بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
بە فەرەنسی: Jeux de la XXXIIIᵉ olympiade
ناو بە زمانی فەرمیJeux de la XXXIIIᵉ olympiade
دروشم بە کوردیGames wide open
وڵاتفەڕەنسا
جێپاریس
پۆتانی شوێن٤٨°٥١′٢٤″N ٢°٢١′٨″E
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨
ژمارەی چاپ33
Broadcast byOlympic Broadcasting Services، Eurosport، تەلەڤیزیۆنی ئیسپانی، France Télévisions
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی ئابی ٢٠٢٤
ڕووداوە بەرچاوەکانئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤
ڕێکخەرParis Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games 2024
Officially opened byئێمانوێل ماکرۆن
Oath made byMélina Robert-Michon، Florent Manaudou
Torch lit byMarie-José Pérec، Teddy Riner
بەختدارOlympic Phryge
یاریی کۆتاییی2024 Summer Olympics closing ceremony
ئەپی ڕەسمیOlympics - Paris 2024
وێبگەhttps://olympics.com/fr/paris-2024
ھاشتاگParis2024
بەکاردەھێنێتTrois coups
Map


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 2024، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سییەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە ٢٦ی تەممووز تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە پاریس، فەرەنسا.[١]پاریس لە ١٣١ھەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میواداریکردنی یارییەکانی پێبەخشرا. بەھۆی ئەوەی چەند شارێک لە پڕۆسەی خۆ کاندیدکردن کشانەوە بۆیە تەنھا پاریس و لۆس ئانجلەس لە کێبڕکێدا مانەوە، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC) پرۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ بۆ ئەو دوو شارە ببەخشرێت.[٢][٣]پاریس پێشتر لە ساڵانی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، بەمە دەبێتە دووەم شار کە سێ جار لە دوای لەندەن (١٩٠٨ و ١٩٤٨ و ٢٠١٢) میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات. ئۆڵۆمپیادەکە ھاوکاتە لەگەڵ سەد ساڵەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ١٩٢٤دا، ھەروەھا شەشەمین یاری ئۆڵۆمپیادە کە فەرەنسا میوانداری دەکات (سێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و سێ لە ئۆڵۆمپیادی زستاندا)، ھەروەھا یەکەم یاری ئۆڵۆمپیادە لە فەرەنسا لە دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل.

داواکارییەکان

[دەستکاری]

هەریەکە لە پاریس و هامبۆرگ و بوداپێست و ڕۆما و لۆس ئانجلەس ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ میواندارییکردنی ئەم خولەی ئۆلۆمپیادەکە.بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەکە بەهۆی کشانەوە و نادڵنیایی سیاسی و ڕێگریکردن لە تێچوونەکان خاو بووەوە. [٤] هامبۆرگ لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دا پێشنیارەکەی کشاندەوە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. [٥] ڕۆما لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٦، بە ئاماژەدان بە کێشە داراییەکان لە پاڵاوتنەکە کشایەوە. [٦] بوداپێست لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧ کشایەوە. [٧] [٨] [٩]دوای ئەم کشانەوەیانە، دەستەی بەڕێوەبەری IOC لە 9حوزەیرانی ٢٠١٧ لە شاری لۆزان لە سویسرا کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی پێشنیارەکانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨. [١٠] [١١] لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بە فەرمی پێشنیاری هەڵبژاردنی شارەکانی میوانداری ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ی کرد لە هەمان کاتدا لە ساڵی ٢٠١٧، پێشنیارێک کە دانیشتنێکی نائاسایی IOC لە ١١ تەممووزی ٢٠١٧ لە شاری لۆزان پەسەندی کرد. [١١] IOC پرۆسەیەکی دانا کە تێیدا لیژنەکانی پێشنیاری لۆس ئانجلەس ٢٠٢٤ و پاریس ٢٠٢٤ لەگەڵ IOC کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کام شار میوانداری یارییەکان دەکات لە ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨، و ئایا دەتوانرێت شارە میواندارەکان بۆ هەردووکیان لە یەک کاتدا هەڵبژێردرێت.[١٢] دوای کۆبوونەوە پاریس وەک میوانداری پەسەندکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و لۆس ئانجلەس بۆ ساڵی ٢٠٢٨ دیاریکران [١٣] [١٤] بڕیارەکە لە 131ەمین دانیشتنی IOC لە 13 ئەیلوولی ٢٠١٧ پەسەندکران. [١٥]

هەڵبژاردنی شاری خانەخوێ

[دەستکاری]

پاریس لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ١٣١ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی لە شاری لیما لە وڵاتی پیرۆ وەک شاری میواندار هەڵبژێردرا.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ ئەنجامی پێشکەشکردنی داواکاری
شار نەتەوە دەنگەکان
پاریس  فەڕەنسا بە کۆدەنگی

پەرەپێدان و ئامادەکاری

[دەستکاری]

شوێنەکان

[دەستکاری]

مەدالیاکان

[دەستکاری]

تۆنی ئیستانگوێت سەرۆکی رێکخەری پاریس ٢٠٢٤ لە شوباتی ٢٠٢٤دا پەردەی لەسەر میدالیای ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیک بۆ یارییەکان لادا، کە لە لە ناوەڕاستیدا شەش پاڵوویەک هەیە کە ئاماژەیە بۆ شێوەی شەش پاڵوویی فەرەنسا کە لە بەشێک لە ئاسنی سەرەکی بورجی ئیفێل وەرگیراوە، کە لۆگۆی یارییەکانی تێدا هەڵکەندرابوو . [١٦] نزیکەی ٥٠٨٤ مەدالیا لەلایەن شومێ کە براندێکی بەناوبانگی فەرەنسییە لە بواری جوانکاری و کاتژمێری گرانبەهادا بەرهەمهێنراوە. [١٧]

لە بەشی پشتەوەی خواوەندی ئەفسانەی یۆنانیەکان نایکی تێدا دەردەکەوێت, خوداوەندی لەناو یاریگای پاناتینیک کە میوانداری یەکەم ئۆڵۆمپیادی مۆدێرن بوو لە ساڵی ١٨٩٦. هەروەها لە پاشخانەکەدا لە هەردوو لای مەدالیاکەدا پارتێنۆن و تاوەری ئیڤڵ دەبینرێت. [١٨] کێشی هەر مەدالیایەک ٤٥٥–٥٢٩ گرام (١٦–١٩ ounce), تیرەکەی ٨٥ milliمەتر (٣٫٣ ئینچ) یە و ٩٫٢ milliمەتر (٠٫٣٦ ئینچ) ئەستوورە. [١٩] مەدالیای زێڕ بە ڕێژەی 98.8% زیو و 1.13% زێڕ دروستکراوە، مەدالیای برۆنزیش بە مس و زینک پێکهاتووە. [٢٠]

ئاسایش

[دەستکاری]

فەرەنسا لەگەڵ یۆرۆپۆل و وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا گەیشتە ڕێکەوتنێک بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی ئاسایش و "هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی یاسا" لە میانی یارییەکاندا. [٢١] لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا، پلانی ئەوە بوو کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەربەستی دەریایی زیاتر جێگیر بکرێت . [٢٢]

لە چوارچێوەی سەردانەکەی تەمیم کوڕی حەمەدی دووەم ئەمیری قەتەر بۆ فەرەنسا، چەندین ڕێککەوتن لە نێوان دوو وڵاتدا واژۆکرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئۆڵۆمپیاد. [٢٣] پۆڵەندا بەڵێنیدا بە بەکارهێنانی سەگی ڕاهێنراو بەشداری بکات لە پاراستنی ئامادەبووانی یارییەکان. [٢٤] [٢٥] [٢٦]

لە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە پاریس بڵاوکرایەوە [٢٧] کە ئەفسەرانی پۆلیس لە بەلجیکا، [٢٨] بەڕازیل، [٢٩] کەنەدا، [٣٠] ئەڵمانیا، [٣١] هیندستان، [٣٢] [٣٣] ئێرلەندا، [٣٤] ئیتاڵیا [٣٥] لۆکسمبۆرگ ، [٣٦] مەغریب، [٣٧] هۆڵەندا، [٣٨] پورتوگال، [٣٩] کۆریای باشوور، [٤٠] ئیسپانیا، [٣٥] ئیمارات [٤١] بەریتانیا [٣٥] و ئەمریکا [٤٢] لە پاریس جێگیر دەکرێن بۆ هاوکاریکردنی هاوتا فەرەنسییەکانیان کە بە گشتی ٤٦ وڵات هاوکاری پۆلیس دەکەن. [٤٣] [٤٤]

نیگەرانییە ئەمنییەکان کاریگەرییان لەسەر پلانە ڕاگەیەندراوەکان هەبوو بۆ ئاهەنگی کردنەوەی کە وەک بۆنەیەکی گشتی بەدرێژایی ڕووباری سێن بەڕێوەدەچێت ; ئامادەبوونی چاوەڕوانکراو لە ٦٠٠ هەزار کەسەوە بۆ ٣٠٠ هەزار کەس کەمکرایەوە،. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە هۆڵی شارەوانی کرۆکوس لە مانگی ئازاردا گرتە ئەستۆ، و چەندین هەڕەشەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە دەتوانرێت ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکە بچووک بکرێتەوە یان ئەگەر پێویست بوو شوێنەکەی بگۆڕدرێتەوە . [٤٥] [٤٦] [٤٧] دەسەڵاتدارانی فەرەنسا پێش یارییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار بەرپرسی پۆلیس و سەربازییان خستە سەر شەقامەکانی پاریس. [٤٨]

گواستنەوە

[دەستکاری]

زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەبەرهێنراوە بۆ باشترکردنی گواستنەوە بۆ یارییەکان، [٤٩] لەگەڵ درێژکردنەوەی میترۆی پاریس و ٦٠ kiloمەتر (٣٧ mi) لە هێڵی نوێی پاسکیل. [٥٠] [٥١] سەردانیکەرانی پاریس لە کاتی یارییەکاندا کرێی گواستنەوەی گشتی زیاتر دەدەن، ٤ یۆرۆ لەبری نرخی پێشووی ٢.١٥ یۆرۆ. ئەمەش بە هۆی زیادبوونی فرێکوێنسی و کاتژمێرەکانی خزمەتگوزاری بۆ گواستنەوەی گشتی لە کاتی یارییەکاندا، بە تێکڕای زیادبوونی 15% لە خزمەتگوزارییەکان. [٥٢] [٤٩] وەک لە یارییەکانی پێشوودا، ١٨٥ kiloمەتر (١١٥ mi) لە هێڵەکانی هاتوچۆی تەرخانکراو بەکاردەهێنرێت بۆ وەرزشوانان و بەرپرسان و میدیاکان. [٥٣]

خۆبەخشەکان

[دەستکاری]

پلاتفۆرمی خۆبەخشی پاریس ٢٠٢٤ بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیک لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە. پێشبینی دەکرا ٤٥ هەزار خۆبەخش لە سەرانسەری جیهاندا بۆ یارییەکان وەربگیرێن. [٥٤] دوای کۆتایی هاتنی ناو تۆمارکردن لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار داواکاری پێشکەش بە لیژنەی ڕێکخستنی پاریس کرابوو، کە ژمارەی داواکارانی دوو ئۆڵۆمپیادی پێشووی تێپەڕاندبوو. [٥٥] ئەنجامی داواکارەکان لە نێوان مانگی ئەیلول و کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ئاگادارکرانەوە. [٥٦] زیاتر لە 800 داواکار بەهۆی ترسی ئەمنیەوە دوورخرانەوە. [٥٧]

مەشخەڵ

[دەستکاری]
دوو مەشخەڵ هەڵگر لە کارکاسۆن

مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد بۆ داگیرساندنی بڵێسەی ئۆڵۆمپیاد لەمانگی نیسان لە ئۆڵۆمپیای یۆنان، ١٠٠ ڕۆژ پێش دەستپێکردنی یارییەکان دەستی پێکرد.[٥٨] [٥٩]

یارییەکان

[دەستکاری]

مەراسیمی کردنەوە

[دەستکاری]

ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکە لە کاتژمێر ١٩:٣٠ ( CEST, GMT+2 ) لە 26 تەممووزی ٢٠٢٤ دەستپێبکات. [٦٠] ئەمە دووەمجار دەبێت لە مێژوودا کە کردنەوەی یارییە ئۆڵۆمپیەکان لەدەرەوەی یاریگایەک ئەنجام بدرێت، یەکەمجاریش مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی لاوانی ٢٠١٨ بوو. [٦١] پێشبینی دەکرێت ٣٢٠ هەزار بینەر لە کەنارەکانی ڕووباری سێن ڕیز بن بۆ ئەوەی شایەتحاڵی تێپەڕبوونی ٨٠ بەلەم بن کە وەرزشوانانی بەناوبانگیان هەڵگرتووە. [٦٢] شوێنە گرینگەکانی پاریس نمایش دەکرێت. [٦٣] [٦٤] ئاهەنگەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە و پارا ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ لەلایەن تۆماس جۆلی دەرهێنراون . [٦٥] [٦٦] [٦٧]ڕێکخەران ئاهەنگەکەیان وەک "سەرنجڕاکێشترین ئاهەنگی کردنەوە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاد" وەسفکردووە، سەرۆکی لێژنەی ڕێکخەری ئۆڵۆمپیادی هاوینە و پارائۆڵمپیکی ٢٠٢٤ تۆنی ئیستانگوێت ڕایگەیاند پێشبینی دەکەین ٦٠٠ هەزارکەس بینەری ئاهەنگەکەبن - ئەمەش نموونەی ئامانجێکی گشتییە بۆ ئەوەی ببێتە "ئۆڵۆمپیادی گەل". [٦٨] [٦٩] [٧٠] [٧١] لە نیسانی ٢٠٢٤، سەرۆک ماکرۆن ڕایگەیاند کە دەتوانرێت ڕێوڕەسمەکە بچووک بکرێتەوە بە شێوەیەکی ئاسایی لە یاریگای فەرەنسا, بەڕێوەبچێت ئەگەر پێویست بوو. [٧٢] [٧٣] [٧٤]

پێشبڕکێكان

[دەستکاری]

٣٢٩ پێشبڕکێ لە ٣٢ وەرزشدا نمایش دەکرێت، لەوانە ٢٨ کە لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠٢٠دا پێشبڕکێیان لەسەر کراوە، [٧٥] و چوار پێشبڕکێی نوێ کە لەلایەن لیژنەی ڕێکخەری پاریسەوە پێشنیارکرابوون [٧٦] [٧٧] [٧٨] چوار پێشبڕکێ لە یارییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئەمساڵ ئەنجامنادرێت. [٧٩]

مەراسیمی کۆتایی

[دەستکاری]

بڕیارە ڕۆژی ١١ ئابی ٢٠٢٤ ئاهەنگی کۆتاییی یارییەکە لە یاریگای فەرەنسا بەڕێوەبچێت . [٨٠] ئاهەنگەکە بە ناوی "تۆمارەکان" دەبێت، و بڕیارە زیاتر لە سەد ئەکتەر بەشداری تێدا بکەن [١] [٢]

وڵاتە بەشداربووەکان

[دەستکاری]

ئەمەی خوارەوە پێرستی ئەو لێژنە ئۆڵۆمپیادانەیە کە لانیکەم یەک وەرزشوانانیان بەشداری دەکات. دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا, ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لیژنەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕووسیا و بێلاڕووسی بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستی ئۆڵۆمپی ڕاگرت . وەرزشوانانی ڕووسیا و بێلاڕوس لەبری ئەوە وەک " وەرزشوانانی بێلایەنی تاکەکەسی " (AIN) بەبێ ناسنامەی نیشتمانی ڕکابەری دەکەن، [٣] [٤] بە مەرجێک "چالاکانە" پشتگیری شەڕەکە نەکەن.سەرجەم ٢٠٦ لێژنە نیشتمانی ئۆڵۆمپیاد بەشدارن کە ٥٤ هەڵبژاردەی ئەفریقا ، ٤٨ لە ئەوروپا ، ٤٤ لە ئاسیا ، ٤١ لە ئەمریکا ، ١٧ لە ئۆقیانووس ، وەرزشوانانی بێلایەنی تاکەکەسی و تیمی ئۆڵۆمپیادی پەنابەران.

وڵاتان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

ژمارەی وەرزشوانان بەپێی لیژنەکانی ئۆڵۆمپیاد

ھەتا ڕێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (2024-07-24)

نیگەرانی و کێشەکان

[دەستکاری]

چەندین بابەتی مشتومڕاوی پەیوەست بە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ ڕوویان دا، لەوانە نیگەرانییەکانی ژینگە و ئەمنی، [٨١] [٨٢] مافی مرۆڤ، [٨٣] تیرۆر، [٨٤] و مشتومڕ لەسەر ڕێگەدان بە بەشداریکردنی ئیسرائیل لە نێوان شەڕی ئیسرائیل-حەماس, [٨٥] [٨٦] [٨٧] [٨٨] لە کاتێکدا کە بە ناو ئاگربەستی ئۆڵۆمپی وەک هەمیشە لە شوێنی خۆیدایە، شەڕەکانی ئۆکرانیا و فەلەستین پێشتر پاشخانێکی سیاسی ناکۆکتریان بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ داناوە، پێش ئەوەی پرسە ناوخۆیی و وەرزشییەکان لەبەرچاو بگیرێن. [٨٩] نووسەری وەرزشی ئەندی بول پێش ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ بۆچوونی خۆی دەربڕی کە "لە چوارچێوەی یارییەکانی ململانێدا دووبارە داڕێژراوەتەوە". [٩٠] لە یەکێک لە شانۆکان لە ئاهەنگی کردنەوە کە ئاماژەبوو بۆ تابلۆی دواخوانی مەسیح لەلایەن زۆرێک لە مەسیحییەکانەوە ڕەخنەی لێگیراو بە سووکایەتیان دانا دواتر ڕێکخەران داوای لێبوردنیان بۆ نمایشەکە بڵاوکردەوە. [٩١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Paris 2024 to start week earlier than planned after IOC approve date change». www.insidethegames.biz. 1517976720. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ ئ ا «What you need to know about the Paris 2024 Olympic Games». South China Morning Post (بە ئینگلیزی). ٣ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «Paris set to host 2024 Olympics after LA opts for 2028». ABC News (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). 2017-07-31. لە 2022-06-03 ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا Butler، Nick (24 February 2017). «Exclusive: IOC vow to "further adjust" candidature process after Budapest 2024 withdrawal». Inside the Games. لە ڕەسەنەکە لە 1 August 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 1 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ (ھەواڵ). {{cite press release}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  6. ^ «Rome 2024 Olympic bid collapses in acrimony». BBC News. 21 September 2016. لە ڕەسەنەکە لە 21 September 2016 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  7. ^ «2024 Olympics: Budapest to drop bid to host Games». BBC Sport. ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Mather، Victor (22 February 2017). «Budapest Withdraws Bid to Host 2024 Summer Olympics». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 26 July 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 February 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ Wharton, David (22 February 2017). «Budapest to withdraw bid for 2024 Olympics, leaving L.A. and Paris as only contenders». Los Angeles Times. لە ڕەسەنەکە لە 23 February 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 February 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  10. ^ «Meeting of the IOC Executive Board in Lausanne – Information for the media». Olympic.org. ١٩ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ ئ ا «IOC Executive Board approve joint awarding plans for 2024 and 2028 Olympics». Inside the Games. ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ١ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ Livingstone, Robert (١٢ی تەممووزی ٢٠١٧). «Bach Says Paris and LA Mayors Are 'Optimistic' About Agreement After Initial Discussions - GamesBids.com». gamesbids.com. لە ١ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «Los Angeles Declares Candidature for Olympic Games 2028- IOC to Contribute USD 1.8Billion to the Local Organising Committee». IOC. لە ١ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  14. ^ Wharton، David (٣١ی تەممووزی ٢٠١٧). «Los Angeles makes deal to host 2028 Summer Olympics». Los Angeles Times. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  15. ^ «Paris set to host 2024 Olympics, Los Angeles to be awarded 2028 Games by IOC». ABC News. 31 July 2017. لە ڕەسەنەکە لە 15 August 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 1 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ «Paris 2024: Eiffel Tower metal in Olympics and Paralympics medals». BBC Sport. 8 February 2024. لە ڕەسەنەکە لە 8 February 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  17. ^ Theissen، Marion (١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Paris 2024: the Olympic and Paralympic medals have been revealed». SportsTiger. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  18. ^ «Paris Olympic and Paralympic medals will contain chunks of Eiffel Tower». The Guardian. Reuters. 8 February 2024. لە ڕەسەنەکە لە 8 February 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  19. ^ «Paris 2024: First look at Olympic and Paralympic medals featuring chunks of Eiffel Tower». Sky News. 8 February 2024. لە ڕەسەنەکە لە 8 February 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  20. ^ «Paris 2024 unveils Paralympic and Olympic Games medals». Paralympics. 8 February 2024. لە ڕەسەنەکە لە 8 February 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  21. ^ «Olympics 2024 security topped up». Europol. 31 October 2023. لە ڕەسەنەکە لە 4 December 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  22. ^ Syal, Rajeev (30 January 2024). «British police and security services to help protect Paris Olympics». The Guardian. لە ڕەسەنەکە لە 8 February 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 9 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  23. ^ «France and Qatar». France Diplomacy – Ministry for Europe and Foreign Affairs (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  24. ^ «Poland to send troops to Paris Olympics amid security challenge». Reuters. ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  25. ^ «France seeks help from allies to bolster security during Paris Olympics». France 24. 28 March 2024. لە ڕەسەنەکە لە 29 March 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 29 March 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  26. ^ «Qatar's Interior Minister chairs meeting with officials ahead of Paris Olympics». Doha News. ٤ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  27. ^ «Armored vehicles, night vision binoculars: Qatar lends equipment to French police for Olympics». Le Monde. 16 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 16 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  28. ^ «Belgian Federal Police Service to dispatch officers to Paris to help French with security operation during the Olympic Games». VRT. لە 2024-07-25 ھێنراوە.
  29. ^ «Polícia Federal do Brasil reforça segurança das Olimpíadas de Paris a convite da França» (بە پورتوگالی). RFI. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-07-25 ھێنراوە.
  30. ^ «RCMP will provide intelligence help, police to help secure Paris Olympics this summer Games». The Toronto Star. 4 April 2024. لە 2024-07-25 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  31. ^ «Germany debates extending Euro 2024 border controls». DW News. 16 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 16 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  32. ^ «Indian CAPF, special forces canine squad in France for Olympics venue security». The Economic Times. ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  33. ^ «Mission Impawsible: Indian envoy meets K-9 unit deployed for 2024 Paris Olympics». Hindustan Times. 15 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 17 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  34. ^ Sarah Slater (17 June 2024). «Gardaí to be sent to France to help security operations at Paris Olympics». Anglo Celt. لە ڕەسەنەکە لە 24 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 24 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  35. ^ ئ ا ب «Paris police expect 2024 Olympics to be 'considerable challenge' for bomb disposal squad». France 24. 5 December 2023. لە ڕەسەنەکە لە 31 January 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 9 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  36. ^ «Paris Olympics to deploy 1,750 police officers from 40 different countries». Inside the Games. 17 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 17 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  37. ^ «Moroccan police contribute to Paris Olympics security effort». The North Africa Post. لە 2024-07-25 ھێنراوە.
  38. ^ «Nederlandse politie houdt Parijs veilig tijdens Olympische Spelen» (بە هۆڵەندی). Trouw. 24 July 2024. لە 2024-07-25 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  39. ^ «JO Paris 2024: Portugal envia uma centena de polícia» (بە پورتوگالی). PontoPT. 22 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-07-25 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  40. ^ «Korean police patrol Paris streets to support Olympics». JoongAng Daily. 19 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 19 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  41. ^ «UAE police to serve at Paris 2024 Olympics; training includes French lessons». Khaleej Times. 11 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 11 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  42. ^ «LAPD officers allowed to carry guns at Paris Olympics after France makes exception». The Los Angeles Times. 23 July 2024. لە ڕەسەنەکە لە 23 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 25 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  43. ^ «Some 2,000 foreign troops to help with security for Paris Olympics». France 24. 13 April 2024. لە ڕەسەنەکە لە 13 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 22 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  44. ^ «France asks for foreign police and military help with massive Paris Olympics security challenge». AP News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  45. ^ «Macron says Paris Olympics opening ceremony could be moved». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 15 April 2024. لە ڕەسەنەکە لە 15 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  46. ^ «Paris Olympics opening ceremony on the Seine could move for security reasons, says Macron». France 24 (بە ئینگلیزی). ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  47. ^ «France has a 'Plan B' for the Paris 2024 opening ceremony». Inside the Games. 3 April 2024. لە ڕەسەنەکە لە 3 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  48. ^ Harding، Andrew (2024-07-24). «As the Olympics nears, Paris puts 75,000 troops on the streets». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە 23 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-07-24 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  49. ^ ئ ا «One hundred days to the Games: Transport plan ready». PR Newswire (بە ئینگلیزی). Île-de-France Mobilités. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  50. ^ Compagnon، Sébastian (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Ligne 14 de Saint-Denis - Pleyel à l'aéroport d'Orly : « Ces nouvelles stations, c'est vraiment waouh ! »». leparisien.fr (بە فەرەنسی). لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  51. ^ «60 km of bike lanes to link all Olympic and Paralympic venues». www.paris.fr (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  52. ^ Willsher، Kim (6 May 2024). «Paris authority slated for hiking cost of Métro and bus trips during Olympics». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 25 July 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  53. ^ «Voies olympiques et paralympiques réservées : quels sont les axes concernés dans Paris ?». www.paris.fr (بە فەرەنسی). لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  54. ^ «Paris 2024 Volunteer Programme: Timeline and application process revealed». Olympics. 18 October 2022. لە ڕەسەنەکە لە 4 November 2022 ئەرشیڤ کراوە. لە 10 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  55. ^ Berkeley، Geoff (5 May 2023). «Over 300,000 applications for 45,000 volunteer places at Paris 2024». Inside The Games. لە ڕەسەنەکە لە 3 October 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 10 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  56. ^ Matthews، Lyndsey (14 April 2023). «Here's How You Can Attend the Paris Olympics for Free». AFAR. لە ڕەسەنەکە لە 8 June 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 10 February 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  57. ^ «800 excluded from Paris Olympics over security fears: Interior ministry». RFI. 1 April 2024. لە ڕەسەنەکە لە 2 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 1 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  58. ^ (ھەواڵ). {{cite press release}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  59. ^ Picazo, Raul Daffunchio (15 April 2024). «Olympic flame to be lit in Ancient Olympia this Tuesday». Inside the Games. لە ڕەسەنەکە لە 15 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  60. ^ Daffunchio Picazo، Raúl (9 March 2024). «Paris 2024: Opening Ceremony to start at 19:30». Inside the Games. لە ڕەسەنەکە لە 9 March 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 9 March 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  61. ^ «Macron says Paris Olympics opening ceremony could be moved». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 15 April 2024. لە ڕەسەنەکە لە 15 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  62. ^ «'A bold move': Paris ready to welcome the world with ambitious opening ceremony». 9now.nine.com.au (بە ئینگلیزیی ئۆسترالیایی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  63. ^ Ingle، Sean (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Paris 2024 Olympic organisers reveal audacious plans for opening ceremony». The Guardian (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  64. ^ «Paris to hold 'most accessible' opening ceremony of 2024 Olympics on River Seine». France 24 (بە ئینگلیزی). ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  65. ^ «Tears and fears for the man planning Paris Olympics show». France 24 (بە ئینگلیزی). ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  66. ^ Pavitt، Michael (٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «Paris 2024 names artistic director for Opening Ceremony on River Seine». Inside the Games. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  67. ^ «French stage director Thomas Jolly and filmmaker Michel Hazanavicius to direct opening and closing ceremonies for 2024 Paris Olympics» (بە ئینگلیزی). ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە – via ESPN.
  68. ^ «France halves crowd numbers for Olympics opening ceremony on River Seine». France 24 (بە ئینگلیزی). ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  69. ^ Pavitt، Michael (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Paris 2024 confirms Seine will serve as venue for city-centre Olympic Opening Ceremony». Inside the Games. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  70. ^ Ingle، Sean (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). «Paris 2024 Olympic organisers reveal audacious plans for opening ceremony». The Guardian (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  71. ^ «Paris to hold 'most accessible' opening ceremony of 2024 Olympics on River Seine». France 24 (بە ئینگلیزی). ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  72. ^ «Macron says Paris Olympics opening ceremony could be moved». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 15 April 2024. لە ڕەسەنەکە لە 15 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  73. ^ «Paris Olympics opening ceremony on the Seine could move for security reasons, says Macron». France 24 (بە ئینگلیزی). ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  74. ^ Muñana، Gustavo (15 April 2024). «Macron: Stade de France could host Olympic opening ceremony if security is threatened». Inside the Games. لە ڕەسەنەکە لە 15 April 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 15 April 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  75. ^ «No Changes in Core Olympic Sports for Paris 2024». Around the Rings. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  76. ^ «Olympic Games: Breakdancing takes step closer to Paris 2024 inclusion». BBC Sport. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  77. ^ Diamond، James (١٩ی تەممووزی ٢٠١٨). «Two phase selection process confirmed for new Paris 2024 sports but esports will not be considered». Inside the Games. لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  78. ^ «Gender equality and youth at the heart of the Paris 2024 Olympic Sports program». International Olympic Committee. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  79. ^ «Official Programme of the Olympic Games Paris 2024 (English Version)» (PDF). لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  80. ^ «French stage director Thomas Jolly and filmmaker Michel Hazanavicius to direct opening and closing ceremonies for 2024 Paris Olympics» (بە ئینگلیزی). ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە – via ESPN.
  81. ^ Oller، Alex (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Outlook on Games' opening ceremony in Seine remains murky». Inside the Games. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  82. ^ Muñana، Gustavo (٤ی شوباتی ٢٠٢٤). «Fewer fans allowed at Paris opening ceremony». Inside the Games. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  83. ^ «Activists criticize attempts to turn French capital into 'postcard Paris' at expense of people». CBC. 23 June 2024. لە ڕەسەنەکە لە 23 June 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 23 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  84. ^ «Islamist terrorism is 'main concern' for upcoming Olympics, says Paris police chief». The Times of Israel. ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  85. ^ «'Double standards, selective morality': Olympics under scrutiny for conflicting stance on Russia, Israel». Anadolu Agency. 27 May 2024. لە ڕەسەنەکە لە 27 May 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 28 May 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  86. ^ «Palestinian Olympic chief wants Israel Olympic ban». Deutsche Welle. 24 June 2024. لە ڕەسەنەکە لە 24 June 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 28 June 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  87. ^ Pathak، Manasi (1 March 2022). «IOC recommends banning Russian, Belarusian athletes from international events». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 4 February 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە 9 February 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  88. ^ «Paris mayor wants Russian athletes banned from Olympics». Reuters (بە ئینگلیزی). 13 March 2024. لە ڕەسەنەکە لە 27 March 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 28 March 2024 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  89. ^ Ingle، Sean (2024-07-20). «Liberté, egalité ... fraternité? Conflict looms large as Paris welcomes world to Olympics». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە ڕەسەنەکە لە 20 July 2024 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-07-21 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  90. ^ Bull، Andy (2024-07-24). «After Tokyo's Covid Olympics, Paris has been reframed as the Conflict Games». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-07-26 ھێنراوە.
  91. ^ Rathborn، Jack (٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Paris 2024 apologises over 'Last Supper' parody at Olympics opening ceremony». The Independent. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.