ھەگمەتانە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: 34°48′23.4″N 48°30′58.49″E / 34.8065°N 48.5162472°E / 34.8065; 48.5162472

ئاسەوارەکانی ھەگمەتانە

ھەگمەتانە کە لە یۆنانی‌دا بە ئەکباتان (Ecbatana) ناوی لێ‌بردراوە. ھەگمەتانە بە مەعنای "لە دەور یەک کۆبووەکان" و و بە شیکردنەوە دەگەین بە "ھەنگمەن-تانە" کە "ھەنگمەن" واتای "ئەنجومەن" دەدات کە دواتر گۆڕاوە بە "ھەگمەتانە". پایەتەختی مادەکان و دواتر ھاوینەھەواری ھەخامەنشییەکان بووە. ھێرودوت باسی ئەو شارە دەکات و دەڵێ دیاکۆ ئەو شارەی دروست کردووە، شارەکە خاوەنی حەوت دیوار بووە و ھەرکام لە ڕەنگی دانەیەک لە ھەسارە‌کان بووە.