بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بورجی ئیفێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بورجی ئیفێل
بەشێکە لەbanks of the Seine
دامەزران٢٨ی کانوونی دووەمی ١٨٨٧
بەکارھێنانtourist attraction
ناو بە زمانی فەرمیtour Eiffel
ناونراوە لەدوایگوستاڤ ئیفێل
وڵاتفەڕەنسا
دابەشکاریی کارگێڕی7th arrondissement of Paris
کەوتووەتە شەقامیChamp de Mars، avenue Anatole-France
جێChamp de Mars
پۆتانی شوێن٤٨°٥١′٣٠″N ٢°١٧′٤٠″E
خاوەنGouvernement de la République française، شارەوانیی پاریس
ڕێکەوتی کۆتاییھاتنی کۆپیڕایت١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣
دەستپێشخەرگوستاڤ ئیفێل
ئیلھامLatting Observatory
ماددەی بەکارھاتووwrought iron، پۆڵا، puddled iron
کارپێکەرSociété d'exploitation de la tour Eiffel
Fabrication methodframe construction
نژیاروانStéphen Sauvestre
ڕێکەوتی کردنەوە٣١ی ئازاری ١٨٨٩
بەڵێندەری سەرەکیگوستاڤ ئیفێل
ئەندازیاری پێکھاتەییÉmile Nouguier، Maurice Koechlin
ئامادە کراوە بەOlympic rings
باری کەلەپووریشوێنەوارێکی مێژوویی پێڕستکراو، Historic Civil Engineering Landmark
کۆدی پۆستە75007
وێبگەhttps://www.toureiffel.paris، https://www.toureiffel.paris/en، https://www.toureiffel.paris/it
ھاشتاگTourEiffel، Eiffelturm، EiffelTower
Webcam page URLhttps://www.skylinewebcams.com/fr/webcam/france/ile-de-france/paris/tour-eiffel.html
Offers view onLe Jules Verne
Ground level 360 degree view URLhttps://360stories.com/paris/place/eiffel-tower-at-night
بینین لە پۆلداCategory:Views from the Eiffel Tower
Map
بورجی ئیفێل

بورجی ئیفێل (فەڕەنسی: Tour Eiffel) بورجێکی ئاسنییە لە شاری پاریس لە فەڕەنسا. ئێفێل لە ساڵی ١٨٨٧ تا ١٨٨٩ دا بناغەی دانراوە.[١] ئێفێل بەرزترین بینای پاریسە، لە ساڵی ٢٠١١ ٦٫٩٨ ملیۆن کەس لە ئێفێل سەرکەوتن.[٢] لە کۆی گشتیدا لە ساڵی ٢٠١٠دا ٢٥٠ ملیۆن کەس لەم تاوەرە دیداریان کردووە.[٢]

تاوەری ئێفێل لە لایەن ئەندازیاری فەڕەنسی گۆستاڤ ئێفێلەوە دروست کراوە.

لە بینای تاوەری ئێفێلدا ١٨٠٠ پارچە پۆڵا بەکارھێنراوە. ٢٣٠ کرێکار بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ کاریان لەسەر ساختمانی ئەم تاوەرە کردووە و لەم ماوەیەدا تەنھا یەک کرێکار گیانی لەدەستداوە.

بورجی ئیفیڵ لەلایەن گوستاڤ ئیفێل دیزاینە ئەندازیارییەکەی کراوە، گۆستاڤ لە ١٥ کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٣٢ زایینی لەدایکبووە و دەرچووی (prestigious Ecole Centrale de Paris) لە فەڕەنسا و لەساڵی ١٨٨٧ دیزاینی نژیاروانیەکەی کردووە و ماوەی کارکردن لە پڕۆژەکەدا دوو ساڵ و دوو مانگ و پێنج ھەفتە و ڕۆژانە ٣٠٠ کرێکار و سەرپەرشتیار کاریان لە نژیاروانیەکەیدا کردووە. ئەم پڕۆژەیە لەبەرواری ٢٨ی ١ی ١٨٨٧ دەستبەکاربوون ستافی کارکردن لە بورجەکەدا و بەبەردەوامی دوای نزیکی دووساڵ زیاتر لەبەرواری ٣١ی ٣ی ١٨٨٩ کارەکانی کۆتایی ھاتووە و بودجەی تەرخانکراوی پرۆژەکە ١٬٥ ملیۆن دۆلارە و ھەتا ئەمڕۆش نزیکەی ١٦٣٬٥ ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج کراوە.

پێشکەشکردنی گشتی

[دەستکاری]
نەخشەی ناوچەی حەوتەمی پاریس کە بورجی ئیڤڵ و گۆڕەپانی مارسی لێیە.

سەرەڕای ئەو دژایەتییەی کە لە سەرەتاوە ڕووبەڕووی بووەوە، بورجی ئیڤڵ بووە ھێمای شاری پاریس و دروشمەکەی، کە تێیدا تووانای تەکنیکی فەڕەنسی دەرخست. بورجەکە بە بۆنەی پێشانگای جیھانی ساڵی ١٨٨٩ نیشان درا و جەماوەر سەرسامی بوون، و لە کاتی کردنەوەیەوە زیاتر لە ٢٣٦ ملیۆن سەردانکەری بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

بورجەکە لەلایەن مۆریس کۆکلن و ئیمێل نووگییەوە وێنا کرا، کە بەدوای یەکدا سەرۆکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەکان و سەرۆکی نووسینگەی ڕێگاکانی ئیڤڵ و ھاوبەشەکانی بوون. بورجی ئیڤڵ دروست کرا تا ببێتە نوێگەریی پێشانگای پاریسی ١٨٨٩ کە ھاوکات بوو لەگەڵ سەدەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی فەڕەنسا. یەکەم نەخشەی بورجەکە لە حوزەیرانی ١٨٨٤ تەوواو کرا و لەلایەن ستیڤان سۆڤێستر سەرۆکی تەلارسازانی پڕۆژەکە باشتر کرا و ڕێکوپێکیی زیاتری پێ بەخشی. لە ١ی ئایاری ١٨٨٦، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئێدوار لۆکڕای، کە پەرۆشی پڕۆژەکە بوو، فەرمانێکی دەرکرد بۆ کردنەوەی زیادکردنێکی ئاشکرا لە چوارچێوەی پێشانگای ساڵانەی ١٨٨٩. گوستاڤ ئیڤڵ لە زیادکردنەکەدا سەرکەوت و گرێبەستەکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٨٨٧ واژوو کرا و ماوەی تەوواوکردنی بیناکە دیاری کرا. لە نێوان سەرچاوەکانی ئیلھامبەخش بۆ پڕۆژەی بورجەکە، دەبێت ئاماژە بە پێشانگای ڤیتۆریۆ ئیمانوێلی ٢ لە ناوەندی میلانۆ بکرێت بەھۆی تەلارسازییە کانزایییەکەیەوە.

بورجەکە لە ماوەی ساڵێک و ٦ مانگ و پێنج ڕۆژدا دروست کرا، لە ساڵی ١٨٨٧ تا ١٨٨٩، بە دەستی ٢٥٠ کرێکار، و بە فەرمی لە ٣١ی ئازاری ١٨٨٩ کرایەوە. بە خێرایی ڕووکارەکەی داخوراو بوو، بورجی ئیڤڵ سەرکەوتنی ڕاستەقینەی نەناسی تا ساڵانی ١٩٦٠، لەگەڵ دەستپێکردنی گەشتیاریی جیھانی. بورجەکە لە ھەموو ڕۆژەکانی ساڵدا کراوەیە و ئێستا ساڵانە پێشوازی لە زیاتر لە شەش ملیۆن سەردانکەر دەکات.

بە بەرزییەکەی کە گەیشتە ٣٠٠ مەتر ڕێگەی بە بورجەکە دا نازناوی بەرزترین بینا لە جیھاندا ھەڵبگرێت تا ساڵی ١٩٣٠ کە کاتی دروستکردنی بینای کرایسلەر Chrysler لە نیویۆرک بوو. بورجی ئیڤڵ لە گۆڕەپانی مارسی Champ-de-Mars لە نزیک ڕووباری سین لە ناوچەی حەوتەمی پاریس دروست کرا، لە ئێستادا، بورجەکە لەلایەن کۆمپانیای (کۆمپانیای بەکارخستنی بورجی ئیڤڵ: سێتی) بەڕێوە دەبرێت. شوێنەکە ٥٠٠ کەس دادەمەزرێنێت (٢٥٠ فەرمانبەر بۆ SETE و ٢٥٠ فەرمانبەر لە دەزگاکانی تردا).

بورجی ئیڤڵ لە نێو مۆنۆمێنتە مێژووییەکاندا لە ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٦٤ تۆمار کرا و ھەروەھا لە نێو میراتی جیھانی لە ڕێکخراوی یونسکۆ لە ساڵی ١٩٩١ تۆمار کرا، لەگەڵ شوێنەوارەکانی تری پاریس.

دیزاین و دروستکردن

[دەستکاری]

کارەکانی دروستکردن لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٨٧ دەستی پێکرد، و بۆ ماوەی ٢٦ مانگ بەردەوام بوو بە بەشداری نزیکەی ٥٠ ئەندازیار و ٣٠٠ کرێکار؛ لە پێنج مانگی یەکەمدا بناغەکان دروست کران لە کاتێکدا دروستکردنی بورجەکە بیست و یەک مانگی دواتری خایاند، تا ھەموو کارەکان لە ٣١ی ئازاری ١٨٨٩ کۆتایییان ھات. بورجەکە بە فەرمی لە ٦ی ئایاری ١٨٨٩ کرایەوە.

ئەو ماوەیەی کە دروستکردنەکەی تێدا ئەنجام درا ١٨٨٧١٨٨٩ بە پێوانەیی دادەنرێت، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامێرانەی لەو سەردەمەدا لەبەر دەستدا بوون و بەراوردکردنیان لەگەڵ ئاستی وردی و گەورەیی کە ئەم بینایەی پێ دەناسرێتەوە.

بورجەکە لە ١٨,٠٣٨ پارچە ئاسن و ٢.٥ ملیۆن بزمار پێکھاتووە و کێشەکەی بە گشتی ١٠ ھەزار تەنە، کە لەسەر چوار ستوون وەستاوە کە لە نێوانیاندا بنکەیەکیان پێکھێناوە کە ڕەھەندەکانی ١٢٥*١٢٥ مەترە واتا بە ڕووبەری ١٥,٦٢٥ مەتر دووجا٢).

بەکارھێنانەکانی بورجەکە

[دەستکاری]

بەھۆی پتەووی و بەرزیی بورجەکە، ئەوە دەرگای بۆ زۆرێک لە بەکارھێنانەکان بۆ توواناکانی ئەم بورجە کردەوە. ئەم بەکارھێنانانە بەم شێوەیەی خوارەوە جۆراوجۆر بوون.

لە سەرەتای ساڵی ١٩٠٦ی زاینیدا یەکەم ھەوڵەکان بۆ بەکارھێنانی لە پەخشی ڕادیۆییدا بینرا، بەو مەرجەی کە لە ساڵی ١٩٢٠ی زاینیدا بە کردەیی کەوتە کار.

ھەروەھا بورجەکە یەکەم ھەوڵەکانی بەکارھێنانی لە پەخشی تەلەڤیزیۆنیدا لە ١٩٢١١٩٣٥ی زایینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە بە کردەیی لە ساڵی ١٩٥٧ی زایینییەوە دەستی پێکرد.

تاقیگەی ئەزموونەکان

[دەستکاری]

لەو کاتەوەی کە ئەم بینایە تەوواو بووە، بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە زانایان و ئەندازیاران و تووێژەران بۆ ئەوەی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکان بەکاری بھێنن، چ پەیوەندی بە کەشووھەواوە ھەبێت یان کەووتنی تەنی ئازاد یان ڕوانین و بەکارھێنانی تری بێت. لە ساڵی ١٩٠٩ی زاینیدا تونێلی ھەوا بۆ ئەنجامدانی ھەندێک تووێژینەوەی زانستی دروست کرا.

چێشتخانەکان

[دەستکاری]

لە ناو بورجەکەدا دوو چێشتخانە ھەن کە خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە سەردانکەران دەکەن و دیمەنێکی پانۆرامای شاری پاریس دەخەنە ڕوو، ئەوانیش:

  • نھۆمی یەکەم: چێشتخانەی «Altitude 95»
  • نھۆمی دووەم: چێشتخانەی «Le Jules Verne» (ئەسانسۆری تایبەت بە خۆی لە گۆشەی باشووری بورجەکەدا ھەیە)

ڕووناکی

[دەستکاری]

لە سەرەتایەوە، گوستاڤ ئیڤڵ ئەوەی لەبەرچاو گرتبوو کە ڕووناککەرەوەی دەستکرد بۆ ڕووناککردنەوەی بورجەکە بەکاربھێنرێت، چونکە یەکەم سیستمى ڕووناکی بە بۆنەی پێشانگای نێونەتەوەیی لە ساڵی ١٨٩٩ی زاینیدا دامەزرا. بورجەکە بە درێژایی مێژووەکەیدا بە ھەموو جۆرە ڕووناکییەکاندا تێپەڕیوە، لە غازەوە تا دەگاتە کارەبا. لە ساڵی ٢٠٠٠ی زاینیدا و بۆ ئاھەنگگێڕان بە بۆنەی ھەزارەی نوێوە، سیستمێکی تەوواوکاری ڕووناکی دامەزرا کە پێکھاتبوو لە:

  • ٢٠,٠٠٠ گڵۆپی ڕووناکی (بە ڕێژەی ٥,٠٠٠ لە ھەر لایەک).
  • ٤٠ کم لە جەمسەرە کارەبایییەکان.
  • ٤٠,٠٠٠ بەستەری کارەبایی و ٨٠,٠٠٠ پارچەی تری کانزایی (کێشیان نزیکەی ٦٠ تەنە).
  • ٢٣٠ تابلۆ و سندووقی کارەبایی.
  • ١٠,٠٠٠ م٢ لە تۆڕەکانی سەلامەتی کارەبایی.
  • ١٢٠ کیلۆوات لە وزە.

بورجی ئیڤڵ لە ١٨٨٩ تا جەنگی جیھانیی یەکەم

[دەستکاری]

لە ٦ی ئایاری ١٨٨٩دا، پێشانگای نێونەتەوەیی دەرگاکانی بۆ ڕای گشتی کردەوە، کە تووانییان لە ١٥ی ئایارەوە سەر بکەونە سەر بورجی ئیڤڵ. لەکاتێکدا بورجەکە لە قۆناغی دروستکردنیدا ڕەخنەی لێ گیرا، بەتایبەتی لە شوباتی ١٨٨٧، لەلایەن ھەندێک لە ھونەرمەندە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە، لە کاتی پێشانگاکەدا، دەستبەجێ، سەرکەوتنێکی جەماوەریی بەدەستھێنا بە بەدەستھێنانی پشتگیریی سەردانکەران. لە ھەفتەی یەکەمەوە، ھەرچەندە ئەسانسۆرەکان لە کاردا نەبوون، بەڵام ٢٨,٩٢٢ کەس بە پێ سەرکەوتنە سەر لووتکەی بیناکە. لە کۆتاییدا، لە نێو ٣٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس کە ئامادەی پێشانگاکە بوون، نزیکەی دوو ملیۆن کەسیان بینەری دەستوپێسپێر بوون. مۆنۆمێنتەکە، کە ئەوکات بەرزترین بوو لە جیھاندا (تا ساڵی ١٩٣٠ و دروستکردنی بینای کرایسلەر لە نیویۆرک)، سەرنجی ھەندێک کەسایەتیی ڕاکێشا، یەکێک لە بەناوبانگترینیان لە ھەموو حاڵەتەکاندا ئەوە بوو کە سەرنجی گوستاڤ ئیڤڵ و ھاوکارە ئەمریکییەکەی تۆماس ئەدیسۆنی ڕاکێشا. بورجی ئیڤڵ تەنھا بورج نەبوو کە ئارەزوومەندانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، ھۆڵە فراوانەکەی ئامێرەکان (٤٤٠ مەتر درێژی و ١١٠ مەتر پانی) بۆ فێردیناند دوتێرت و ڤیکتۆر کۆنتامین یان ھەروەھا قوبە ناوەندییەکەی بۆ جۆزێف بۆڤار لەو شوێنەوارانە بوون کە سەردانکەرانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. بەڵام نوێگەریی ڕاستەقینە لە بڵاوبوونەوەی کارەبادایە، کە ڕێگەی دا بە بەکارھێنانی لە یاریپێکردنی ڕووناکی.

ئاماری ژمارەی سەردانەکان لە ساڵی ١٨٨٩ەوە.

بەڵام، ھەر کە پێشانگاکە کۆتایی ھات، چێژی بینین و ژمارەی سەردانکەرانیش لەگەڵیدا کەمی کرد. لە ساڵی ١٨٩٩دا، تەنھا ١٤٩,٥٨٠ چوونەژوورەوە تۆمار کرابوو. بۆ زیندووکردنەوەی سوودوەرگرتنی بازرگانی لە بورجەکە، گوستاڤ ئیڤڵ نرخی بلیتەکانی کەم کردەوە، بێ ئەوەی کاریگەرییەکی زۆری ھەبێت. دەبوو چاوەڕێ بکات تا پێشانگای جیھانیی ساڵی ١٩٠٠. لەم بۆنەیەدا زیاتر لە ملیۆنێک بلیت فرۆشران، کە زۆر زیاتر بوو لە دە ساڵی ڕابردوو، بەڵام لە واقیعدا و بە دیدێکی ڕەھا، کەمبوونەوەکە گەورەتر بوو، چونکە ژمارەی سەردانکەران لە پێشانگای ١٩٠٠ زیاتر بوو لەوەی لە ساڵی ١٨٨٩دا بوو. ژمارەی چووەژوورەوەکان جارێکی تر لە ساڵی ١٩٠١ەوە کەمی کرد، چونکە گەرەنتی نەبوو بۆ داھاتووی بورجەکە کە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٩ تێپەڕ بکات، کە ڕێکەوتی کۆتایی ھاتنی ماوەی ئیمتیازە ئەسڵییەکە بوو. بە شێوەیەک کە ھەندێک کەس گەیشتنە ئەگەری لەناوبردنی بورجەکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. SETE. «The Eiffel Tower at a glance». Official Eiffel Tower website. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. 1 2 http://www.tour-eiffel.fr/en/everything-about-the-tower/the-eiffel-tower-at-a-glance.html[بەستەری مردوو]