ھەگمەتانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ھەگمە‌تانەەوە)
Jump to navigation Jump to search

پۆتانەکان: 34°48′23.4″N 48°30′58.49″E / 34.806500°N 48.5162472°E / 34.806500; 48.5162472

Iran - Hamadan - Hegmataneh - (Ecbatana) - panoramio.jpg
شوێنەوارەکانی ھەگمەتانە

ھەگمەتانە کە یۆنانیەکان بەھەگمەتانە، (کوردی کۆن: 𐏃𐎥𐎶𐎫𐎠𐎴؛ فارسی کۆن: Hagmatāna؛ فارسی ناوەڕاست: ھمتان Hamatān؛ فارسی نوێ: ھمدان، بە واتای «لەپاڵ یەکبوون»، «کۆمەڵگە»)دێت بە شیکردنەوە دەگەین بە «ھەنگمەن-تانە» کە «ھەنگمەن» واتای «ئەنجومەن» دەدات، پایتەختی مادەکان بوو، کە دوای ڕوخانی مادەکان لەلایەن ھەخامەنشینەکان کردیان بەپایتەختی خۆیان، کە دوای ئەوانیش ساسانیەکان دەستیان بەسەرداگرت. یۆنانیەکان ناوی ھەگمەتانەیان بە ئەکباتان تۆمارکردووە. ئەم شارە کۆنە، کۆنترین و یەکەمین پایتەختی ئاریاییەکان بوو کە لەسەردەمی خۆی لەڕێزی شارە گەورەکانی ئاتین لە یۆنان و رۆم لە ئیتاڵیا و شوش لە فارس بوو، یەکێکە لەشارە پرشەنگ و گەشاوەکانی جیھان کە تائەمڕۆ ماوە. ھیرۆدۆت ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەم شارە لەلایەن دیاکۆ پاشای مادەکان دروست کراوە بەجۆرێک کە حەوت دیوار (پەرژین) ی ھەبووە ھەر دیوارەی بەرەنگی ھەسارەیەک نەخش کردوە. ئینسایکلۆپیدیای ئیرانیکا شانشینی مادەکان و دروستکردنی ھەگمەتانە بۆ ساڵی ٧٠٨پێش زایین دەگەڕێنێتەوە کە لەلایەن دیاکۆ وە دروستکراوە. لە ساڵی ٥٥٠بەر لەزایین، شانشینی مادەکان کۆتایی پێھات دوای سەرکەوتنی کوروش پاشای ھەخامەنشینەکان بەسەر ئەستیاک پاشای مادەکان. لە ساڵی ٣٣٠ بەرلە زایین ،ئەسکەندەری مەقدۆنی بەھاوکاری کاردۆخیەکان توانی داریوشی سێیەم لەناوبەرێت و کۆتایی بە دەسەلاتی ھەخامەنشینەکان بھێنێت .

ناو و ڕیشەی شارەکە[دەستکاری]

ناوی ئەم شارە بە فارسی بە «ھەمگەمەتان» تۆمارکراوە لەلایەن داریوشی یەکەم، بەڵام لە زمانی کۆنی کوردی بە «ئەگمەدەن» تۆمارکراوە لە ئیلام، ھەرچی ئەکەدیەکانە بە «ئەگمەتەن» تۆماریان کردوە. بەڵام بەکۆی گشتی بە واتای «شوێنی کۆبونەوە» یان «کۆمەڵگە» دێت لەھەموو زمانە کۆنەکان، کە دیاکۆ ھەموو مادەکانی لەو شارە کۆکردەوە لە چوراچێوەی یەک ئاگردان و شانشینی مادەکانی دروستکردوە لە حەوت ھۆزی مادەکان کە پێشتر ھەر ھۆزە و ئاگردانێکی ھەبووە، بەمە یەکیان گرتووە ڕۆژێکی نوێیان تۆمارکردوە و ناویان ناوە نەوڕۆژ کە دواتر ئاگر بۆتە دروشم و نیشانەیان. ھیرۆدۆت ئاماژە بەوە دەکات کە دیاکۆ توانیویەتی ھەموو مادەکان لەیەک شوێن کۆبکاتەوە و دەسەڵاتی خۆی ڕابگەیێنێت. لە چەمکی کوردی کۆن یاخود ئیلامی «ھەڵمەتەن» بە واتای خاکی مادەکان دێت بەڵام بۆچی ھەمان ناویان لە شارەکە نەناوە کە بەبۆچوونی زۆربەی توێژەران بەھۆی بەرفراوانی سنوری مادەکان و توانستی کارگێریان بووە کە بەیەکەم قەلەم ڕەو دادەنرێن لەمێژوودا کە ناوی پایتەخت و وڵاتیان دووناوی جیاواز بووە. چەندین دراوی کۆنی ساسانیەکان دۆزراوەتەوە کە بەرجەستەی ئەوەدەکەن کە ھەگمەتانە لە لایەن مادەکانەوە دروستکراوە و فەرمانرەوایی کراوە، لە ساڵنامەی بیست و چوارەمی سارل مانزەری سێیەم (٨٣٦ پێش زایین) و سەرگۆنی دووەم (٧١٥پێش زایین) ئاماژە بەوە کراوە کە مادەکان لەسەرزەمینی ماد دەژین ناوەکەشیان لە (ماد -ئاماد-ئامادە) ەوە ھاتووە.

پوختەی مێژوویی[دەستکاری]

بەھۆی شوێن و پێگەی ستراتیژی شارەکە، توێژەران وای بۆدەچن کە دروستکردنی ئەم شارە کۆنتربێت لەوەی بیری لێدەکەنەوە بەڵام بەھۆی بەردەست نەبوونی بەڵگە و پاشماوەکان نەتوانراوە پشتراست بکرێتەوە زۆرینە وەھای بۆ دەچن کە لە ھەزارەی یەکەمی بەر لەزایین ئەم شارە دروستکراوە، بەڵام ھیرۆدۆت مێژووی دروستکردنی شارەکە بۆ سەدەی ھەشتەمی بەرلەزایین دەگەڕێنێتەوە کە دەڵێت حەوت ھۆزی مادەکان لە لایەن دیاکۆ وە یەکیان گرت و حەوت دیواریان دروستکرد کە ھەردیوارە یەک لەدوای یەک بوو بەجۆرێک وەکو پەیژە ھەر دیوارەی بەرزتر دەبوویەوە لەناوەوەی بنکەی سەربازی و کۆشکی پاشا و کۆگای خواردن و ئاوی ھەبوو. ھەروەھا چەندین قوللە و قەڵای لە دەوری شارەکە دروستکردبوو بەجۆرێک ھیچ کات ئاشوریەکان نەیانتوانیوە لە ڕووباری ئەلوەند نزیکتر ببنەوە لە شارەکە وە چیای زاگرۆسیش تەواو لەژێڕ ڕکێفیان بووە.

سەردەمی مادەکان[دەستکاری]

شاری ھەگمەتانە لەلایەن مادەکان دروستکرا لە سەدەی ١٧ھەمی بەرلەزایین کە بە یەکەم و کۆنترین شاری ئاریاییەکان دادەنرێت. ھیرۆدۆت دەڵێت ئەم شارە لەلایەن حەوت ھۆزە گەورەکەی مادەکانەوە دروستکرا کە بە حەوت دیوار دەورە درابوو کۆشکی پاشا لەناوەڕاستی شاڕ بووە و خەڵەکەشی لەدەورو پشتی کۆشکی پاشا خانویان دروستکردوە بەجۆرێک خەلکەکە ڕۆژانە چونەتە دەرەوەی قەڵاکە بۆ کاروباری کشتوکالی و بازرگانی دواتر شارەکە ھێندە گەورەبووە کە خەلک لەدەرەوەی قەلاکە خانوویان دروستکردوە بەتایبەت گوندنیشە کۆچکردوەکان جگە لەپایتەخت چەندین شاری تری دروستکردوە وەک شاری ئەلوەند لەسەر ڕووباری ئەلوەند. پلیبیۆس مێژوونوسی یۆنانی (١٣٢پێش زایین) دەلێت ھەگمەتانە پایتەختی مادەکان چەندین شاری دروستکردوە و فەرمانرەوایی کردوە وەک شاری (ئاودێر-ھاودێر-ھاولێر-ھەولێر) و شاری (ئامەد) و شاری (نەونەوا-نەینەوا) بەتایبەت لەسەردەمی کەیخوسرەو کە توانی شاری کالح بروخێنێت و شارێکی نوێ لەسەر ڕوباری دیجلە دروستبکات بە ناوی نەونەوا یەکێک لەنیشانەی شارە مادیەکان ئەوەبوو کە داری بەھێزی گوێزیان بەکاردەھێنا لە بنمیچی خانووەکانیاندا گوزارشتی مێژوونوسانی یۆنانی لەبارەی قەڵاکەی ھەگمەتانە ھەموو باس و توێژینەوە یۆنانیەکان ھەگمەتانە بۆ مادەکان دەگەڕێننەوە کە لەلایەن دیاکۆ دروستکراوە ئەویش دوای کۆکردنەوەی حەوت ھۆزی مادەکان و دروستکردنی شانشینەکەی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە مادەکان خاتونێکی بەھێز بووە بە ناوی (ساتووخان) کە بۆتە ھاوسەری دیاکۆ و شاژنی شانشینەکە، ھەریەکە لە مێژوونوسان پلیبیۆس و کەتزیاس و ژوستین زۆر بە وردی باسی دیاکۆ و شانشینەکەی دەکەن کە چۆن قەلایەکی بەھێزی بەحەوت دیوار دەورە دراو دروستکردوە و کۆگا و ئاو و خواردەمەنی جۆربەجۆری ھەڵگرتوە و جێگای ھەموو میللەتەکەی کردۆتەوە و ڕێگای نەداوە ئاشوریەکان باج و سەرانە لە مادەکان بسێنن، ھەر دیوارە بە ڕەنگێک سواق داوە ھەر رەنگێکیش بەرجەستەی رەنگی ئەستێرەیەکی ئاسمانی کردوە بەم شێوەیە دیواری یەکەم بە رەنگی سپی و دیواری دووەم کە لە ھی یەکەم بەرزتربووە بە رەنگی ڕەش و دیواری سێیەم کە لە دیواری دووەم بەرزتربووە بە رەنگی ئەرخەوانی و دیواری چوارەم کە لە دیواری سێیەم بەرزتربووە بە رەنگی شین و دیواری پێنجەم بەرەنگی نارنجی و دیواری شەشەم بەرەنگی زەرد و دیواری حەوتەم و بەرزترینیان بەرەنگی زێرین بووە، توانیویەتی رژێمێکی ئابوری و کارگێریەکی پوختە و دادپەروەری بسەپێنێت ، قەڵای ھەگمەتانە لە قەڵای بابل گەورەتر و بەھێزتر بووە کە بە وێنەی خۆڕ دیوارەکانی نەخشاندوە. لەسەردەمی دیاکۆ مادەکان بە ئازادی پەیرەوی ئاینی تاک پەرستی زەردەشتیان کردوە و بەم ھۆیەوە زەردەشتی پەرەی سەندیە و گەیشتۆتە بابل. کەتزیاس مێژوونوسی یۆنانی و پزیشکی تایبەتی ئەردەشێری دووەم پاشای ھەخامەنشینی (٤٠٤تا٣٠٥پێش زایین) دەنوسێت «سەمیرامیس» شاژنی ئاشوریەکان، دوای دیتنی شاری ھەگمەتانە بریاردەدات کۆشکێکی بۆ دروستبکەن لەشێوەی ھەگمەتانە لە سەرپاشماوەی شاری کەمبود کە سەرچاوەی ئاوی ھەیە، لەم ساڵانەی دوایی کاری کنە و پشکنین بۆ شارەکە کراو ژێرخانی شارەکە ھەڵدرایەوە و ھەگمەتانە خۆی نیشاندا. ئەبوبەکر ئەحمەد بن موحەممەد ئیسحاق ھەمەدانی – ناسراو بە ئیبن فەقیە-لە پەرتوکی ئەلبولدان، دەنوسێت ھەمەدان شارێکی گەورەیە و لەسەر پاشماوەی کۆنی گەورە دروستکراوەتەوە

لەسەردەمی ھەخامەنشینەکان[دەستکاری]

دوای روخانی شانشینی ماد لەلایەن کوروش شارەکە کەوتە دەست فارسەکان کوروش ویستی ھەگمەتانە بکاتە پایتەخت بەڵام لەبەر دژایەتی خەڵکەکەی نەیتوانی لەشارەکە بمێنێتەوە بۆیە کردی بە شاری ھاوینەی خۆی بەڵام ھەرگیز نەیتوانی سەردانی بکاتەوە بۆیە گەڕاوە تەختی جەمشید. لەسەردەمی داریوشی سێیەم ئەسکەندەری مەقدۆنی بەھاوکاری خەڵکی ماد ھێرشی کردە سەر داریوش و تەختی جەمشیدیان وێران کرد کە دواتر فارسەکان ھاتن ھەگمەتانە یان داروخاند و خەڵکەکەیان کوشت و کۆشکێکی تازەیان لەسەر دروستکرد یەکەمین کاری پشکنین و توێژینەوە لە ساڵی ١٩١٣ ئەنجامدراوە لەلایەن دەزگای شوێنەواری فەرەنسا بە سەرۆکایەتی شارلی فوسی کە ھەندێک لە پاشماوەکان لە مۆزەخانەی لوور پاریس نمایشکران بەشێکی زۆریشی شوێن بزرکران تاوەکو ڕۆژگاری ئەمرۆمان، بەپێی زۆرینەی توێژەران شوێن بزرکردنی ئەم پاشماوانە لەلایان قاجاریەکانەوە بووە کە مەرامی سیاسی لەپشت بوو دژ بە داھاتووی کوردەکان لە ئێران.

لەسەردمەمی پارتیان[دەستکاری]

بەردنوسێکی یۆنانی بەقەدباڵی کێوی بێستون لە کرماشان لەلایەن ھێرکلۆس ھەلکەندراوە کە بۆ ١٤٨–١٤٩ پێش زایین دەگەڕێتەوە بەناونیشانی ساتراپ کەئاماژە بەوە دەکات شانشینی ماد تاوەکو ١٤٧پێش زایین ھەر ھەبووە واتا تا سەردەمی کەیخوسرەو. لە ساڵی١٣٠پێش زایین نەتیۆخوسی ھەفتەھەم بەمەبەستی گەریدەیی سەردانی خۆرھەڵاتی ناوەراستی کردوە و ھاتۆتە ھەگمەتانە بینیویەتی شاری ھەگمەتانە لەلایەن تیگرانی دووەم ھێرشی کراوەتە سەر و لە دەستی میھرەدادی دووەمی سەندیتەوە، ماوەک لە ھەگمەتانە ماوەتەوە گەواھیدەری ئەوەبووە کە تیگران وەک ھەوارێکی ھاوینەی خۆی ھەگمەتانە ی بەکارھێناوە و باج و سەرانەی لە خەڵکەکە وەرگرتووە. پاشماوەی میھرەداد و تیگرانەکان (پارتەکان) لە ھەگمەتانە دۆزراوەتەوە کە چەند پەرستگایەکن.

لەسەردەمی ساسانیەکان[دەستکاری]

ھەگمەتانە تاوەکو ساڵی ٢٢٦زاینی لەژێردەستی پارتەکان مایەوە، دواتر ھەگمەتانە لەگەڵ بەشێکی زۆری ئەترۆپاتن (ئازەربێجان) کەوتە دەست ئەردەشێری بابەک بەڵام شارەکە لەلایەن ئەردەشێرەوە بەکارنەھات بۆ ھیچ مەبەستێک. ئیبن فەقێیەی ھەمەدانی دەڵێت ئاواییەکانی نێوان تەیسەفۆن (پایتەختی ساسانیەکان) و کێوی ئەلوەند نەبوونە مولکی ئەردەشێر ئەمەش بەھۆی رکابەری دانیشتوانەکەیەوە بوو تاوەکو تەواوی ھەگمەتانە ی وێران کرد و شاری ھەمەدانی لەنزیک دروست کرد ئەمەش دوای جەنگی نەھاوەند بوو کەناوچەکە تەواو کەوتە دەست عەرەبە موسلمانەکان (٦٤٢زایینی).

پاشماوە دۆزراوەکانی گردی ھەگمەتانە[دەستکاری]

کە نیشانی دەدات چۆن ھەگمەتانە بنچینەیەکی شارستانی تەواوی ھەبووە و ئەو پاشماوانەی دۆزراونەتەوە شتگەلێکی دانسقە و بەبەھا بوون. وەک دۆزینەوەی سیستەمێکی زۆر رێکی ئاوەڕۆ و ڕێگای ئەندازیاری و شەقامی ستراتیژ کە ھەمووی بۆ سەردەمی مادەکان دەگەڕێتەوە. بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لەماوەی نێوان ھەر ٣٥مەترێک سەرە مەزرایەک ھەبووە بۆ ئاوەڕۆی شار و ئاوی باران کە لەم سەردەمەدا لەھیچ شارێکی تر نەبووە تەنانەت لە بابلیش، ھەروەھا چەندین ھۆلی گەورەی کۆبونەوە ھەبووە لە ھەمووی سەرنج راکێشتر سەرجەم تەلار و خانووەکان لەسەر پارچە زەوی ھاقەبارە دروستکراون بەشێوەی ئەندازەیی رێک و گونجاو بۆ شەقامەکان. تاوەکو ئێستا چەندین پارچەشوێنەواری گرنگ لەدیوارە سەرنج راکێشەکانی ھەگمەتانە دۆزراونەتەوە کە ھێندێکیان لە مۆزە خانە دانراون و بەشێکی زۆریشی بۆ شوێنی نادیار نێردراون لەژێرناوی تر. تاوەکو ئێستا تەنھا ١٠پارچەی شارەکە ھەڵکۆڵدراوە کەسەرجەمیان بۆ ساڵانی ١٣٧٨–١٣٦٢پێش زایین دەگەڕێتەوە لە ڕووبەری ١٤٠٠٠مەتری چوارگۆشە، لەھەرە سەرنجراکێشترین شوێنەوارەکان دوو قوللەی زێرین بوون بە بەرزی نۆ مەتر کە ھەیوانێکیان ڕاگرتبوو. توێژینەوەکان لەلایان موحەممەد رەحیم سەراف ئەنجامدراون کە گەلێک لە شوێنەوارەکانی شوێن بزرکردن.

نوسراوە بەردینیەکان[دەستکاری]

  • نوسراوی «ئاریارمەنە» کە بە زێر نوسراوە لەلایەن داریوشی یەکەم بەقەبارەی ١٢بە ٨سانتی مەتر، ئێستا لە مۆزەخانەی بەرلین دانراوە لە ئەڵمانیا.
  • نوسراوی «ئارشام» کە بەزێر نوسراوەتەوە لەلایەن ھەخامەنشینەکان بەقەبارەی ١٣بە ٨سانتی مەتر ئێستا لەلایەن چەند دەزگایەکی مێژوویی ئەمریکییە.
  • چەند نووسراوێکی شکاو کە بەزێر نوسراوەتەوە بە قەبارەی ١٩بە ١٩سانتی مەتر و ٨بە ١٨سانتی مەتر کە بەخەتی بزماری نوسراون بۆ پاشای مادەکان دەگەڕێتەوە لە مۆزەخانەی تاران ھەڵگیراون.
  • نوسراوی داریوشی دووەم کە بەزێر نوسراوەتەوە بە قەبارەی ٢٠بە ٥سانتی مەتر کە بیست و سێ دێر نووسن ھەیە لەمۆزەخانەی تاران ھەڵگیراوە.
  • نوسراوی ئەردەشێری دووەم کوڕی دووەمی داریۆشی دووەم بەزێر نوسراوە بە قەبارەی ١٣بە ١٣ لە مۆزەخانەی تاران نمایش کراوە.

دەفر و ئامرازی تر[دەستکاری]

  • گۆزە شکاوەکانی خشایارشا (کوڕی داریۆشی یەکەم) گۆزەیەکی نەخشداری قورینە چەندین نوسراوی لەسەرە.

دەفرێکی قورین بەبەرزی بیست سانتی مەتر کە چەند نوسراوێکی لەسەرە ھی سەردەمی مادەکانە لە ١٩٩٢حکومەتی ئێران لە فەرەنسای کڕیوەتەوە.

  • ھەزاران پاشماوەی گرنگ کە لە مۆزەخانەکانی جیھان بڵاوکراونەتەوە

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]