ڕاپەڕینی ئاگری
| ڕاپەڕینی ئاگری | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە سەربزێوییەکانی کورد لە تورکیا | |||||||
لە چەپەوە بۆ ڕاست: خالس بەگی سپکی، ئیحسان نووری پاشا، فەرزەندە.[١] | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
|
سوپای سێیەم
| خۆییبوون | ||||||
| ھێز | |||||||
|
١٠٬٠٠٠–١٥٬٠٠٠ ھێز[٣][٤][٥] | ٥٬٠٠٠–٨٬٠٠٠[٤] | ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
| ٤٬٥٠٠–٤٧٬٠٠٠[٦][٧][٨][٩][١٠] | |||||||
ڕاپەڕینی ئاگری، ھەروەھا ناسراو بە ڕاپەڕینی ئارارات، یەکێک لە ڕاپەرینییەکە کوردەکانی پارێزگای ئاگری، لە باکووری کوردستان، دژی حکوومەتی تورک لە ١٩٣٠ بوو. سەرکردەی ھێزە چەکدارەکان لە کاتی ڕاپەڕین ئیحسان نووری پاشا لە ھۆزی جیبران بوو.[١١]
پێشینە
[دەستکاری]لە ١٩٢٦، پێش ڕاپەڕینی ئاگری، ئیبراھیم حەسکی ڕێبەرایەتیی ھۆزەکانی حەسەنان، جەلالی و حەیدەرانی کرد لە ڕاپەڕینێکدا (١٦ی ئایار–١٧ی حوزەیرانی ١٩٢٦). لە ١٦ی ئایار، ھێزە کوردییەکان لە ناوچەی دەمیرکاپی دژی فەوجی ٢٨ی پیادەی فیرقەی ٩ی پیادەی سوپای تورکیا و فەوجێکی ژەندرمە جەنگان. ھێزەکانی تورکیا تێکشکان و فەوجی ٢٨ی پەرتەوازە ناچار بوو بەرەو دۆغوبایەزید پاشەکشە بکات. لە ١٦/١٧ی حوزەیران، حەسکی و ھێزەکانی لەلایەن فەوجەکانی ٢٨ و ٣٤ی سوپای تورکیا دەورە دران و ناچار بوون لە ڕێگەی یوکاری دەمیرکاپی بەرەو ئێران پاشەکشە بکەن.[١٢][١٣][١٤]
خۆییبوون
[دەستکاری]لە ١١ی حوزەیرانی ١٩٣٠، وەڵامە چەکدارییەکان بە سەرکردایەتیی ساڵح پاشا بۆ ڕاپەڕینەکە لەلایەن سوپای تورکیاوە دژی یاخیبووەکانی ئاگری دەستی پێ کرد. بەپێی وادی جەوایدە، خۆییبوون، ڕێکخراوی ناسیۆنالیستی کوردیی کورمانجی کە ھەماھەنگیی ڕاپەڕینەکەی دەکرد، بەپەلە داوای یارمەتیی لە کوردان کرد. ئەوە ڕاپەڕینێکی کوردی بوو لەلایەن زۆربەی کوردانی کورمانجی، کە ژمارەیان زۆر زیاتر بوو لە قزڵباشەکانی دێرسیم. ھەر بۆیە، بۆ بێزاریی تورکەکان، داواکاریی خۆییبوون لە بەرەیەکی بەرفراواندا وەڵام درایەوە بە ھێرشێکی پێچەوانە لە کێوی تندوورەک، ئیدر، ئەردیش، کێوی سوبحان، وان و بدلیس، کە تورکەکانی ناچار کرد بە شێوەیەکی کاتی ھێرشەکەیان دژی ئاگری ڕابگرن. لە تەممووزدا، خۆییبوون بڕیاری دا لە شەوی ٤–٥ی ئابدا ھێزی کۆمەک لە سووریاوە بۆ ڕاپەڕینەکە بنێرێت. دەبوو پێنج گرووپی جیاواز لەلایەن ھاجۆ ئاغا، قەدری جەمیلپاشا، خەمیل کوڕی ئیبراھیم پاشا، ڕەسووڵ ئاغا محەممەد لە ناوچەی بۆتان و مستەفا و بۆزان شاھین سەرکردایەتی بکرێن. بەڵام پلانەکە وەک ئەوەی بڕیاری لێ درابوو جێبەجێ نەکرا، و سێ لە ھێزە کۆمەکەکان گەڕانەوە دوای ئەوەی ھەستیان بە ماندووبوونی پیاوەکانیان کرد.[١٥][١٦][١٧]
دوایین ھێرش دژی کێوی ئاگری
[دەستکاری]تا کۆتاییی ھاوینی ١٩٣٠ ھێزی ئاسمانیی تورکیا پێگەکانی کوردی لە دەوروبەری کێوی ئاگری لە ھەموو ئاراستەکانەوە بۆردوومان دەکرد. بەپێی ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری، باڵادەستیی سەربازیی ھێزی ئاسمانیی تورکیا کوردانی بێ ورە کرد و بووە ھۆی خۆبەدەستەوەدانیان.[١٨]
لە ماوەی ڕاپەڕینەکەدا، ھێزی ئاسمانیی تورکیا ھەروەھا بۆردومانی چەندین ھۆز و گوندنشینی کوردی کرد. بۆ نموونە، ھۆزەکانی ھالیکانلی و ھەرکی لە ١٨ی تەممووز و ٢ی ئاب، بە ڕیزبەندی، بۆردوومان کران. گوندە یاخیبووەکان بە بەردەوامی لە ٢–٢٩ی ئاب بۆردومان کران. لە ١٠–١٢ی حوزەیران پێگەکانی کورد بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆردومان کران، و ئەمەش کوردەکانی ناچار کرد بەرەو پێگە بەرزەکانی دەوروبەری کێوی ئاگری پاشەکشە بکەن. لە ٩ی تەممووز ڕۆژنامەی «جومھوریەت» ڕای گەیاند کە ھێزی ئاسمانیی تورکیا بۆمب بەسەر کێوی ئاگریدا «دەبارێنێت». ئەو کوردانەی لە بۆردوومانەکان ڕزگاریان ببوو، بە زیندوویی دەستگیر کران. لە ١٣ی تەممووز، ڕاپەڕین لە زیلان سەرکوت کرا. فەوجی ١٠–١٥ فڕۆکە بۆ تێکشکاندنی ڕاپەڕینەکە بەکارھێنران. لە ١٦ی تەممووز، دوو فڕۆکەی تورکی خرانە خوارەوە. بۆردومانی ئاسمانی بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو و کوردەکانی ناچار کرد بەرەو بەرزیی ٥٠٠٠ مەتر (١٦٠٠٠ پێ) پاشەکشە بکەن. تا ٢١ی تەممووز، بۆردوومان چەندین قەڵای کوردی وێران کردبوو. لە ماوەی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا، سوپای تورکیا ٦٦٠٠٠ سەربازی کۆ کردەوە (بە پێچەوانەی ئەمە ڕۆبێرت و. ئۆڵسن لە بەرھەمێکی تردا ژمارەی ١٠٠٠٠–١٥٠٠٠ سەرباز دەدات، بەرھەمەکانی تریش ئەم ژمارانە باس دەکەن) و ١٠٠ فڕۆکە. دوایین ھێرشی گەورەی ڕاپۆرتکراوی کوردەکان لە ٢ی ئەیلوول ڕووی لە وان کرد. یاخیبووەکان وردە وردە بەھۆی ژمارەی زۆری سوپای تورکیا تێکشکێنران. شاڵاوەکە دژی کوردەکان تا ١٧ی ئەیلوولی ١٩٣٠ کۆتایی ھات.[١٩]
ڕاپەڕینەکە لە ١٩٣١دا شکستی ھێنا، و تورکیا کۆنترۆڵی ناوچەکەی وەرگرتەوە.[٢٠]
دەرئەنجام
[دەستکاری]لەبەر ئەوەی سنووری نێوان تورکیا و ئێران بە تەنیشت کێوی ئاگریی بچووکدا تا لووتکەکەی دەڕۆیشت، تورکیا نەیدەتوانی ڕێگری لە شەڕکەرە کوردەکان بکات لە بەزاندنی سنوور لەو شوێنەدا. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە تورکیا داوای کرد کە تەواوی کێوەکەی بۆ چۆڵ بکرێت. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢، فارس و تورکیا ڕێککەوتنامەی پەیوەست بە دیاریکردنی سنووری نێوان فارس و تورکیایان (ناوی فەرمی بە فەڕەنسی «ئاکۆرد ڕێلاتیف ئا لا فیکساسیۆن دێ لا لیگنە فرۆنتیێر ئێنترێ لا پێرسێت ئێ لا تورکی») لە تاران واژوو کرد. تورکیا کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر چیاکانی ئاگریی بچووک و ئاگری و خاکی نێوان گوندی ئەرمەنیی گویربەران و کوچ داغ وەرگرت. وەک قەرەبوو، وڵاتی فارس نەوەد میلی چوارگۆشەی لە نزیک قۆتور دەست کەوت.[٢١]
فەرماندەی ڕاپەڕینەکە ڕۆڵی ھێزی ئاسمانیی تورکیای لە شکستپێھێنانی ڕاپەڕینی ئاگری لە پەرتووکەکەیدا بە ناوی «لا ڕیڤۆڵت دێ لاگریدەغ» (ڕاپەڕینی کێوی ئاگری) بە بەڵگە کردووە.[٢٢][٢٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Rohat Alakom, Hoybûn örgütü ve Ağrı ayaklanması, Avesta, 1998, ISBN 975-7112-45-3, p. 180. (تورکی)
- ↑ Gunter، Michael M. (٢٠٠٩). The A to Z of the Kurds. Scarecrow Press. لاپەڕە ٩. ژپنک ٩٧٨-٠-٨١٠٨-٦٣٣٤-٧.
- ↑ Robert W. Olson: Imperial meanderings and republican by-ways: essays on eighteenth century Ottoman and twentieth century history of Turkey, Isis Press, 1996, ISBN 9754280975, page 142.
- 1 2 Robin Leonard Bidwell, Kenneth Bourne, Donald Cameron Watt, Great Britain. Foreign Office: British documents on foreign affairs--reports and papers from the Foreign Office confidential print: From the First to the Second World War. Series B, Turkey, Iran, and the Middle East, 1918-1939, Volume 32, University Publications of America, 1997, page 82.
- ↑ Soner Çağaptay: Islam, secularism, and nationalism in modern Turkey: who is a Turk?, Routledge, ISBN 1134174489, page 38
- ↑ Yusuf Mazhar, Cumhuriyet, 16 Temmuz 1930, ... Zilan harekatında imha edilenlerin sayısı 15,000 kadardır. Zilan Deresi ağzına kadar ceset dolmuştur...
- ↑ Ahmet Kahraman, ibid, p. 211, Karaköse, 14 (Özel muhabirimiz bildiriyor) ...
- ↑ Ayşe Hür, "Osmanlı'dan bugüne Kürtler ve Devlet-4" 2011-02-25 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە., Taraf, October 23, 2008, Retrieved August 16, 2010.
- ↑ M. Kalman, Belge, tanık ve yaşayanlarıyla Ağrı Direnişi 1926–1930, Pêrî Yayınları, İstanbul, 1997, ISBN 975-8245-01-5, p. 105.
- ↑ "Der Krieg am Ararat" (Telegramm unseres Korrespondenten) Berliner Tageblatt, October 3, 1930, "... die Türken in der Gegend von Zilan 220 Dörfer zerstört und 4500 Frauen und Greise massakriert."
- ↑ Alakom، Rohat. Hoybûn örgütü ve Ağrı ayaklanması (بە تورکی) (چاپی 1. baskı). İstanbul: Avesta. لاپەڕە ٨٠. ژپنک ٩٧٥-٧١١٢-٤٥-٣.
{{cite book}}:|ڕێکەوتی سەردان=پێویستی بە|ناونیشان=ھەیە (یارمەتی) - ↑ Bulut, ibid, p. 80. (in Turkish)
- ↑ Bulut, ibid, p. 83. (in Turkish)
- ↑ Faik Bulut, Devletin Gözüyle Türkiye'de Kürt İsyanları, Yön Yayıncılık, 1991, p. 79. (in Turkish)
- ↑ https://books.google.com/books/about/A_People_Without_a_Country.html?hl=ar&id=W78I4hK0JLQC
- ↑ Paul J. White, Primitive rebels or revolutionary modernizers?: the Kurdish national movement in Turkey, Zed Books, 2000, ISBN 978-1-85649-822-7, p. 78. (in English)
- ↑ Gorgas, Jordi Tejel (2007). Le mouvement kurde de Turquie en exil: continuités et discontinuités du nationalisme kurde sous le mandat français en Syrie et au Liban (1925–1946) (in French). Peter Lang. pp. 257–258. ISBN 978-3-03911-209-8.
- ↑ (Olson 2000, p. 81)
- ↑ (Olson 2000, p. 83)
- ↑ (Olson 2000, p. 84)
- ↑ Jwaideh, Wadie (2006). The Kurdish National Movement: Its Origins and Development. Syracuse University Press. ISBN 081563093X.
- ↑ White, Paul J. (1995). "Ethnic Differentiation among the Kurds: Kurmancî, Kizilbash and Zaza". Journal of Arabic, Islamic & Middle Eastern Studies. 2 (2): 67–90.
- ↑ https://press.syr.edu/