بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی کەرکووک (٢٠١٥)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی کەرکووک
بەشێکە لەشەڕ لە عێراق
وڵاتعێراق
جێکەرکووک
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥

شەڕی کەرکووک شەڕێک لە شاری کەرکوک لە نێوان ھەرێمی کوردستان و داعش بوو. شەوی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥، نزیکەی ١٥٠ چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر پێگەکانی باشوور و ڕۆژاوای شاری کەرکووک کە لەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون. ھێرشی داعش لەژێر پەردەی تەمومژێکی چڕدا دەستی پێکرد و سەرکەوتوو بوو لە سەرکوتکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەکانی مەلا عەبدوڵڵا، مریەم بەگ، تەلوەرد و دەروازەی مەکتەب خالید. ھەروەھا بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی خەباز و ٢٤ کرێکار بە بارمتە گیران.[١][٢][٣][٤] بەلایەنی کەمەوە ٢٥ چەکداری پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا ژەنەڕاڵ شێرکۆ شوانی، فەرماندەی لیوای ١ و بەرپرسی پلە باڵای ھێزی پێشمەرگە لە کەرکووک.[٥] ژەنەڕاڵ شێرکۆ شوانی دوای ئەوەی لەلایەن ھێرشبەرانەوە گیری خوارد و تەقەی لێکرا، بەوتەی فەرماندەیەکی دیکەی پێشمەرگە، کوژرا.[٦] نزیکەی ١٦ چەکداری دیکەی پێشمەرگە لەلایەن داعشەوە گیران و دواتر کوژران.[٧][٨]

ڕۆژی دواتر فەرماندەیەکی دیکەی باڵای پێشمەرگە بە ناوی ژەنەڕاڵ حوسێن مەنسوور، فەرماندەی یەکەکانی پشتیوانی شەڕی ٢ لە دەڤەری کەرکووک لەکاتی سەرکردایەتیکردنی ھێرشێک بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەھۆی تەقەی قەناسەوە گیانی لەدەستدا.[٩][١٠] ھەروەھا کێڵگە نەوتییەکانی خەباز لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کرانەوە. ھەرچەندە چەکدارانی داعش پێش پاککردنەوەی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانیان ئاگر تێبەردا.[١١][١٢][١٣] ھێزە کوردییەکان ٨ گوندیان لە دەستی داعش کۆنترۆڵ کردەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «As Battles Rage In Kirkuk, Political Solutions Are Needed | MERI». www.meri-k.org. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «Kurds retake oil facility in north Iraq, 15 workers still missing». Reuters. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «Relatives of captured Peshmerga urge prisoner exchange with ISIS». Rudaw. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «Heavy Setback For Iraqi Kurds As Clashes With ISIS Kill Top Commander». The Huffington Post. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «ISIL fighters driven back from Iraqi oil town of Kirkuk». www.aljazeera.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ «Eight Peshmerga, dozens of militants killed in fighting on various fronts». Rudaw. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ «Terror group executed 21 captives?». www.arabnews.com. ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ «ISIS Major Attack to Kirkuk killed Peshmerga Famous General». en.alalam.ir. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ «Second Kurdish commander killed as Peshmerga retake villages south of Kirkuk». Rudaw. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ Mamoun، Abdelhak (February 2015). «A Peshmerga brigade commander killed by ISIS sniper southwest of Kirkuk - Iraqi News». Iraq news, the latest Iraq news by Iraqi News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. ^ «Kurds retake oil facility in north Iraq, 15 workers still missing». Reuters. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ Mamoun، Abdelhak (February 2015). «Peshmerga and police control Khabbaz field in Kirkuk, liberate North Oil Company employees - Iraqi News». Iraq news, the latest Iraq news by Iraqi News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ «ISHM 2: January 30 - February 6, 2015 - EPIC - Enabling Peace in Iraq Center». web.archive.org. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)