێین کازاخی و بە وڵاتەکەش دەڵێین کازاخستان. بەڵام لەو باوەڕەدام قازاخستان و قازاخی ڕەسەن تر بێت چونکە ھەموو کاتێک لە کوردیدا پیتی قەڵەو کۆنترە لە پیتی لاواز تەنیا لە (ع و ئـ) نەبێت چونکە لە کوردی بە پێچەوانەی زمانەکانی تر زۆر پیتی (ئـ) ھەیە بە (ع) دەریدەکات وەکو قورئان-قورعان/ئەرز-عەرز/ئاسمان-عاسمان.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٥٦, ٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


بابەتی نوێ[دەستکاری]

١- کاک چالاک وەڵامت نەبوو بۆ لێدوانەکەم سەبارەت بەوەی ناوەکان سۆرانی بن کە ووتم ناوەکان ھەمووی بەیەکەوە بەستراون ئەگەر کوەیت کوێت نەبێت دەبێ ئەردەن و میسڕ و لوبنان و...ھتد ببن بە ئوردن و مەسر و لبنان. پێشم خۆشە بزانیت کەوا بەھێزی زمان لەوە نییە وشەی بیانی دەقاودەق وەک خۆی بڵێتەوە بەڵکو لەوەیە کە وشەکە خۆیی بکات.
٢- ھەروەھا بۆ ھەسارە و ئەستێرە، بەڕێزم من بە توانجەوە نووسیم تۆ بڵێی چ نەخوێندەوارێک دایتاشیبێت؛ چونکە ناوەکە داتاشراو نییە ھەر خۆی لای ئێمە دوو مانای جیان و کەسیش نییە بە ھەسارە بڵێ ئەستێرە و ئەو دوو وشەیە تێکەڵ بکات، بەڵام کێشە نییە مادام لای ئێوە ھەسارە گەڕەستێرەیە با وابێت و ھەسارە با تەنیا ڕەوانەکراو بێت؛ ھەرچەندە گەڕئەستێرە ناوێکی خۆڕسکیش نییە بەڵام ئەوە ڕەزامەندیمان دەربڕی لەسەری.
٣- بۆ ناوی زەریا و دەریا و ئۆقیانوس. من زۆر ڕقم لە وشەی ئینگلیزییە و حەز ناکەم لە کوردی بەکاربێن، دەریا و زەریاش لای ئێمە مانا جیان بەڵام ئەویش وەکو ئەوەی سەرەوە لاریم نییە ئەگەر دەریاکان بکرێنە زەریا و دەریاکان تەنیا ڕەوانەکراو بن، وە بۆ زەریاکانیش نابێت بکرێنە ئۆقیانوس، جارێک شتێکت نووسی وتت (شازەریا) بۆ ڕەوانەکردنی بۆ شازەریا ڕازیم بەڵام ھەرگیز بۆ ئۆقیانووس ڕازی نابم.
ھیوادارم بە زووترین کات وەڵام بدەیتەوە، چونکە پێرستی ھەزار وتارەکە ھەمووی بریتییە لەم ناوانە.....--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:١٦, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەوە کەی ئەمانەت نووسیوە؟ ھەر نەشمدیوە. مامە دەزانی چەندە سەرم قاڵە؟ کەس ئاگای لە دەردی کەس نییە براخاس. مامە ئەوەندە کار زۆرە ھەموو کەوتوونەتە سەر یەک. فریای ھیچ ناکەوم.
وەڵامی یەک: تۆ وا دیارە ھەر لە مەبەستی من نەگەییشتۆی! خۆ من مەبەسەتم ئەم ناوانە نییە کە ھەر دووک لا (باشوور و ڕۆژھەڵات) بە یەک جۆر گۆڕیویانە. میسر ھەر میسرە و لوبنان ھەر لوبنانە! مەبەست ئەم وشانەیە کە ئێمە جیاوازی دەردەبڕین! من دەلێم بۆ ئەم وشانە دەبێ تەماشای وشە بیانییەکە بکەین تۆ دەڵێی نا ھەر کەس زیاتر تەفروتونای کردبوو دەبێ ببێتە وشەی سەرەکی! دەی منیش پێم وتی بە پێی ئەم یاسایەی جنابت دەبێ Kazakhstan بکەینە قازاخستان و filmیش فلیم و ... . دەی قازاخستان نابێ چون باو نییە و فلیمیش کەس نایسەلمێنێ کە وا بوو ئەم یاسایەی جنابت ناتوانی یاسایەکی گشتی بێت و وەڵامدەرەوەی ھەموو گرفتێک بێ. کوردی ھەژار کەی زانیوێتی سەینت ڤینسەنت و گرینادینز کوێیە ھەتا بیکاتە کوردی؟! شتەکە زۆر ھاسانە: ناوەکان یەک بوون ھیج دەنا کامەیان بە شێوازی گۆکردنی وڵاتەکە نزیکتر بوو ھەڵدەبژێردرێ.
وەڵامی دوو و تا ڕادەیەک سێ: کاکە فارس دەڵێ داماد کورد زاوا (ھەروەھا زاڤا، زاما و زەما) باشە؟ دەی فارس دەڵێ دل و کوردی ھەوارمیش دەڵێ زل یان زێل. دەی ئێستا وەک ئەوەیە بڵێی دڵ قەلبە بەڵام زل یان زێل پەنکریاسە! دروست وەک دەریا و زەریا و ھەروەھا ئەستێرە و ھەسارە! ئەمانە یەک شتن مامە! دەی ھەسارەکە ھیچ وا دیارە خۆشت زانیوتە ئەم وشەیە زۆر بەرامبەرێکی باش نییە.
وەڵامی سێ: تۆ بۆ دژایەتیت لەگەڵ ئۆقیانووس یان ئوقیانووس ھەیە؟ ئەوەتا ئاکامی گەڕانەکەی ١٢١٠ دانەیە و کتێبیکش بە ناوی «ئۆقیانووسێک لە تاوان» لای ئێوە چاپ کراوە.
--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٦:٠٣, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
باشە کاکە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:١٨, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ھەر ئەوەندە؟ بیروڕای ترت نییە؟--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٠:١٤, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ، ھەر ئەوەند بوو.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٤١, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بۆ جا؟ یانی ڕازیی؟--چالاکWьтуwеж (١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٤٢, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە لەسەر چی ڕازی بم. من پێشنیارم خستەڕوو و داوای ڕەزامەندی تۆم کرد و تۆش ڕازی نەبوویت، ئیتر نازانم چی بێژم ھیچ شتێکی ترم بە خەیاڵدا نایەت جارێ. مێشکم وێستاوە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:١٣, ٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەوە نییە منیش وتم پێشنیارەکەت ناتوانێ وەڵامدەرەوە بێ. بۆ نموونە ئەگەر وشەیەک ھەم ئێمە تەفروتونامان کردبێ ھەم ئێوە ئەو جار دیسان شەڕ لەسەر ئەوە ساز دەبێ کە زیاتر تەفروتونای کردووە! یاسا دەبێ وەڵامی ھەموو شتێک بەبێ ئەرێ و نەرێ بداتەوە، بەم جۆرە کە جنابت دەڵێی ھیچ شتێک ناگۆڕێ.--چالاکWьтуwеж (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٨:٣٨, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئوقیانووس[دەستکاری]

سڵاو مام فێرخوازی نیمچەخانەنشین! باشی؟ بەڕێز لەم ڕۆژانەدا شتێکم دی وتم لات باسی بکەم، سەبارەت بەم دەریا و زەریا و ئوقیانووسەیە. ئێمە کە بە ocean دەڵێین ئوقیانووس، بە oceania ش دەڵێین ئوقیانووسیا؛ بەڵام نازانم لای ئێوە چون ocean زەریایە بەڵام oceania ئوقیانووسیا! دەی ئەمانە ھەر یەک شتن ئیتر ئەگەر وابێ ئێوە بە oceania دەبێ بڵێن زەریاستان! مامە ئێوەش بە دەردی عەرەبان چوون، ئەوان ھەڵەیان کردووە ئیتر ئێوە بۆ؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢٢:٢٢, ١٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


سڵاو. مام فیرخواز ئەمشەو کە خەریکی لێدوانی داڕێژەی زمانەکان و ئۆزبەکستان و خاچ بووین، من بە بۆتەکەم زیاتر لە ٣٠ وتاری شارەکانی ئۆزبەکستانم نووسی، ئەوەتا. بە بڕوای خۆت ئەم خانەنشینییە بەس نییە؟ ناتھەوێ تۆش خەریک بی؟--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:٥٧, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)


سەرچاو، (من کوا خانەنشینم)؟ ئەی ئەوە نییە بەشداری وتوێژەکان دەکەم، ئەگەر مەبەستیشت سڕبوونمە لە نوسینی وتار بە ھەمووی وابزانم چوار پێنج رۆژێک دەبێت کە بابەتم نەنووسیوە ئەویش بەھۆی بەشداری کردنم بوو لە ویکی کورمانجی بۆ نووسینی ھەندێ واتار لەبارەی گەلی باسک. ئەگینا خۆ خانەنشین نیم کاکە، وە من ویکیپیدیا بەباشترین سەرچاوەی زانیاری دادەنێم و پێم وایە لە ھەموو مەکۆ و پێگەکانی تر باشترە بۆ نووسینی بابەت وە بڕوا ناکەم تا ویکیپیدیا لەلام باشترین سەرچاوەی زانستی بەزمانی کوردی بێت لێی خانەنشینبم. بەس خۆشم ھەر سروشتم وایە ماوەماوە ھەروەکو دەڵێن ھەندێ جار شەحنم فوول دەبێ و ھەندێ جاریش بەھۆی جۆراوجۆری ژینگەیی و جەستەیی شەحنم دادەبەزێت ئێستاش وابزانم پێویستیم بەیەک دوو رۆژی تری پشوو ھەیە تا تینم بێتەوە بەر.
بۆ ئەم بۆتەش وەڵا شتێکی زۆر باشە وابزانم دەتوانێ ژمارەیەک وتار لەیەک کاتدا و بەیەکەوە دروست بکات بەڵام بەداخەوە من زۆر باش لە ویکیپیدیا نازانم، دەکرێت ئەو بۆتەم فێربکەیت ئەگەر کاتت ھەیە؟
ھی ئەم ئۆشنیایەش ئۆقیانووسیایە نەک ئوقیانووسیا، ڕاستە دەبوو وشەیەک بووایە کە زەریای تیا بووبایە وەک ئەم زەریاستانەی خۆت نووسیوتە، وە لە ڕۆژانی خوێندنی مندا ھەر ھیچ باسێکی ئۆقیانووسیا و ئەنتراکتیکیا نەبوو باوەڕ بکە پارساڵ ئەم دوو ناوەم بیست و زانیم ئەم شتانە چین، چونکە ڕۆژانی خوێندنی من ھەر دەوترا حەوت کیشوەر ھەیە (ئاسیا، ئەورووپا، ئەفریقا، ئوستوڕالیا، ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور، جەمسەری باشوور) ئەم دوو شتە سەیرە نەبوو.
لەگەڵ ڕێزدا.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٢:٢٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە دەتھەوێ فیری بۆت بی؟ زۆرم پێ خۆشە! فەرموو ئەمە بخوێنەوە و گرفتت بوو پێم بڵێ. منیش فارسی ئەوەم خوێندەوە ھەتا فێر بووم. ئەرێ بۆ ئوقیانووسەکە من پێم وا بوو ئوقیانووس کوردیتر بێ، ئەگەر پێت وایە ئۆقیانووس باوترە بڵێ با چاکی بکەین. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:٢٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نا..برام، ئوقیانووس وەک عەرەبیە، ئۆ لە ئو کوردیترە، شتێکی تریش کاک چالاک ئەم وشانە لە موکریانی ئێستا یان موکری کۆن ھەن (شتۆ، ئارموش، سەرپریتە، یەکتەو، دەحلا، بەڕیا، جوار، چۆلگە، چۆمەران، گورەنام)؟ ئەمانە ھەندێ وشەی کۆنی کرمانجی ھەولێرن ئەمڕۆ لەگەڵ بیستنی (ئەفسانەی ھێلکەی نامێ) فێریان بووم کە خەڵکی ئێستا نازانن مانایان چییە و ھەروەھا ھەندێک لەم وشانە بە ھیچ زمانێکی تر بوونیان نیە وەک (دەحلا: گیایەکە لە سەر زێ و ڕووبار پەیدادەبێت) وە نەبێت بەڕاستی گیا لەسەر زێ پەیدا ببێ ئەم شتە خەیاڵییە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:١٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

مامە ئەم وشانە ئەوەندەی من دەزانم: ڕەنگە لە موکریی کوندا ئارموش: ئاورێشم، شتۆ: چۆن، جوار (ڕەنگە جواڵ بووبێ): تووری ئالک، بووبێ. چۆلگە و چۆمەڵانیش باوە بەڵام چۆل تورکییە. گورەنامیش ڕەنگە گوڵەنام و گوڵەندام بووبێ. تا چ ئاستێک ڕاست بوون مانای ئەم وشانە؟ ئەوانی تریشم من نەمبیستووە. ئەگەر پێم بڵێی مەمنوونت دەبم.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:٥٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

(شتۆ: ڕاستە مانای (چۆن)ە ئێستا خەڵکی ھەولێر دەڵێن (کوو) وشەی (شتۆ) مردووە و کەس نازانێ چییە)، (ئارموش: نزیکە لە ئاوریشم بەڵام واتە (داو))، (سەرپریتە: ئەگەر شتێک لەسەر دەستت یان لەناو دەستت بێت پێی وتراوە سەرپریتە/ کیژان (خۆ ڕەنگین و خەڕەک ڕنەگین...سەرپریتەشیان ئارموشی شین) واتە ئەو داوەی لەسەر دەستیانە ڕەنگی شینە)، (یەکتەو: واتە یەکسەر)، (دەحلا: نووسیومە گیایەکی ئەفسانەیی سەر زێیە کە بە ئیسمێکی (جادوویەکی) تایبەت پەیدا دەبێت)، (بەڕیا + چۆلگە: واتە سەحرا بیابان) ھەرچەندە چۆلگە بە مانای چۆڵەوانی دێت ئێستا بەڵام لە کۆندا چۆلگە و بەڕیا مانای بیابان بوونە)، (جوار: واتە گووش، گونیە، تەلیس، جونیە)، (چۆمەران: دارستانێکی ئەفسانەیی چڕە لەناو چۆلگە و ژێریشی ئاوە کە دێوەکان ناتوانن بە ئاسانی لێ دەربازبن، کە ئەویش بە خوێندنی ئیسمێک پەیادەبێت)، (گورەنام: واتە پەڕەی گوڵ، یان جوانتر لە پەڕەی گوڵ، جیاوازە لە گورەندام)، ئەوە ھەمووی بوو بەڵام نازانم (تووری ئالک و جواڵ، چۆلگە و چۆمەڵان) کە نووسیوتە باون مانای چی دەگەیەنن لە موکری.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٣٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
چۆلگە ھەر بیابانە و چون بیابان کەسی لێ نییە زۆر جاران بە جێگایەک کەسی لێ نەبێ دەڵێن چۆلگە. چۆمیش ئێمە بە چەم و ڕووبار دەڵێین و ڵانیش پاشگری جێگایە و بەتێکرایی یانی جێگایەک چۆم و ڕووباری لێیە. جواریش ھەر «جواڵ و جەواڵ و گواڵە و گەواڵ»ە ھەر مانای تەلیس دەدا، نازانم ئەم تەلیسە کوردی بێ یان نا.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٤٧, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
چۆلگە و بەڕیا لە کۆندا مانای بیابان بوون بەڵام ئێستا بەڕیا وشەیەکی مردووە و چۆلگە وەکو چۆڵەوانی خەڵک لێی تێدەگەن، چۆمیش ئێمە ئێستا ناڵێین چۆم دەڵێین چەم، (تەلیس)م بۆیە نووسی وتم چونکە لای ئەوان وشەی کۆن ماوە چونکە تەلیس وشەیەکی مردووە وە تەنیا خەڵکی رەواندز بەکاریانھێناوە بەڵام ئێستا ئەوانیش ھەر دەڵێن گووش یان گونیە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٥٩, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ مامە ئێستاش تورکەکان بە بیابان ھەر دەڵێن چۆل و ئەم وشەیە تورکییە. تەلیسیش نازانم تورکی بێ یان نا بەڵام لە مەڵبەندی ئێمە باوە و ھەموو کەس ھەر دەڵێ تەلیس.
مامە بەم شتانەی وتت شتێکم ھاتە دەستی: تەو لە وشەی یەکتەودا بێگومان دەبێ پێوەندیی لەگەڵ تاو لە وشەی پاکتاودا ھەبێ!
--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٠١, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەخوا کاکە ئەونەدە خەریکی فێر بوونی بۆتم ھەر ئاگام لێرە نەبوو، ئێستا بینیم، یەکەم تەلیس بۆ دەبێ تورکی بێ و گومانت بۆ دروست بووە کە تورکییە یان بەرێزم کوردییە، دووەم نازانم مەبەستت چییە لە وەی کە تاوی ئەم دووە (یەکتەو) و (پاکتاو) پەیوەندییان ھەیە بەیەکەوە، ئەگەر مەبەستت ئەوەیە (تەو) ھەر (تاو) بێت، بەڵی وایە یەکتەو و یەکتاو ھەردووکی دەبێت چونکە زۆربەی وشەکانی ھەولێر جیاوازی ناکات لە نێوان بزوێنی کورت و درێژ بەھەرحاڵ، یەکتەو یان یەکتاویش یەکێکە لە وشە مردووەکان. بەڵام پرسیارێکم ھەبوو، بە موکری ھێشتا بە چۆن دەڵێن (شتۆ) یان (کوو) چونکە لە ھەولێری نوێدا ناڵێن (شتۆ) دەڵێن (کوو)، شتێکی تریش موکری لۆ بەکاردێنن یان بۆ؟ --Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٢٠, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵڵا تەلیس ئازەربایجانییەکانیش دەیڵێن بۆیە من دەڵێم رەنگە کوردی نەبێ. ڕەنگە کوردیش بێ ھا بەڵام بەڵگەم نییە. مەبەستەم لەو (یەکتەو) و (پاکتاو)ە ئەمە بوو کە بەشی دووەمی ئەم وشانە یەک شتن.
ئێمە بە چۆن ھەر دەڵێین چۆن و شتۆ وشەی ناو قامووسە و مردووە. لۆش ھەر بەکارناھێنین و تەواو ھەڵەیە. لە ھەندێک لە گوندەکانی موکریان ئەویش نە ھەموو شوێنێک لە بۆ ھەیە وەک کرمانج دەڵێ ژ بۆ و لۆش دەبێ کورتکراوەی لە بۆ بێ بەڵام سەدی نەوەدی خەڵکی ھەر دەڵێن بۆ و کەس ناڵێ لۆ.
--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٤٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا لەوانەیە لاسایی بادینی بێن لۆ لە (لەبۆ)ەوە ھاتبێت چونکە ڕاستە ھەولێری شێوەزارێکی سۆرانییە بەڵام لەوانەیە سەدا دە بۆ پانزەی وشەکانی بە ئەسڵ بادینی بن (بادینی نەک کرمانجی) چونکە بادینی و کرمانجیش جیاوازییان ھەیە بەس زۆر لەیەک نزیکن. وە بۆ ھەڵە بوونی لۆ بڕواناکەم کورتکردنەوەی وشە مانای ھەڵەبوونی بدات، شتێکی تریش ئێستا کە بەم پاکتاوە بیرم کەوتەوە و وابزانم لە وتووێژی کۆمەڵکوژی نەمنووسیوە وشەی "قڕکردن"یش ھەر واتە کۆمەڵکوژی. --Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:٢٨, ٢٦ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

فیزیک[دەستکاری]

مام فێرخواز ئەگەر فیزیک بە باشی دەزانی تکایە لەو لێدوانەی پووکانەوەی ڕادیۆئەکتیڤ بەشداری بکە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٢٩, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

مامە لای ئێوە بەو شتە کە عەرەب دەڵێ تنازلی و تصاعدی دەڵێن چی؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٤٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک ئەگەر مەبەستت ئەوەیە لە زمانەوانیدا چی پێ دەڵێین/ تانزلی: نزمبوونەوەیی؛ تصاعدی: بەرزبوونەوەیی، بەڵام ئەگەر مەبەستت ئەوەیە لە زاراوەدا (زاراوەی زانستی) چی پێ دەڵێین، تنازل: داکشاوە، تصاعد: ھەڵکشاوە. --Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٠٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە مەبەستی من ئەوەیە بۆ نموونە دەیانەوێ پێرستێک ڕێزبەندی بکەن لەوێدا دەڵێن تصاعدی بێ یان تنازلی. مەبەستم ئەمەیە.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:١٠, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاک چالاک ئەگەر مەبەستت ڕیزبەندی بێت ئەوا بۆ نمونە ئێمە ئەم ژمارانەمان ھەیە (١،٤،٦،٣،٢،٧،٥،٩،٨،٠) لە سفر تا نۆ دەڵێین (بەرەو ژوور/ژێر) ڕیزیان بکە؛ (بەرەو ژوور) مەبەستی لە بچووکەوە بۆ گەورە، (بەرەو ژێر) لە گەورەوە بۆ بچووک، واتە لە ژمارە نۆوە دادەبەزی بۆ سفر
نمونەی بەرەو ژێر
٩
٨
٧
٦ ھەتادوایی
نازانم مەبەستت ئەم بەرەو ژوور و ژێرە بوو یان نا؟ ئەگەر شتێکی ترە حەز دەکەم ھەر بەستەرەکەم بۆ بنێری بزانم چییە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٣٢, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵێ ئاوا، بە ئینگلیزیش Sort descending. دەی ئەمە دەبێتە چی: ڕیزکردنی بەرەوە ژێر؟ بە بڕوای من بۆ تنازلی داگەڕاو و بۆ تصاعدی ھەڵگەڕاو جوان بوو، بۆ نموونە بمانوتبایێ ڕیزکردنی داگەڕاو بەڵام نازانم ئەمانە بەکاردەگیرێن یان نا.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٤٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڵی کاکە سۆڕت ئەسێندینگ و دیسێندینگ دەبێتە بەرەو ژوور و ژێر. ھەڵکشاو و داکشاو زاراوەی فیزیایین بەڵام ئەمە بیرکارییە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٠١, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سپاس مامە.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٠٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
شایەنی نییە کەسی مامی.(^_^)--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٢٢, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو مام فێرخواز. مامە لەگەڵ ئەم بۆتە چیت کرد؟ فێر بووی ھیچ؟--چالاکWьтуwеж (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:١٦, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. مامە بیرمان دەکردی، ئاڵاکەت وەرگرت بۆ بۆتەکەت؟--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠١:٣١, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاو نەوەڵا فێری نەبووم چونکە لەو ڕۆژەوەی کە لە مین نیل توڕەبووم تا ئەمڕۆ سەیری ئەو لاپەڕەی بۆتی ویکیم نەکردووە بەتەما بووم ھەر چیتر بەشداری نەکەم لە ویکی بەڵام لەبەر ئەوەی خووم بە ویکییەوە گرتووە ئەگەر بەژداریش نەکەم ھەر حەز دەکەم سەیری کەم. لەم سەیر کردنەش شتێکم بینی کە ئەویش ئەوە بوو بینیم بەکارھێنەرێک وتارێکی زۆر بە سەقەت و پەقەتی نووسی بوو منیش بە ڕێکەوت سەیری پەڕی لێدوانیم کرد بینیم کە کورد نییە و فارسە وە ناماقولی زۆری بەرانبەر بە کورد و ویکی کوردی کردووە وتوویەتی کە ویکی کوردی وتاری کەمی تیایە و ویکی فارسی وتاری زۆرە، کە ئەمە زۆر کاری تێکردم و وای لێ کردم کە دووبارە تووڕە بوونی خۆم قووت بدەمەوە و ھەوڵی زیاد کردنی وتارەکانی ویکی سۆرانی بدەم (ئەگەر چی ناوەکانیشم بە دڵ نەبێت) وە بەخۆمم وت مادام ئەم ویکییە بە ناوی ویکی سۆرانی دانراوە و منیش توانای بەژداری کردنم ھەیە دەبێت ئەگەر ھەر چۆنێک بێت وابکەم کە بەرەوپێش بچێت و چاوی دوژمنی وەک ئەم بەکارھێنەر مانی یە کوێر بکەم، کاک چالاک دەبێ بڵێم تۆشم زۆر لا گەورە بوو کاتێ بینیم کە وەڵامی ئەو خاکبەسەرەت دابۆوە باوەڕ بکە ئێستا بە ڕاستی بە برات دادەنێم و چاوت ماچ دەکەم و پاشگەز دەبمەوە و داوای لێبوردن و گەردن ئازایی دەکەم لەھەر قسەیەک یان گوومانێکی خراپ کە بەتۆم بردبێت و ھەرچی بێت و ھەرچی بکەیت و ھەرچی بڵێیت مادام لە خۆمییت و بە ھەردووکمان یەک باپیرە گەورەمان ھەیە، یەک تاکە پێڵاوت بە یەک ملیۆن بێگانە نادەم و ناھێڵێم جیاوازی نێوانمان کاربکاتە سەر توانامان و ڕێگەگر بێت لەبەردەم پێشکەوتنی ویکییەکەمان و بێگانە دڵی خۆش بێت و بڵێ وتارتان نییە.

بۆ بۆتیش ئیشاڵا ھەر لە بەیانی زووتر نییە کە خۆم فێر دەکەم و دەبێ تا یەک دوو مانگی تر ھیچ نەبێت ویکی بگەیەنمە سی ھەزار (ھیچ کێشەش نابێت ھەموو وتارەکان بەو شێوەیە دەنووسم کە بەڕێزت داوای دەکەن).

لەگەڵ ڕێز و سڵاوی گەرمم بۆ برای زێدەخۆشەویستم (کاک چالاک).

کاک فێرخواز باسی ئەم بەکارھێنەرە فارسە کرا. ئەم بەکارھێنەرە دژمنی کوردە و من کێشەم لەگەڵی زۆر بوو. بە ھەر حال من لە ویکی کوردیدا لە بەرامبەریدا ڕاوەستام و ھەر لە بەر ئەو قسانەی بەو کابرا بێگانەیەم وت، لە لایەن کاک ئازاوە دوو جار بەربەست کرام [١]. جا ھەر ئەو دەم کە کاک ئازا بەربەستی کردم پەیامێکی بۆ دانام کە پێم خۆش نییە وای لێ بێ کە بتۆرێی منیش وەڵامم داوە کە نا ناتۆرێم چون خزمەت بە گەلی خۆم دەکەم نەک بە تۆ. ئەمانە تەواو بوو جا مەبەستم لەوە ئەمە بوو کە تۆ لێرەدا بە مین نیل خزمەت ناکەی، بە من یا ھەر کەسێکی تر خزمەت ناکەی ھەتا تووڕە بی و بڵێی چیتر بەشداری ناکەم. ئەمە پشتکردن بە گەلی خۆتە و زیانەکەشی ھەر بۆ خۆت دەگەڕێتەوە. پێم خۆشە تووشی شتێکی وا بووی و زانیت کە نابێ گوێت لەو قسانە بێت.
ئەو ڕۆژە کە کاک مین نیل ئەو قسانەی کرد زانیم دڵت ھێشا، ھەر ئەو دەم پەیامم بۆ دانای. جارێکیش کە ئەم داڕێژەیەی خانەنشین بوونیشت دانا ھەر لێم پرسی و وا نەبوو بڵێم چون لە سەر ھەندێک وشە بیروڕامان جیاوازە کوردێک لە خزمتکردن بە گەلی خۆی بێ‌بەش بکەم. نا من ئەم کەسە نیم و کورد و کوردایەتی بۆ من زۆر گرنگە. کێشەیەک ئەگەر ھەیە لە ناو خۆماندایە و بۆ بەرژەوەندی کوردانە کە چارەسەر بکرێ و ئەمە پێوەندی بە بێگانەوە نییە، خوێن نابێ بە ئاو. ئێمەش جیاوازیمان نییە و لە ناو وتارەکانیشدا ئەوەی کێشەی سازکردبێ ناوە بیانییەکانە.
بە خوا ئەو ناوانەش من ناڵێم دەبێ ئەو شتە بێ کە بە دڵی منە نا، من دەڵێم لە ڕاستی نزیک بێ دەنا زۆربەیان کە داوای گۆڕینیان دەکەم لە شێوەزاری ئێمەدا ھەر باو نییە. کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە و وەک عەرەبی و تورکی و فارسی نییە زمانەکەیان چوار پیتی تێدا نییە و ناچارن وشەی بیانی دەگۆڕن. زمانی ئێمە گەورەیە و ئێمە دەتوانین ھەموو زمانێک بە جوانی قسە بکەین و پێویست نییە ببین لاساکەری وڵاتەکانی دراوسێ و وشەکان وەکوو وان تەفروتونا بکەین، ئێمە خۆمان گەلێکی سەربەخۆین و زمان و چاندی تایبەتی خۆمان ھەیە. چوار دانە ناوی بیانییە لێدوانی لەسەر دەکرێ و ئەمەش عەیب نییە و ناراحەتی ناوێ.
ھیوادارم ھەر ئاوا بەردەوام بی بۆ خزمەت بە گەلی خۆت. ئەوە منیش ھەمیشە ھەم و پرسیارێکت ھەبوو بیپرسە، بۆ بۆتەکەش ھەر گرفتێکت ھەبوو عەیبەی ناوێ وەڵامت دەدەمەوە. ئەگەر بتوانی خۆت فێر بکەی من وتارم زۆرە بۆ وەرگێڕان دەتوانین بە ھاوکاری یەک ھەزاران وتار بە ویکی کوردی زیاد بکەین.
لەگەڵ ڕێزم. بژیت.--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٤٢, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سوپاس کاک چالاک، بەڕاستی ھەر وەک خۆشت وتت شتێکی زۆرباش بوو کە ئەو لێدوانەم بینی و توانیم تێتبگەم، ڕاستی بۆ بۆتەکەش فێری ھەر ھەمووی نا بەڵام زۆربەی شتەکانی کە خوێندمەوە فێری بووم. بەڵام جارێ حەز دەکەم لەم یەک دوو حەفتەیە بەس وتاری پێرستە ھەزارییەکە تەواو بکە ئینجا دەست بکەم بە بۆت. دووبارە زۆر سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٤٨, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر چاکە تەنیا مام فێرخواز وریا بە ھەندێک لەوانە وتاریان لەسەر نووسراوە؛ دەبینی یان نەکراوەتە کوردی یان نێوانویکی نەبووە یان بە ناوەکی تر نووسراون. سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٣:٣١, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بە سەرچاو[دەستکاری]

بەسەرچاو کاک چالاک ئەوە دەزانم کە زۆر وتار بێ بەستەری زمانن و زۆریش تەختەی ناستانداتیان بەکارھێناوە ڕەچاوی ئەمانەش دەکەم، شتێکی تریش کاک چالاک داوایەکم ھەیە ئەویش وتووێژی سەردەمی بەستەڵەک بسڕیتەوە چونکە لەوێ (وابزانم لەیەک دوو شوێنی تریش) بەڕاستی ھەڵەم بەرانبەرت کردووە حەز ناکەم وتووێژی لەو جۆرە لە ناو ویکیمان بمێنێت و خەڵکیش ئەو شەڕانە بخوێنێتەوە و پێمان خۆشبن، زۆر سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٤٨, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

لێرەش [[٢]] باش نەبووم--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٥٥, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

قەیدێ چ دەکا مام فێرخواز. ئەمانەش بەشێکن لە مێژووی ویکیپیدیا، ئێستا کە تێیداین گرنگە بیر لەمانە مەکەوە. بۆ ئەوەی وتت «زۆریش تەختەی ناستانداتیان بەکارھێناوە» ئەگەر شتێکی وات دی، دەتوانی لەو ئامرازەی ژێرەوە کەڵک وەربگری بۆ یوونیکۆدکردنیان. دەقەکە لە ناو بەیوونیکۆدکردن کۆپی بکا خۆی دەقێکی ستانداردت دەداتێ، پاشان کۆپی بکەوە ناو ویکیپیدیاوە. ھەڵبەت نازانم ڕەنگە ئەمەشت زانیبێ.
http://www.chawg.org/kurdi-nus/
--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:١٩, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

وەڵا کاک چالاک بۆ ئەوەم بوو وتم با خەڵکی ناحەز نەیبینن و دڵیان پێ خۆش بێت، چونکە شتێکی زیانبەخش نەک سوودبەخش و حەزناکەم بیرم کەوێتەوە، بەڵام ئەگەر تۆ وات پێ باشە بمێنێتەوە با بمێنێتەوە. بۆ بەرنامەی کوردی نووسیش بەڵێ برا دەمزانی ئەو بەرنامەیە ھەیە، لە ویکی کورمانجی ھەر بەو بەرنامەیە شت دەنووسم. سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:٥٦, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ئەوەش لەسەر داواکاری جنابت. ئەو بەرنامەیەش کە دەزانی زۆر باشە. بەڕاستی ویکی گرفتی زۆرە. وتارگەلێکی زۆمان ھەیە یەکجار کورتن، نێوانویکییان نییە. بەشی زۆریان کۆپی پەیست کراون لە ماڵپەڕەکانی ترەوە کە دژ بە یاسایە. ئیشاڵڵا ئەگەر بتوانین ژمارەیەکی زۆر وتار بنووسین ھەموو ئەم وتارە بێ‌بایەخانە دسڕمەوە.
مام فێرخواز شتێکی تر؛ ھەر ئێستا ئێمە لە ڕۆژھەڵات بەشی زۆری وتارەکانی گوندەکانی مەڵبەندی خۆمان نووسیوە بە رێکوپێکی (بڕوانە ویکیپیدیا:ویکیپرۆژەی جوگرافیای کوردستان) تۆ ماڵپەڕێک، شوێنێکت پێ شک دێ ھی باشووریش بنووسین؟ یاخۆ خۆت گوندەکانی مەڵبەندی خۆت دەزانی؟ ئێستا ھەندێک گوندی باشوور نووسراون زۆر کۆڵەوارن و ھەموو شیاوی سڕێنەوەن. ئەگەر بتوانین ھی باشووریش پەرە پێ بدەین ھەم پرۆژەکە دەتوانین بەرەو پێش بەرین، ھەمیش وتارەکان زیاد دەکرێن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:١٧, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەستەکانت ھەر خۆشبن کاک چالاکی بەڕێز، ئیشاڵا ھەموو وتارە کورتەکان چاک دەکەین و ئەوەشی نەنووسراوە بە شێوەیەکی کاتی بە کورتی دەینووسین و دوایی پەرەی پێدەدەین.
بۆ وتاری گوندەکان وایە کاک چالاک ڕاست دەکەیت من زۆر وتارم بینیوە تەنیا نووسراوە "گوندێکە لە باشووری کوردستان" بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات لە کوێی باشوور کامە پارێزگا کامە ناوچە کامە شارۆچکە، ڕاستی منیش ناوی ھەندێ گوند دەزانم بەڵام نازانم لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە کوێیە، جاران لە ماڵپەڕی پارێزگاکان ناوی گوندەکانییان نووسی بوو بەڵام نازانم ئێستا نەماوە، بڕوا ناکەم ماڵپەڕی تریش ھەبن ناوی گوند بڵاو بکەنەوە، بەڵام ھەوڵ دەدەم ئیشاڵا کە زانیاری کۆکەمەوە و ھەموو گوندەکانی باشووری کوردستان بنووسم.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٠٩, ٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

دابەشکاریی باشوور[دەستکاری]

سڵاو مام فێرخواز. براکەم دەتوانی دابەشکاریی باشوورم بە جوانی بۆ ڕوون بکەیەوە؟ بۆ نموونە قەزا بە چی دەڵێن، ناحیە چییە، کوێ شارە و کوێ شارۆچکە، شارەدێ چییە؟ بەڕاستی من ھەر لەوانە نەگییشتم. بە باشی ھی لای خۆمان دەزانم بەڵام ھی باشوور نا. تکایە یەک دوو نموونەشم بۆ بھێنەوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٣٥, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاو کاک چالاکی بەڕێز... ڕاستی ئەو دابەش کردنی کارگێڕی ھەرێمی کوردستان لەسەر سیستەمی بەریتانی دەروات کە ئەمەیە، شار واتە شارە گەورەکان و ناوندی پارێزگاکان وەکوو (ھەولێر و سلێمانی و کەرکووک و دھۆک) ھەندێ شارۆچکەی گەورەش ھەن وەکوو (ڕانیە و کۆیە) ھەر بە شار ئەژمار دەکرێن، بەڵام بۆ دابەشکردنی کارگێڕی وشەی "شار" بەکارنایێت. ئێستا دەسەڵات بەم شێوەیە لە گەورەوە بۆ بچووک..

پارێزگا/ نمونە: ھەولێر
شارۆچکە (قەزا: بە عەرەبییە)/ نمونە: شەقڵاوە
شارەدێ (ناحیە: بە عەرەبییە)/ نمونە: ھیران
گوند/ نمونە: نازەنین
واتە ئاوا دەڵێین" گوندی (نازەنین) سەر بە شارەدێی (ھیران)ی سەر بە شارۆچکەی (شەقڵاوە)ی سەر بە پارێزگای (ھەولێر)ە.
ئەگەر بەباشی تێنەگەیشتیت لێم تکایە ئاگادارم بکەرەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٠٢, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاس. یانی شارۆچکەیەک دەتوانی چەند شارەدێی ھەبێ وایە؟--چالاکWьтуwеж (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٠٨, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
شایەنی نییە کاکە.... بەڵی کاکە پارێزگا ھەندێک شارۆچکەی ھەیە و شارۆچکەش ھەندێک شارەدێ و شارەدێش ھەندێ گوندی ھەیە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٣٠, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز وەکی بزانم شارەدێ بۆ ئەو شتەی جنابت لە بڕی ناحیە بەکاری دەھێنی زۆر باش نەبێ چون لە کۆنەوە لە کوردیدا بە گوندی گەورە وتوویانە شارەدێ (تاقە یەک گوند نەک ناحیەیەک). لە کوردیدا ئەوەندەی من زانیومە بەو شتەی عەرەبان دەڵێن ناحیە ئێمە وتوومانە مەحاڵ یان محاڵ (بۆ نموونە محاڵی مەنگوڕان). ھەڵبەت خودی وشەی مەحاڵ عەرەبییە. من بۆ ئەم مەبەستە (ناحیە) وشەی مەڵبەندیشم پێ باشە. بڕوای تۆ چییە؟--چالاکWьтуwеж (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٥٠, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک من نازانم شارەدێ سەدا سەد ھەر ناحیەی عەرەبی دەگەیەنێت یان نا خۆشم بەکاری ناھێنم شتە فەرمییە برام، وە بۆ قەزا و ناحیە ئێمە (خەڵکی ئاسایی) ھەر دەڵێ قەزا و ناحیە وەکوو عەرەبی، وە لە نووسراوی فەرمیشدا ھەم کوردییەکەی (شارەدێ و شارۆچکە) ھەم عەرەبییەکەی (قەزا و ناحیە) ھەردووکی بەکاردێت، بەڵام بەزۆری عەرەبییەکەی بەکاردێت دیارە بەھۆی ئەوەیە کە وشە کوردییەکان تەواو ھاوتای عەرەبییەکان نین. بۆ گۆڕینی شارەدێش بۆ مەڵبەند کاکە ئەم شتە ناکرێت چونکە ناکرێت ناوێکی فەرمی بگۆڕدرێت. لەگەڵ ڕێزم--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:١٨, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

خۆ من دەزانم ئەم شتانە فەرمی کراون من ویستم ڕای خۆت بزانم کە تۆش پێت وایە یا نا. بۆ نموونە بە گوندی یەکجار بچووک لە کوردەواریدا وتوویانە کوێرەدێ و لە بەرامبەر ئەم وشەیەدا کورد بە گوندی گەورە وتوویەتی شارەدێ. دەی شتێکە زۆر جوان دیارە کوێرەدێ و شارەدێ جۆرێک لە گوندن ئیتر نەک ناحیەیەک. بە بڕوای تۆش وا نییە؟--چالاکWьтуwеж (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٣٠, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە چالاک بەڕاستی من ئەم دوو وشەی "کوێرەدێ و شارەدێ"م نەبیستووە ھەر وا تێگەیشتبووم کە شارەدێ لەسەر کێشی شارۆچکە داتاشرابێت، بەڵام وادیارە بەپێی قسەکانت وشەکە ھەبووە لە کۆندا و نوێ نییە، بەس من شتێکم بیستووە کە جاران (نەک ئێستا) ئەگەر گوندێک گەورە بوو بێت وتوویانە ئاواییەکی گەورەیە ھەر (شارەشار) جا نازانم ئەم "شارەشار"ە دووبارە کردنەوەیەکی وشەی "شار" بووە بە مەبەستی دڵنیا کردنەوە یان ھەر ناوێک بووە و بە گوندی گەورەیان وتووە.

بۆ ئەوەش کە دەڵێی "شارەدێ" واتە گوندێک نەک ناحیەیەک، کاک چالاک نازانم مەبەستت چییە لەو شتە؛ (پێدەچێت باش لێم تێنەگەیشتبێتیت) چونکە ناحیەش ھەر گوندە بەڵام کە دانیشتووانەکەی زیادی کرد و ھەلومەرج لەبار بوو حکومەت بۆ ئەوەی کاری خەڵکەکەی ئاسان بکات و تا نەچن بۆ ئەو ناحیەیەی کە لقێکن لێی و لەناو گوندەکەی خۆیان ئیشوکارە یاساییەکانیان جێبەجێ بکەن بۆ نمونە کاروباری یاسایی وەک بانک و دادگا و..ھتد؛ حکومەت ھەڵدەستێت بە گۆڕینی ناوی گوندەکەیان لە گوندەوە بۆ ناحیە و کە کردیشی بە ناحیە (بەڕێوبەری ناحیە)ی دەبێت و ئەگەر زۆر گەورە بێت دادگا و نەخۆشخانەی گەورە و بنکەی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەی بۆ دادەنرێت، یەعنی وایان لێدێت پێویستیان بەوە نابێت بۆ ھیچ شتێک سەردانی قەزا یان پارێزگا بکەن تەنیا بۆ ھەندێ شتی زۆر گەورە نەبێت.

ئەگەر نمونەت بۆ بێنمەوە/ ئێستا ناحیەیەک ھەیە ناوی قەسرێیە لە قەزای چۆمان، وای دانێ (قەسرێ) جارێ نەبۆتە ناحیە و سەر بە ناحیەی گەڵاڵەیە (گەڵاڵەش ناحیەیەکە لە چۆمان و مێژووی بە ناحیە بوونی لە قەسرێ کۆنترە)، ئێ ئێنجا قەسرێ و گوندەکانی دەورووبەری زۆر دوورن لەو ناحیەی کە سەر بەون ئەگەر شتێکیان بوێت دەبێت یەکمجار بچن بۆ ئەوێ واتە (بچن بۆ گەڵاڵە)، حکومەت بۆ ئەوەی ئەو ماندوو بوون و پەرش و بڵاوییە کەم بکاتەوە دێت لەو ناوچەیەی قەسرێی لێیە لە گوندەکان کامەی لە ڕووی جوگرافیاوە لەبار و ژمارەی دانیشتووانی زۆر بوو دەکاتە ناحیەیەکی سەربەخۆ و گوندەکانی دەوروبەر و ھەروەھا خودی گوندە بەناحیە کراوەکەش قازانج دەکەن و ڕێگای دووریان لێ بەنزیک دەکەوێتەوە.

جا بە کورتی و بە کوردی ناحیە شتێک نیە جیاواز بێت لە گوند تەنیا ناوێکە بۆ مەبەستی جیاکردنەوەی کارگێڕی بەکاردێت. نازانم ئێستا لە مانای ناحیە گەیشتیت یان نا؟--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:١٤, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
یەکەم باسی شارەدێ و کوێرەدێ کرا. مامە ئەم وشانە کۆنن و داتاشراو نین. ڕاست دەکەی شارۆچکە نوێیە چون ئێمە بۆ city شارمان ھەیە ئیتر بۆ town شارۆچکەیان دروست کردووە و کارێکی زۆر جوانە بەڵام شارەدێ و کوێرەدێ نا ئەمانە زۆر ڕەسەنترن. وشەی شارەشاریشم نەبیستووە.
بەڵام باسەکەی خۆمان. کاک فێرخواز یا من خراپ تێی گەییشتووم یان جنابت ھەندێک بە ھەڵە چووی. بۆ نموونە وتت «گوندەکانی دەوروبەر و ھەروەھا خودی گوندە بەناحیە کراوەکەش قازانج دەکەن و ڕێگای دووریان لێ بەنزیک دەکەوێتەوە». من دەڵێم ناحیە لە ڕووی دابەشکارییەوە کۆمەڵێک گوندن کە ناوەندێکیان ھەیە (center) کە ئەویش گوندێکە کە لە ھەموویان گەورەتر بێ. ھەموو ئەم گوندانە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە ناوەندەکەن. وەک ئەو شتەی وتت قەسرێ لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەری ناحیەیەک پێک دێنن ناوەندەکەشی گوندێکە. شارەدێ تەنیا بە ناوەندەکەی دەڵێن بۆ نموونە ناوەندی قەسرێ شارەدێیە ئەوە ڕاستە بەڵام بەو گوندانەی دەوروبەری کە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە قەسرێن دەڵێن چی؟
بۆ نموونە بڕوانە ناحیەی گەڵاڵە، خۆی دە گوندی ھەیە. دەی خۆ ئێمە ئە بەو دە گوندە ناتوانین بڵێین شارەدێ بەڵکوو ناوەندی ئەم دە گوندە شارەدێیەکە. من ئەوە دەڵێم کە ناحیە ئە بەم دە گوندە دەڵێن نەک تاقە گوندێک کە وا بوو ئێمە ناتوانین بە ناحیە بڵێین شارەدێ چون ناحیە مەڵبەندێکە لە چەند دانە گوند پێکھاتووە بەڵام شارەدێ ناوەندی مەڵبەندەکەیە. دەی ئەم مەڵبەندە چی پێ دەڵێن؟
نازانم جوان لە مەبەستی من حاڵی بووی یا نا. ببورە سەرم ئێشاندی.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٢٥, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک بەڕێز خۆ شتەکە وانییە کە تۆ دەیڵێی "بە کۆمەڵێک گوند ناحیە پێکدێنن"، ھەروەک وتم سیستەمی ھەرێمی کوردستان سیستەمی ئینگلیزییە کە زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەر ئەم سیستەمە بەکاردێنن، قەسرێ و گوندی دەوروبەری ناحیە پێک ناھێنن حکومەت خۆی کامە گوند لە ڕووی جوگرافی و دانیشتووانەوە لەبار بێت ناوەکەی دەگۆڕێت و گوندەکانی دەوروبەری دەخاتە سەر ئەو، ئینجا ئەگەر دەتەوێ بزانی ناوی خودی ناوەندی شارەدێ و ھەموو شارەدێیەکە چی پێ دەوترێ، ئەمە بەجوانی بخوێنەوە:- شارەدێی قەسرێ واتە ھەموو سنوری شارەدێیەکە بە خودی گوندی قەسرێ و ھەموو ئەو گوندانەی سەر بەو شارەدێییەن بەڵام ئەگەر بتەوێ باسی خودی گوندی قەسرێ بکەیت (ئەو گوندە ناوەدنی دەسەڵاتە و گوندەکانی تر سەر بە ئەون) دەڵێی (شارەدێی ناوەند)، ئەمە لە عەرەبیش ھەر بەم شێوەیە ھەموو ناحیەکە پێی دەڵێن (الناحیة قەسرێ) بەڵام خودی گوندەکە کە ناوەندی دەسەڵاتی ناحیەیە پێی (مرکز الناحیة) مەرکەز واتە ناوەند، ھیچ مەڵبەند و شتی وا لە ڕووی کارگێڕییەوە (نەک لە ڕووی زارەکییەوە) نە بەکوردی نە بەعەرەبی نییە "دڵنیام بە ئینگلیزیش نییە" چونکە ئەگەر ھەبووایە وشەیەکی بۆ دادەنرا لەبەرئەوەی سیستەمەکە بەریتانییە. بەڵام لە ڕووی زارەکییەوە بە کوردی (ناوچە، دەڤەر) بە عەرەبی (منطقة) ئەم وشانە ھەن بەڵام ئەمانە قسەی سەر زاری خەڵکن پێوەندییان بە کارگێرییەوە نییە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:١٣, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاس. ھەر ئەوەم دەویست بزانم «شارەدێی واتە ھەموو سنوری شارەدێیەکە بە خودی گوندەکەوە و ھەموو ئەو گوندانەی سەر بەو شارەدێییەن» کە وا بوو شارەدێ کۆمەڵێک دێیە نەک تاقە دێیەک. بە بڕوای من بۆ ئەم مەبەستە شارەدێ باش نییە چون شارەدێ تاقە یەک دێیە. زۆر سپاس مام فێرخواز بۆ ڕوونکردنەوەکەت. بژیت.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٢٠, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
شایەنی نیە کاکە، بۆ باشی و خراپی وتنی ناوەکان شتەکە وەکوو عەرەبی و ئینگلیزیە لەو دوو زمانە وان بۆیە لە کوردیش ھەروا دەڵێن، ھەروەھا ئەگەر لای ئێوەش ھەمان سیستەم بووایە دڵنیام باشتر تێیدەگەیشتیت، چونکە منیش ھەندێ شتم بیستووە وەکوو "گوندستان" و "شارستان" و "بیمارستان" نازانم چین. سڵاو--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:١٣, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا خۆ من لەسەر دابەشکارییەکە ڕەخنەم نییە من دەڵێم بۆ ناحیەی عەرەبی شارەدێ وشەیەکی باش نییە قسەی من ئەمەیە. گوندستان شتێک وەک ناحیەیە کە ناوەندێکی ھەیە. شارستانیش وەک قەزا وایە بەڵام شارستان دەتوانی چند شار یان شارۆچکەی ھەبێ. دەتوانێ تاقە شارێکیش بێ. بیمارستانیش وەک بزانم بە گاڵتە وتت ھەمان نەخۆشخانەیە! سپاس مام فێرخواز بۆ وەڵامەکانت.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٣٤, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک دەست خۆش بێ بۆ کردنەوە ئەم باسە ڕاستی من لە مێژە ئەوەم لەمێشک بوو دەمووت خوایە بۆ بەیەک جاری لە جیاتی قەزا و ناحیە حکومەت شارەدێ و شارۆچکە بەکارناھێنێ؟ بۆ ھەندێ جار بە کوردی دەیڵێن ھەندێ جاری تریش بە عەرەبی، بەڵام ئێستا کە تۆ باسی باشی و خراپی وشەی شارەدێت کرد چووم پرسیم وتیان، شارەدێ ڕێک جێگرەوەی ناحیەیە بەڵام ئەوەی کێشەی ھەیە شارۆچکەیە نەک شارەدێ، چونکە قەزای عەرەبی زیاتر بەمانای شارێکی مامناوەند دێت نەک شارۆچکەیەکی بجووک، ھەر کێشەی شارۆچکە و قەزاکەشە وای کردووە کە بەیەک جاری وشەی قەزا و ناحیە بنەبڕنەکرێن، وە وتیان واباشترە بۆ قەزا ھەر قەزا بوترێ وەک لە شارۆچکە، بەڵام شارەدێ و ناحیە ھیچ کێشەیان نییە.
بۆ بیمارستانیش کاکە داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر بەھەڵە تێگەیشتبێتیت من مەبەستم گاڵتە نەبوو ھەر بەڕاستم بوو وام زانی بیمارستانیش پلەیەکی کارگێڕییە، چونکە جارێک یەکێک پێیووتم پاشگری (ستان) پاشگرێکی کوردی نییە ئێرانییە و تا ئێستاش لە ئێران شارستان و گوندستان و بیمارستانیان ھەیە، بۆیە منیش واتێگەیشتم کە بیمارستانیش وەک شارستان و گوندستانە، نەمزانی واتە نەخۆشخانە.. ببورە دووبارە و دەست خۆش..ھەربژی.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٢٠, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
نا مام فێرخواز مەبەستم ئەوە نییە گاڵتەت پێ‌کردووم مەبەستم ئەمە بوو وەک شتێکی بۆ ئەوەی کە باسەکە قسەیەکی خۆش تێدا بێ وتووتە. با ئەوەش بڵێم پێشتریش عەرەبان ئەم وشەیەیان دەوت و زیاتر دەیانوت مارستان. تەنیا بۆ زانیاری جنابت بوو دەتوانی ئەمەش بخوێنییەوە.
بۆ وشەکانیش منیش ھەر ئەم عەربییانەم پێ باشترە ھەر بۆ ھەموویان چون ڕەخنەم لەسەریان زۆرە و تەنانەت پارێزگاشم زۆر بە دڵ نییە.
زۆر سپاس کاک فێرخواز گیان.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٣٩, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش برام بەڕاستی وتیان پارێزگا و شارەدێ تەواون تەنیا ئەم قەزایە تێکی داوە و تاکەمتر شارۆچکەی بۆ بەکاربێت باشترە، بۆ بیمارستانیش خوێندمەوە دەست خۆش وە زۆر لە تیماری کوردی نیزیکە، لەوانەیە ئەگەر بیکەیتە کوردی ببێتە "تیمارخانە"...ھەربژیت.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٤٢, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
فارسیش دەڵێ تیمار و تیمارستانش بە شوێنی خەڵکی شێت دەڵێن.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٥٨, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بۆ قەزاکە بە بڕوای من وشەی ھەولێری کۆن و کرمانجی باژێڕ باش بوو. ڕای تۆ چییە؟--چالاکWьтуwеж (٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٢:٠٧, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

کاک چالاک خەڵکی ھەولێر لە کۆنیشدا ھەر وتوویانە "شار"، لە ڕەواندز لە کۆندا وتوویانە باژێڕ کە بەدوو ماناش خەڵکی ڕەواندز بەکاریان ھێناوە (بازاڕ) و (شار)، باژێڕ کورمانجیش نیە کورمانجی دەڵێن باژار، ئەو باژێڕە تەنیا خەڵکی بادینان (ئامێدی، دھۆک، زاخۆ) بەکاریدێنن، بۆ ئەوەش بڵێی لە جێی قەزا بەکاریبێنین ھەر وشەی سۆرانی "شارۆچکەی" بۆ دانراوە، کێشەکە لە بەکارھاتنیدایە نەک لە نەبوونی وشە، خەڵک بەکارینایەنێت ئەگینا خۆی شارۆچکە فەرمییە.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٢:٢٩, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز زۆر سپاس. لە ڕاستیدا ھەر وایە. لە کوردیدا «باژێڕ» و «باژاڕ» ھەر بە مانای «بازاڕ» بووە. وردەوردە لە سۆرانیدا وشەی کوردی باژێڕ لە ناو چووە و وشەی فارسی «بازاڕ» جێگای گرتۆتەوە. لە بادینی و کرمانجیشدا ھەروەھا بەڵام لە بادینی و کرمانجیدا وشەی «باژێڕ» و «باژاڕ» ھەر ماوەتەوە بەڵام مانای گۆڕاوە و ئێستا مانای شاری سۆرانی دەدات. شارۆچکەکەش ڕاست دەڵەیت ھەر وەکی پێشتر وتت وشەکە لە کوردیدا دەقاودەق قضا ناگەیێنێ بۆیە لە لایەن خەڵکەوە بەکارناگیرێ. چون شارۆچکە townە نەک قەزا (district). بە ھەر حاڵ ئێمە وشە داناتاشین. سپاس بۆ زانیارییەکانت.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:٢١, ١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بابەتێکی نوێ[دەستکاری]

کاکە چالاک ھەندێ داوام ھەبوو بەیارمەتیت

١- (جاگوار و چیتە) دوو شتن وەکوو پڵنگ وان ئەمانە لە ڕۆژھەڵات چی پێ دەڵێن؟
٢- پڵنگی ھیندی یاخود پڵنگە ڕەشە بە ئینگلیزی [[٣]] ئەمە چی پێ دەڵێن؟
٣- ئەم دوو وتووێژەم بۆ بسڕیتەوە [[٤]] و [[٥]].
٤- (نھار)ی عەرەبی چی پێ دەڵێن؟
٥- دەتوانی بەستەری فێربوونی دروست کردنی ئەرشیڤی لاپەڕەی لێدوانەکمم بۆ بنێریت؟
٦- زۆر دڵنیا نیم بەڵام وابزانم بەرانبەری وشەی کەناڵی ئینگلیزی لە ھیچ زمانێکی تردا نییە تەنیا لە کوردی پێی دەڵێن نۆکەند، ڕات چییە ئەگەر ئەو نۆکەندە بۆ کەناڵی تەلەڤزۆنیش بەکاربێنین، چونکە ئەگەر بە زمانەکانی تر ھاوتای کەناڵیان نییە (کەناڵ یاخود عەرەب بەعەرەبییان کردووە و دەڵێن قەنال یان قەنات) لە کوردی ھاوتای کەناڵ ھەیە بەڕای من جیاوازی نییە لە نێوان کەناڵی تەلەڤزیۆن و کەناڵی جوگرافیا، ڕای بەڕێزت چییە؟
زۆر سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:١٥, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەوە نەخەوتووی؟! وەڵامەکانت دوور و درێژن بەڵام بەسەر چاو سبەینێ وەڵامت دەدەمەوە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠١:٣٩, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

باشە برام شتێکی تریش ھەیە، کە [[٦]] لە پێرستی ھەزارییەکەیە لە بەشی "ئاوازدانەران و مۆزیکناسان" بەڵام لە ویکی ئینگلیزی تیای نییە یان لەوانەیە سڕابێتەوە، سبەی ئیشڵا کە دەرفەت بوو سەیرێکی بکە بزانە بۆ وایە. شەوتشاد و خەوێکی خۆش--Ferxwaz (لێدوان) ٠١:٥٤, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

زۆر باشە جا ئەم جار وەڵامەکان:

  1. لە ڕۆژھەڵات Jaguar ھەر جەگواری پێ دەڵێن ھۆکارەکەشی ئەمەیە ئەم حەیوانە تایبەتی کیشوەری ئەمریکای ناوەندی و باشوورییە و لەوێ نەبێ لە ھیچ کوێ بوونی نییە بۆیە لای ئێمەش ناوی نییە. بە پێچوانە Cheetah ھەبووە و لای ئێمە ناوی یۆزە. ئەم وشەیە زۆر کۆنە و من لە وشەنامەیەکی زمانی پاڵەویدا سەیرم کرد تێیدا بوو و ھەر نووسرابوو یۆز (فارسەکانیش دەیڵێن و دەڵێن یووز یان یووزپەلەنگ بەڵام ھەر وەکی وتم دروستەکەی یۆزە و لە زمانە کۆنەکانیشدا ھەر یۆز بووە و فارسەکان وەک عەرەبان ئۆ و ئێ ھەر بە ئوو و ئی دەڵێن بۆ نموونە بە شێر دەڵێن شیر! بە دۆست دەڵێن دووست). لە وشەنامەی کوردیی ھەنبانە بۆرینەشدا سەیرم کرد یۆز ھاتبوو و بەرامبەر بە یۆز ھاس نووسرابوو. ھاس یان ھازیش ھەر ھەمان یۆزە و ھەندێک گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە. با ئەوەش بڵێم لەو وشەنامەیەدا وشەی دوڕرەشێریشم بۆ ھاوتای یۆز بینی (دوڕرە بە بێچووی سەگی ئاسایی لەگەڵ تاجی دەڵێن). لە کۆتاییدا من وشەی یۆز یان ھاس و ھازم بۆ Cheetah پێ باشە، ئەگەر چی یۆز باوترە.
  2. سەیرم کرد سامم کرد ئەو دەعبا ڕەشە چی بوو! ناوی ئەوەم نەبیستووە و باوەڕ ناکەم ناوی تایبەتی ھەبێ، ڕەنگە ھەر ناوی پڵنگی ڕەش ناوێکی باش بێ بۆ ئەم حەیوانە.
  3. لەمێژە سڕیومەتەوە.
  4. باوەڕ ناکەم لە کوردیدا بەرامبەری ھەبێ. لای ئێمە ھەر ڕۆژی ڕووناکە (بۆ نموونە دەڵێن بە ڕۆژی ڕووناک درۆیە دەکا). لە فارسیشدا بەرامبەری نییە ھەر دەڵێن «روز روشن»، ئینگلیزییەکەشی ھەر ئەمەیە "daylight".
  5. جوان تێ نەگەییشتم، دەتەوێ لێدوانەکەت ئەرشیڤ بکەی؟ مەبەستت ئەمەیە؟
  6. من ئەم کارەم پێ باشە نییە بڕیار نییە چون لە زمانی ئینگلیزیدا وشەیەک دوو مانای ھەیە لە کوردیشدا ھەر ئاوا بێ. بۆ نموونە لە ئینگلیزیدا spring ھەم بەھارە و ھەم کانی، دەی Canalیش ھەر وا دوو مانای ھەیە. تۆ دەتوانی لە بڕی بەھار بڵێی کانی؟ نا! دەی ناتوانی لە جیات کەناڵیش بڵێی نۆکەند چون ئەمانە لە کوردیدا پەیوەندییان بە یەکەوە نییە. نۆکەند لە کەندن و ھەڵکەندنەوە ھاتووە کاری بە کەناڵی ئاسمانییەوە نییە. ئێمە بە وشەی Canal بە مانای نۆکەند بەرامبەرمان زۆرە بەڵام بە ماناکەی تر نیمانە چون کورد شتی وای نەبووە.
  7. بۆ ئەم پێرستەش بڕوانە ئێرە تێیدایە. ھەموو ھەر دەبێ سەیری ئێرە بکەن تەنانەت ویکی ئینگلیزی.
  8. بۆ شارەدێیەکەش ھەندێک خاڵ ماوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ‌دەکەم.

لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٠٣, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

خاڵێکی تر: پڵنگی ھیندی لەگەڵ پڵنگەڕەش جیاوازە. پڵنگی ھیندی ئەمەیە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٣٠, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک، بەڕاستی ئێمەش ھەردەڵێین ڕۆژی ڕووناک بەڵام ئەم وشەیە لێکدراوە وتم لەوانەیە لە ڕۆژھەڵات وشەیەکی وەکو نەھاری عەرەبی ھەبێت کە تاقە یەک وشە بێت نەک لێکدراوبێت، ئەو پڵنگە ڕەشەکەش لای ئێمە زۆر شت ھەیە بەناوی ناوچەیەک کراوە بەتایبەتی (ھیندستان) وە تەنیا دوو سێ جار منیش ئەو شتەم بینیوە جارێ بە پڵینگی ھیندی جارێکیش بە پڵینگە ڕەشە.
بۆ ئەرشیڤەکە بەڵێ کاک چالاک حەز دەکەم وەکوو لاپەڕەی لێدوانەکەی تۆ منیش ئەو ئەرشیڤە دروست بکەم، وابزانم ئەم بەستەرەی کە ناردووتە ڕێک ئەو شتەیە کە من دەمویست.
کاک چالاک بەرانبەری کەناڵی ئینگلیزی چەند وشەمان ھەیە؟ من بەس نۆکەندم بیستووە. ئەگەر یەک دوو وشەی ترمان ھەبێت بەڕای من ڕاست ئەوان بۆ کەناڵی پەخشی تەلەڤزیۆنیش بەکاربێنین، ڕاست دەکەیت کانی و بەھار زۆر لێک دوورن بەڵام کانی و بەھارمان ھەیە، کەچی لە نێوان کەناڵی تەلەڤزیۆن و کەناڵی جوگرافیا تەنیا ھی جوگرافییەکەمان ھەیە. دووبارە دەستت خۆش بێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٥٢, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەمانە بێنەوە جا ئەرشیڤی بکە. با شێو بخۆم، دێمەوە لات!--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٥:٥٥, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بێجگە لە نۆکەند نوێن ھەیە تایبەتی ھەولێرە. دڕناڵیش ھەیە. بەڵام ئەمانە ھەموو ھی جوگرافیان و ناشێ بۆ کەناڵی ئاسمانی. ئەم وشەیە پێوست نییە بکرێتە کوردی ئەگەریش کوردی بکرێ بەرامبەرێکی باشتر پێویستە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٣٤, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش برا..نۆشی گیانت بێت..ئەم دوو وشەم نەدەزای سوپاس.. بەڵام نوێن مانای (پێخەڤ)ی بادینیش دەدات ئەمەت بیستبوو؟
ئەی چون نەمبیستبوو وشەکە ھەر خۆی موکرییە. ئێمە دەڵێین نووستن (لە جیات خەوتن)، بە خەواندنیش دەڵێین نواندن و لە نواندنیش نوێن دروست بووە. پەندێکیش ھەیە دەڵێن «بەشی گەڕان و نووستنان». بادینی دەڵێ نڤستن.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٣١, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وایە لە ھەولێری کۆنیش تەنیا وتوویانە (دەنووم) بەڵام ئێستا بەھۆی کاریگەری شێوەزاری سلێمانی لەسەر ھەولێری (دەخەوم)یش بۆتە وشەیەکی باو. بەس ئەم پەندەم نەبیستبوو.. دەست خۆش.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٤٢, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەم پەندەش کاتێک بە سەر شتێکیدا دەکەوی دەبینی ھیچی لێ نەماوەتەوە پێت دەڵێن ھەر ئەوەندە ماوە «بەشی گەڕان و نووستنان». شێوەزاری سلێمانیشیم زۆر بە دڵ نییە مام فێرخواز ھەولێری شتێکی ترە ;) شایەنی نەبوو مامە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٥٨, ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو و ڕێز. نهار-ی عەرەبی بە کوردی ڕۆژگار-یشی پێ وتراوە. لە فەرھەنگی کوردستان-ی مامۆستا گیو موکریانی بۆ ڕۆژگار مانای دڕێژایی ڕۆژە لە بەیانیەوە تا ئێوارێ تۆمار کراوە. خۆیشم بیستوومە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٩، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بنەماڵەی فندی[دەستکاری]

سڵاو مام فێرخواز. بەڕێز ئەو بنەماڵەیەی فندی لە باشوور بەناوبانگن یا نا ئەم بەکارھێنەر وتاریان لە سەر دەنووسی؟ زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٦:٥٩, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاو برا. کاک چالاک من ناتوانم بڵێم ئا یان نا چونکە مەرج نیە ھەر کەسێک من ناویم نەبیستبێت بەناوبانگ نەبێت، بەڵام ئەگەر بەناوبانگ نەبن ئەم ھەموو نووسەرەیان نابێت چونکە بینیم جارێک ناوی کۆمەڵێک نووسەری نووسیبوو تۆ سڕیتەوە. لەگەڵ ڕێز--Ferxwaz (لێدوان) ١٨:٥٦, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

نازانم بە خوا چون ئەوانە مەرج نین بۆ بەناوبانگ بوونیان دەنا خۆ دەزانم ئەوەتا ماڵپەڕەکەیان. زیاتر من سڕیمەوە چون بادینی بوو و لە ویکی کرمانجیدا ھەیە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٠٣, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاکە ئینجا بۆ دەیسڕیتەوە، با لە کرمانجی ھەبێت و لێرەش ھەبێت تکایە بیگێڕەەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٤٦, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئاخر گرفتەکە ئەمەیە نازانم بەڕاستی ئەوەندە بەناوبانگ ھەن کە وتاریان لەسەر بنووسرێ یان نا.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٠١, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەبێت بەناوبانگ بن چونکە ماڵپەڕی تایبەتیان ھەیە. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٣٧, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک فێرخواز گیان ماڵپەڕی تایبەت چییە سبەینێ یەکی یەک دانە بۆخۆم و بۆخۆت دروست دەکەم ;) بڕوا بەمانە مەکە.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٥٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەمە بۆ تۆ کاک فێرخواز بۆ ڕێزگرتن لە ھەموو بەشدارییەکانت و نووسینی وتاری نوێ بۆ ویکی کوردی.چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢)

زۆر سوپاس کاک چالاک، بۆ ئەم دیارییە ھەرچەندە ئامانجی من لە نووسینی وتار دیاری نییە و تەنیا ئامانجم پێشکەوتنی گەلەکەمە و گەیشتنەوە بە کاروانی زانست و پێشکەوتن و قەرەبووکردنەوەی ئەو شتانەی کە پێشینانمان لە دەستیان چوو و بەردەوامیدان بەو شتانەی کە بۆیان جێھێشتووین، دووبارە سوپاس و دەستی تۆش ھەر خۆش بێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مقاطعة[دەستکاری]

سڵاو. مام فێرخواز لای ئێوە مقاطعة (County) چی پێ‌دەڵێن؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:١٥, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سەرچاو، ئەم شتە لای ئێمە نییە بەڵام ئەم (موقاتەعەیە) بە مانای (گەڕەک، کەرت، ھەرێم، پارێزگا) دێت بەزۆری واتە "کەرت".--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٢٠, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بەپێی وڵاتەکە دەگۆڕێت ئەگەر بۆ "چین و فەڵەستین بوو" ئەوا "کەرتە" ئەگەر بۆ ژاپۆن بوو یان "کەرتە یان گەڕەکە"--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٢٢, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەی بۆ ئەمریکا چی؟--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٢٥, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بەخوا گوێم لێنەبووە بۆ ئەمریکا بەڵام بەستەرەکەم بۆ بنێرە ئەگەر خوێندمەوە لەوانەیە بزانم کامەیە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٣٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وەک ئەمە. کاک فێرخواز ئەمە زۆر گرنگە چون زیاتر لە ٣٠٠ وتاری شارەکانی ئەلابامام ئامادە کردووە. ھەروەھا زیاتر لە ھەزاری تریش دوایی ئامادە دەکەم و بە بۆت دروستیان دەکەم. بزانە ئەمە بە کوردی چی پێ دەڵێن ھەتا کارەکەم زوو دەست پێ بکەم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٤٠, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک ئەمە ئەم (کۆونتییە) ئەوەندەی خوێندمەوە لێرە دەڵێ ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت بۆ دابەش کردنی ھەر یەکێک لە ویلایەتە فیدڕاڵەکانی ئەمریکا بۆ چەند بەشێک کەم بەشانە پێان دەوترێ (کۆونتی) یەعنی کەواتە دەبێت "پارێزگا" بێت بەڵام وا ھەست دەکەم ھەر "کۆونتییەکیش" دابەش کرابێت بەسەر چەند بەشێکی تر و ئەو بەشانەی کۆونتییەکە پارێزگا بن. ئەگەر واش بێت واتە کۆونتی دابەش بکرێتەوە ئەو کات دەبێت کۆونتی "کەرت" یان "ھەرێم" بێت و بەشەکانی ببن پارێزگا، خۆت سەیرێکی بکە بزانە لە کۆونتی بچووکتر ھەیە یان ھەر ئەگەر بتوانی ئەم دابەشکردنەی ئەمریکا بۆ منیش بنێری چونکە خۆم گەڕام بەڵام ھەر (ستەیت و کۆونتی و سیتی)م دۆزییەوە.بژیت--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٠٩, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

مام فێرخواز چەند تێبینیە دەمھەوێ پێت بڵێم دەرفەت ناکەم. جارێ ھەر ئەوەندەت پێ بڵێم بۆ پۆلینکاری ھەمیشە چاوت لە ویکی ئینگلیزی بێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٣٧, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

بەڵی کاکە منیش ھەروام کردووە وەکوو ئینگلیزییە سەری ئینگلیزییەکەشی بکە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٣٩, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

نا ئەو نووسەری تێدا نییە. بیر بکەوە ھەر کەس نووسەر بێ ئێمە بنووسین نووسەر، ئەو دەم پۆلەکە دەگاتە چەند سەدھەزار کەسایەتی! بۆیە دەبێ پۆلەکان دابەش بکرێن. بە ھەر حال سپاس کە پۆلیش ساز دەکەی بەڕاستی پۆل بە قەد وتار پێویستە. --چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٤٥, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەی کەواتە پۆلی نووسەر بۆ کێ بەکاردێت؟ یان دەبێت ھەموو نووسەرێکی تیا بێت یان نابێ ھیچی تیا بێ، دەشتوانین نووسەر بە پێی وڵات دانێین بۆ ھەر وڵاتێک پۆلێک و ئەو پۆلە (پۆل:نووسەر) بسڕینەوە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٤٨, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
پۆل:نووسەر تەنیا دەبێ پۆلی تێدا بێ. بڕوانە ئێرە دەزانی چۆنە.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٥٤, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
بینیم بەڵام بۆچی لە ویکی ئینگلیزی بەستەری زمانی کوردی تیا نییە؟--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٥٨, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ئەوە دامنا. ھەندێک لە کاتی دروستکردنی پۆل، داڕێژە یان وتار کەمتەرخەکی دەکەن و نێوانوێکی دانانێن بۆیە لە زمانەکانی تر بۆت بەستەری کوردی زیاد ناکا. کاری من بۆتە نێوانیکی زیادکردن بە ویکی ئینگلیزی بە خوا.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٠٢, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆشبێت بەڵام ئێستا دوو پۆل پەیا بوو (نووسەر) و (نووسەرەکان) دەبێت یەکیان بسڕیتەوە--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٠٧, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
 کرا.--چالاکWьтуwеж (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٠٨, ١٣ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

ئاڵای بۆت[دەستکاری]

سڵاو مام فێرخواز. بەڕێز شوێنی داواکاریییەکت بۆ گرتنی ئاڵای بۆت لە مێتا کەوتم و ئێستا بۆتەکەت لە ویکی خۆماندا ئاڵای ھەیە ([٧] و [٨]). پیرۆزە.--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٨:٢٠, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

زۆر سوپاس کاک چالاک داوای لێبوردن دەکەم بەھۆی ھەندێ بارەوە ماوەیەکە نەمتوانیوە وتاری نوێ بنووسم، ئێستاش ماوەیەکی کەمم لەبەر دەستە بەڵام خوا پشتیوان بێت لەم ماوە کەمەدا تۆڵەی کاتی لەدەست چووش دەکەمەوە، دووبارە سوپاس.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٥:٣٣, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
مام فێرخواز گیان بە خوا بە دیتنی ناوت شاد دەبین، ھەر خۆش بی. ئەم ماوەیە کە لێرە نەبووی شتێک دانراوە بە ناوی ویکیدراوە بۆ نێوانوێکی (و ھەندێک شتی تر). وتووێژەکەم لەگەڵ کاک محەممەد بخوێنەوە با تۆش ئاگادار بی و وتارەکانت بێ نێوانوێکی نەمێنێ و لە ویکییەکانی تریش زیاد بێ. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٣٧, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
سوپاست دەکەم کاکە چالاکی بەڕێز خوێندمەوە و فێری بووم ئەو وتاری {چەکە زیندەییەکان}م زیاد کرد، ئەوەی تریش خۆی زیاد کرابوو. ڕێزت ھەیە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٤٣, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ئەرێ ژەھرەکە مام محەممەد داینابوو. مام فێرخواز لە کاتی وەرگێڕانی ویکیدراوەدا دیم لە عەرەبیدا بۆ item بند (بەند)یان دانابوو. بەندی کوردیی خۆمان! منیش ھەر بەندم دانا. ئەوەم وت ھەتا دوایی نەڵێی من ھەموو شتێکم پێ بە بیانییە. بەڕاستی زمانەکان لە یەکتر وشە قەرز دەکەن و ئەمەش دەبێتە ھۆی دەوڵەمەندییان. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٠٤, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش بێت بەڵام بەند لە عەرەبیش ھەیە جا نازانم وشەکە لە کوردی چۆتە ناو عەرەبی یان ھەر خۆی لە عەرەبی ھەبووە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٧:١٤, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کوردیی ڕەسەنە مام فێرخواز، ئەوان لە ئێمەیان وەرگرتووە.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٧:٣٥, ١١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

کاک فێرخواز گیان زۆرت بیر دەکەم، ھەر دیار نی.--چالاکWьтуwеж (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٠:٢٨, ١٢ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

زۆر سوپاس برام بۆ ئەم پەیامە جوانە، بەڕاستی من خۆم بە تاوانبار دەزانم کە ئەوە چەند مانگە نایەمە سەرھێڵ بەڵام خۆت دەزانیت ژیانیش پێویستی زۆر بووە لەم سەردەمە پیاو بە ھیچ ڕاناگات، ھەر بەم بۆنەیەوە وتارێکم نووسی بەڵام نازانم بۆ لە ویکی دراوەدا پتر ناکرێت (عوسکە) بە ئینگلیزی (musket). زۆر سوپاس دووبارە برا گەورەیت.
بەڵێ وایە گرفتاری زۆرە. ئیشاڵڵا کە ھەمووی ھەر چارەسەر دەبێ چون بەڕاستی ویکیپیدیای کوردی پێویستی بە بەکارھێنەرێکی وەکوو جنابت ھەیە. لەم ڕۆژانەدا بوو بیرم دەکردی و ئێستا بە دیتنی ناوت زۆر خۆشحاڵ بووم. کێشەی ویکدراوەکەش کاک مادی چارەسەری کرد. ئیشاڵڵا لەمە بەو لاوە زیاتر ناوە جوانەکەت دەبینمەوە. بژی.--چالاکWьтуwеж (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٨:٥٤, ١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
گەلەک سوپاس برای خۆشەویست.--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٠٢, ١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک فێرخواز لە نەبوونتدا ھەندێک ڕاپرسی بەڕێوەچوو و کەمێک ویکی کوردیمان پەرە پێدا. مافی پاسدانی خۆگەڕم پێدای چون بەڕاستی وتاری جوان و ستاندارد دەنووسی.--چالاکWьтуwеж (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٤٠, ١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆشبێ کاک چالاک. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١٩:٤٧, ١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک فێرخواز گیان ڕاپرسییەکانی ویکیپیدیام بە خشتەی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان زیاد کردووە. دنیا بوو ئەگەر کاتی بەشداریشت نەبوو لانی کەم سەرێکی ئەو بەشە بدە و لە ڕاپرسییەکاندا ڕا و دەنگی خۆت بنووسە با ویکیپیدیا بەرە پێش بروا. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٥٢, ٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بەسەرچاو، دەست خۆش.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٥٩, ٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

تاگێک داندراوە لەسەر خۆشناو کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێبایەخبوون

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەمە پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کەرتە کردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت "دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە". کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لا مەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٧:٠٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

سڵاو و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. ئەم پەیامە ھۆشدارێکە تاکوو بزانیت کە تاگێک لەسەر ئەسبشادا ژوورو، وان داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر بەشی و٣ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وتارێکی بێناوەڕۆکە، یان وتارێکە کە ناوەڕۆکەکەی تەنیا لە سندووقی زانیاری و وێنە و بەستەری دەرەکی پێکھاتووە. وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت ناوەڕۆکەکانیان واتادار و زانستنامەیی بن. تکایە ئاگاداریش بە کە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا دەبێت بایەخدار بن و سەرچاوەی جێباوەڕیان ھەبێت تاکوو سەلماندنیبوونیان پشتڕاست بکاتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە.

ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئارام بکر نابێت شتی وا بەپێی یاساکانی ویکیپدیا ئەمە شتێکی ئاشکرایە کە ئەم وتارە بایەخدارە و ڕوون و ئاشکرا دیارە ئەم شارە زانیاریەکانی پیشت ڕاستە سەیری ئێرە بکە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەسڕدرایەوە. @Gyan333: بڕوانە وتووێژ:ئەسبشادا ژوورو، وان. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٥، ١٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]