ئوسترالیا (کیشوەر)
ئوسترالیا | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Earth's surface، Ostfeste، ئۆقیانووسیا |
ناونراوە لەدوای | Terra Australis |
کیشوەر | ئۆقیانووسیا |
وڵات | ئوسترالیا، پاپوا گینێی نوێ، ئیندۆنیزیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئوسترالیا |
ناوچەی کاتی | UTC+08:00، UTC+09:30، UTC+10:00، UTC+09:00 |
ناوچەی جوگرافی | نیوەگۆی باشوور |
پۆتانی شوێن | ٢٦°٠′٠″S ١٤١°٠′٠″E |
بەرزترین خاڵ | چیای کازییسکۆ |
دانیشتووان | ٢٥٬٤٢٢٬٧٨٨ |
ھاوسنوورە لەگەڵ | یۆڕاسیا |
ڕووبەر | ٧٬٦٨٨٬٠٩٤٫٩٣٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
![]() | |
ئوسترالیا لە نێوان کیشوەرە جیۆگرافییەکاندا بچووکترینە، ھەرچەند کە لە نێوان کیشوەرە زەویناسییەکاندا وا نییە.[١] چ پێناسەیەکی پەسەندکراوی جیھانی بۆ وشەی «کیشوەر» بوونی نییە. پێناسە ناپسپۆڕانەکەی ئەمەیە: «یەکێک لە تەنە بێناوبڕە سەرەکییەکانی وشکایی لە سەر ڕووبەری زەوی». بەم پێناسەوە، کیشوەری ئوسترالیا تەنیا بریتییە لە وشکیی سەرەکیی ئۆسترالیا و نەک دوورگە دەوروبەرەکانی وەکوو تاسمانیا یان نیوگینی. بە ھەر شێوە، لە ڕوانگەی زەویناسی یان جیۆگرافیی فیزیکییەوە، یەک «کیشوەر» بۆی ھەیە کە ڕەفەی کیشوەری (ناحیەی دراوسێی لەژێر ئاودا) و دوورگەکانی سەر ئەو ڕەفە، کە لە ڕووی پێکھاتەیییەوە بەشێک لە کیشوەرەکە دێنە ئەژمار، ژی لەبەربگرێت. بەم پێناسەوە تاسمانیا، نیوگینی و دوورگەکانیتری نزیک وەکوو دوورگەکانی ئاروو، بەشێکن لە کیشوەری ئۆسترالیا، چونکە ئەوان سەر بە ھەمان وشکیی زەویناسین.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ وایە، لەبەر ئەوە کە لە زۆرێک لە پاژەکانی گۆندوانالەند وەکوو زیلاندیا و ماداگاسکار گەورەترە.