فرەڤەرتیش
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| پاشا فرەڤەرتیش | |
|---|---|
| پاشای شانشینی ماد | |
| فەرمانڕەوایی | ٦۷٥–٦٥۳ پ. ز |
| پێشوو | پاشا دیاکۆ |
| جێگر | ھەڤەخشترە پاشا کەیخوسرەوی گەورە |
| منداڵ(ەکان) | ھەڤەخشترە پاشا کەیخوسرەوی گەورە |
| خانەدان | بنەماڵەی شاھانەی ماد |
| باوک | فرەڤەرتیش |
| لەدایکبوون | سەدەی حەوتەمی پێش زایین ھەگمەتانە شانشینی ماد |
| مردن | ٦٥۳ پ. ز مەیدانی جەنگ نزیک شاری نەینەوای پایتەختی ئاشووری |
| ئایین | ئایینی کۆنی ئێران |
فرەڤەرتیش یان فرۆرتیش (بە یۆنانی: Phraortes) دووھەم پاشای ماد بوو. فرۆرتیش پاش دیاکۆ دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ لە نێوان ساڵانی ٦٧٥ و ٦٥٣ پێش زایین حوکمی گێڕا.
لە کاتی ھاتنە سەر تەختی فرۆرتیش، ھۆزی سەکا کە تیرەیەکی شەڕخڕ و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری گۆلی ورمێدا دەژیان. پارسەکانیش لە باشوور دەژیان. فرۆرتیش ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورگەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا، ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر پارسەکان و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد؛ بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئاشوور و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی ئاشوورییەکان بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە ئاسوورییەکان بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات.
سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو نەینەوا پایتەختی ئاشوورییەکان کەوتە ڕێ. ھەواڵ گەیشتە ئاشوورییەکان، ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە. سەکایییەکانیش کە لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێدا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشوورییەکان بوون، سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشوورییەکان. ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا. مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکایییەکان و ئاشوورییەکانەوە.
لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ٦٥٣ی پێش زایین فرۆرتیش کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و سەکایییەکان کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵانکردنی مەڵبەندی مادەکان. ئەوان نزیکەی ٢٨ ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Phraortes»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| لە پێش: پاشا دیاکۆ |
پاشای شانشینی ماد ٦٧٥–٦٥٣ پ. ز |
لە دوا: پاشا کەیخوسرەوی گەورە ھەڤەخشترە |