ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤
| ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ |
| وڵات | فەڕەنسا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | پاریس |
| جێ | ڕووباری سین |
| پۆتانی شوێن | ٤٨°٥١′٣٤″N ٢°١٧′٣٠″E |
| لە پێش | 2020 Summer Olympics opening ceremony |
| لە دوای | نرخی نەزانراو |
| کاتی ڕوودان | ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ |
| دەرھێنەر | Thomas Jolly |
| Choreographer | Maud Le Pladec |
| ڕێکخەر | لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی |
| بەشداربوو | سێلین دیۆن |
| بەرامبەر | 2024 Summer Olympics closing ceremony |
![]() | |
ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە سەرانسەری پاریس بەڕێوەچوو، کە کاتژمێر ١٩:٣٠ CEST (١٧:٣٠ UTC) دەستی پێکرد. بەڕێوەچوونەکە بریتی بوو لە بەرنامەیەکی ھونەری کە کولتوری وڵات و شارە میواندارەکەی پیشان دەدا، نمایشی وەرزشوانان و داگیرساندنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد. یارییەکان بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کرایەوە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئۆڵۆمپیادی مۆدێرن، ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادەکە لە دەرەوەی یاریگایەک بەڕێوەچوو، زۆربەی ڕێکارەکان و نمایشەکان لە چەند شوێنێکی گرینگی پاریس و ڕووباری سێن ئەنجامدرا. بەرنامەکە لە دوازدە بەشی پێکھاتبوو و تێکەڵەیەک لە نمایشی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشە فیلمکراوەکان و زنجیرە ئەنیمەیشنەکانی تێدابوو. ئاھەنگەکە پێشوازییەکی تێکەڵاوی لێکرا، زۆرێک ستایشی نمایشەکانی گۆجیرا و ئایا ناکامورا و سێلین دیۆنیان کرد، لەکاتێکدا ڕەخنەکان ئاراستەی درێژییەکەی و خراپی بارودۆخی کەشوھەوا و پرسە تەکنیکییەکان کرا.[١][٢][٣][٤][٥][٦]لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤، ڕۆژی مەراسیمی کردنەوەی، زنجیرەیەک ھێرشی ئاگرتێبەردان زیانیان بە ھێڵەکانی سیستەمی شەمەندەفەری فەرەنسا گەیاند.[٧] خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بە شێوەیەکی بەرفراوان پەککەوتن،[٨] نزیکەی ٨٠٠٬٠٠٠ سەرنشین زیانیان بەرکەوت.[٩] ھەروەھا ھەوڵی ھێرشکردن بۆ سەر ھێڵی LGV Sud-Est ھەبوو، ھەرچەندە لەلایەن کرێکارانی چاککردنەوەی TGV کە بەڕێکەوت لە شوێنەکەدا بوون، پچڕا.[١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «How the world's press rated Paris's Olympics Opening Ceremony». Reuters. Reuters. ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Brodeur، Michael Andor (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Column | A grand vision guides unprecedented Opening Ceremonies down the Seine». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠١٩٠-٨٢٨٦. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Watkins، Emily (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «The Paris Olympics opening ceremony was an insane cabaret of clichés». inews.co.uk (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Tinubu، Aramide (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «2024 Paris Olympics Launches With a Stunning, Unique and Très French Opening Ceremony: TV Review». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ White، Jim (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «A glorious finale but otherwise the Olympics opening ceremony was a damp squib». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٣٠٧-١٢٣٥. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Henley، Jon (٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤). «'It was like us – a chaotic mess': France enjoys Paris Games opening ceremony». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Bisset، Victoria؛ Noack، Rick (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Arson disrupts France's high-speed trains hours before Olympics, officials say». The Washington Post. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Phillips، Jacob؛ Mata، William (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤). «Eurostars cancelled as arson attack sparks travel chaos ahead of Olympics - live». The Standard (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «French rail network hit by arson attacks before Olympics opening ceremony». The Guardian. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «'Criminal' attack on France's high-speed train network». France24. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
