نۆڤا سکۆشیا
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئاب ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھەرێمی نۆڤاسکۆشیا (بە ئینگلیزی: Nova Scotia، خوێندنەوە /noˈva ˈskotia/ بە ڕۆمی و/ˌnoʊvə ˈskoʊʃə/) یەکێکە لە ھەرێمەکانی کەنەدا، دەکەوێتە خۆڕھەڵاتی ئەمەریکای باکور، لەسەدەی حەڤدەھەم فەڕەنسیەکان دۆزیویانەتەوە، بەڵام ئینگلیزەکان لە رێککەوتنامەی ئەوترێخت وەریانگرت (١٧١٣)
ڕووبەری ھەرێمەکە ٥٥٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک میلیۆن کەس دەبێت، شاری ھالیفاکس پایتەختی ھەرێمەکەیە و شارە گرنگەکانی بریتین لە دارتمۆت و سێدنی و مێنز، زەویەکی کشتوکالی بەپیتی ھەیە کە بۆ کشتوکال باش دەگونجێت.
کەش و ھەوایەکەی لەھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا خۆشترە ئەمەش بەھۆی کاریگەری دەریاوەیە، ھاوینی گەرم و درێژە، ڕووبەری دارستانەکانی نزیکەی ١٥٬٥٥٥کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، سالانە بڕی ٢٦٣ میلیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت لە سامانی ماسیدا، کۆی داھاتی تاکەکەسی ٣١ میلیارد دۆلارە بۆ ساڵێک.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «نوفا سکوشا»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نۆڤا سکۆشیا تێدایە. |