بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی کەرکووک (٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کەرکووک
بەشێکە لەیاخیبوونی عێراق
وڵاتعێراق
جێکەرکووک
پۆتانی شوێن٣٥°٢٨′١٢″N ٤٤°٢٣′٤٥″E
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦
بەشداربووپێشمەرگە، پارتی کرێکارانی کوردستان، حەشدی شەعبی، شەڕی دژ بە داعش، دەوڵەتی ئیسلامی
Map


شەڕی کەرکووک (بە ئینگلیزی: Battle of Kirkuk) شەڕێک بوو لە شاری کەرکوک لە باکووری عێراق لە نێوان کوردستانی عێراق و ھاوپەیمانان و دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام.[١] شەڕەکە دوای کەمتر لە ھەفتەیەک لە دەستپێکردنی شەڕی مووسڵ ڕوویدا کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و ھاوپەیمانەکانی عێراقەوە دەستیپێکردبوو.

لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، دەیان چەکداری داعش و خۆکوژ، بە پاڵپشتی ھێزە خەوتووەکانی ناوخۆ، چوونە ناو کەرکووک و ھەڵیانکوتایە سەر وێستگەیەکی کارەبا و بنکەی پۆلیسی شارەکە و بەھۆیەوە ١٨ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی وێستگەی کارەبا کوژران، لەنێویاندا 2–. 5[٢] کرێکاری ئێرانی. چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر مزگەوتێک و ھۆتێلێکی چۆڵکراودا گرت و خۆیان لە ناوەوە بەربەست کرد.[٣] دوای چەند کاتژمێرێک داعش ٢ ھۆتێلی دیکەی گرت و خۆیان جێگیر کرد. زیاتر لە ٢٠ چەکداری داعش کوژران،[٢] لەکاتێکدا ھێزە ئەمنییەکان زۆربەی بیناکانیان کۆنترۆڵکردەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Clashes between Kurdish forces and ISIS in south Kirkuk». ANF News (بە ئینگلیزی). ANF News. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Peshmerga and security repel multiple IS attacks in Kirkuk». Kurdistan 24. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.
  3. ^ «Islamic State attacks Kirkuk as Iraqi forces push on Mosul». Reuters. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.