کاترینا کێف
ئەم وتارە لە پرۆسەی وەرگێڕان و ئامادەکردندایە. ئەم نووسراوەیە تەنھا بۆ تێکەڵ نەبوونی دەستکارییەکان لێرە دانراوە. ئەگەر ئەمە دوای ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ دەبینی، دەتوانی لایبەری. ئەگەر ھێشتا ماوەی بەسەر نەچووە، تکایە ھێندێ ڕاوەستە و دەست تێوەردانی ئەم پەڕەیە مەکە. ناوی ئەو بەکارھێنەرەی ئەم تاگەی لێرە داوە، لە بەشی مێژووی دەستکارییەکانی ئەم وتارەدا ھاتووە؛ ئەگەر پێویست بوو پەیوەندیی لەگەڵ بگرە. |
کاترینا کێف | |
---|---|
![]() کاترینا کێف لە ٢٠١٨ | |
لەدایکبوون | کاترینا تورگووت / Turcotte ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣ ھۆنگکۆنگ لەسەردەمی داگیرکاری بەریتانیا |
نەتەوە | بەریتانی |
نەژاد | کشمیری، خەڵکی ئینگلیز |
پیشە | خانمەئەکتەر، مۆدێل فاشیۆن |
ساڵانی چالاکی | ٢٠٠٣ تاکوو ئێستا |
خزمەکان | ئیزابێل کێف (خوشک) |
کاترینا کێف (گۆکردن: [kəˈʈriːnaː ˈkɛːf]، کاترینا تورگووت، لەدایکبووی ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣) لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی.[١] لە باوکێکی موسڵمان بە ناوی محەممەد کێف و دایکێکی کریستیان بەناوی سوزان لەدایکبووە. خانمەکتەری ھیندی بۆلیوودە ھاوکات نمایشکاری جلووبەرگە، خاوەن ڕەگەزناممەی بەریتانییە. یەکەم فیلمی کاترینا لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بەفیلمی بووم Boom. بەشی زۆری ئەم فیلمانەی بەم دوایییە کە کاترینا کێف ڕۆڵی تیابینیوە لە ڕیزی پێشەوەی پڕ داھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوودە لەوانە دووم ٣ کە لە ساڵی ٢٠١٣ دەرچوو وە لە ساڵی ٢٠١٤ بەیاوەری لەگەڵ ھریتیک ڕۆشەن لە فیلمی بانگ بانگ توانیان سەرکەوتنێکی باش بەدەست بھێنن. لە فیلمەکانی لە ساڵی ٢٠١٢، بەناوەکانی ئێک تا تایگەر لەگەڵ سەلمان خان وە فیلمی Jab Tak Hai Jaan توانی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت. لە ساڵی ٢٠١٧، لەبەشی دووەمی فیلمی تایگەردا بەناوی تایگەر زیندا ھێی تایگەر زیندووە سەرکەوتنێکی دیکەی لەگەڵ سەلمان خاندا تۆمارکرد و فیلمەکە لەئێستادا یەکێکە لەپڕداھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوود.[٢]
ژیان[دەستکاری]
نمایشکردن و سەرەتای کاری فیلم[دەستکاری]
کاترینا لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە بووە بە نمایشکار، پاشان لە چەند پێشبڕکێیەکدا پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا، واتە لە نمایشکریدا سەرکەوتنی بە دەست ھێناوە، وە ئەوەشی وت ئەو ھەر لە لەندەن دەستی بە کاری نمایشکردنی جلووبەرگ کردووە، پێش ئەوەی بێتە ھیند لە ساڵی ٢٠٠٣ کە لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە فیلمێکدا بە ناوی Boom کە لەگەڵ ئەمیتاب باچان و جاکی شرۆف دا بەشداری کرد، کە ئەم فیلمە بە خراپی شکستی ھێنا، دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دوای یەکەم شکستی کە لە بۆلیوود، کاترینا ئەم جارە لە فیلمێک بەزمانی تیلیگۆی بەژداری کرد، بەناوی Malliswari بوو، بەڵام ئەمەیان سەرکەوتوو بوو. ساڵی دواتر وەکو خۆشەویستی ئەبھیشەک باچان دەرکەوت، لە فیلمێکی سیاسی بەناوی سەرکار Sarkar لە دوای ئەم فیلمەش ڕۆڵی سەرەکی وەرگرت لە فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی لەگەڵ سەلمان خان دا بە ناوی Maine Pyaar Kyun Kiya وە فیلمیکی زۆر سەکەوتووبوو کاترینا توانی خەڵات بە دەست بھێنێت. وە لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەم جار لە بەرامبەرئاکشای کومار ڕۆڵی گێڕا لە فیلمیکدا بە ناوی Humko Deewana Kar Gaye سەکەوتنی بە دەست نەھینا. (دواتر ھەر لەگەڵ ئەکشەی کومار کاریان لە چەند فیلمێکدا کرد کە سەرکەوتوو بوون). لە ساڵی ٢٠٠٩، لە فیلمی تیرۆرستی نیویۆرک NewYork دا بەژدار بوو، لە بەرامبەر جۆن ئەبرەھام و نیل نیتین کە زۆر سەرکەوتوو لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتوبوو. پاشان ھەر لە ساڵ ٢٠٠٩ لەگەڵ ڕانبیر کاپووردا بەژداری فیلمێکی کۆمیدی و ڕۆمانسی کرد، بە ناوی Ajab Prem Ki Ghazab Kahani کە ئەمەش بەھەمان شێوە سەرکەوتووبوو.
فیلمۆگرافی[دەستکاری]
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠٠٣ | بووم | Rina Kaif (Popdi / Chinchpokli) | فیلمێکی ئینگلیزی / ھیندی |
٢٠٠٤ | Malliswari | پرینسس مالیسواری | فیلمی تێلوگو |
٢٠٠٥ | سەرکار | پووجا | |
٢٠٠٥ | Maine Pyaar Kyun Kiya? | سۆنیا | |
٢٠٠٥ | Allari Pidugu | سواتی | فیلمی تێلوگۆ |
٢٠٠٦ | Humko Deewana Kar Gaye | Jia A. Yashvardhan | |
٢٠٠٦ | Balram vs. Tharadas | سوپریا | فیلمی مەلایلامی |
٢٠٠٧ | Namastey London | Jasmeet "Jazz" Malhotra | |
٢٠٠٧ | Apne | ناندنی | |
٢٠٠٧ | Partner | پیریا | |
٢٠٠٧ | Welcome | سانجانی شیتی | |
٢٠٠٨ | Race | سۆفیا | |
٢٠٠٨ | Singh Is Kinng | سۆنیا | |
٢٠٠٨ | Hello | وەک چیڕۆکخوان | دەرکەوتنی کورت |
٢٠٠٨ | Yuvvraaj | ئانوشکا | |
٢٠٠٩ | نیویۆرک (فیلم) | مایا شێخ | پاڵێوراو بۆ باشترین کچەئەکتەری فیلم فەیر |
٢٠٠٩ | Blue | نیکی | دەرکەوتنی کورت |
٢٠٠٩ | Ajab Prem Ki Ghazab Kahani | جێنیفەر پینتۆ | |
٢٠٠٩ | De Dana Dan | ئەنجەلی | |
٢٠١٠ | Raajneeti | ئیندو ساکسێریا / پراتەپ | |
٢٠١٠ | Tees Maar Khan | ئانیا خان | |
٢٠١١ | Zindagi Na Milegi Dobara | لەیلا | |
٢٠١١ | پاسەوانی تایبەت (فیلم) | خۆی | دەرکەوتنی تایبەت لە گۆرانی پاسەوانی تایبەت |
٢٠١١ | Mere Brother Ki Dulhan | دیمپل دیکشیت | پاڵێوراو بۆ باشترین کچەئەکتەری فیلم فەیر |
٢٠١٢ | Agneepath | چکنی چەمیلی | دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Chikni Chameli" |
٢٠١٢ | ئێک تا تایگەر | زۆیا | |
٢٠١٢ | جەب تەک ھەی جان | میرا | |
٢٠١٣ | Main Krishna Hoon | خۆی | دەرکەوتنی کورت |
٢٠١٣ | Bombay Talkies | خۆی | دەرکەوتنی کورت |
٢٠١٣ | دووم ٣ | ئالیا | |
٢٠١٤ | Bang Bang! | ھارلین سانھی | |
٢٠١٥ | فانتۆم (فیلمی ٢٠١٥) | TBA | |
٢٠١٦ | فیتوور | فیردۆس | |
٢٠١٦ | بار بار دێکۆ (ھەندێکجار سەیرکە) | دیا ڤارما | |
٢٠١٧ | جاگا جاسووس | شرووتی | |
٢٠١٧ | تایگەر زیندووە | زۆیا | |
٢٠١٧ | وێلکەم تو نیویۆرک | خۆی (کاترینا کێف) | دەرکەوتنی تایبەتی |
٢٠١٨ | چەتەکانی ھیندوستان | سورەیا جان | |
٢٠١٨ | فیلمی زیڕۆ | بابیتا کوماری | |
٢٠١٩ | بھارات | کومود | |
٢٠٢٠ | سوریاڤانشی | ھاوسەری ڤیر |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ [[:en:British Hong Kong>|"ھۆنگکۆنگ لە ١٨٤١ تاکوو ١٩٩٧ لەلایەن بریتانیاوە بەڕێوەدەبردا"]]
- ^ "پێرستی پڕ داھاتترین فیلمەکانی بۆلیوود"
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |