کارینا کاپوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارینا کاپوور

لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٩-٢١) ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
نەتەوەھیندی
چالاکبوون٢٠٠٠ تاکوو ئێستا
خاوەنکارنووسەر، ئەکتەر و دیزاینکاری جل و بەرگ
باڵا٦٥٫١
ئایینھیندوویزم
ھاوسەرسەیف عەلی خان
مناڵ(ەکان)تەیمور
خزمەکانخێزانی کاپوور

کارینا کاپوور خان (بە ھیندی: करीना कपूर खान) (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٠) لە مۆمبای کچە ئەکتەری ھیندییە کە بۆتە خاوەنی شەش خەڵات لە خەڵاتەکانی فیلمی فیر.

باوکی کارینا واتە ڕاندیر کاپوور یەکێکە لە بەرھەمھێنەران و دەرھێنەران و ئەکتەرانی فیلم لە ھیندستان، کارینا لەساڵی ٢٠٠٠ ەوە وەک کەسێکی چالاک لە بواری ئەکتەری فیلمدا دەردەکەوێت و یەکەم فیلمیشی لەساڵی ٢٠٠٠ بوو بەناوی "Refugee" بەڕۆڵی نازنین یان ناز بەشداربوو، جگە لە کاری ئەکتەری کارینا دیزاینکەری جلوبەرگ و نووسەرە. کارینا کاپوور لەماوەی ژیانی چەندین خەڵاتی گرنگی بردۆتەوە لەنێوانیان دا شەش جار خەڵاتی فیلم فەیر ھەیە. کارینا یەکێکە لەوئەکتەرانەی کەزۆرترین ڕێژەی پارە وەردەگرێت لەو فیلمانەی کەڕۆڵی تێدادەبینێت. کارینا لەساڵی ٢٠١٢ ژیانی ھاوسەرگیری پێکدەھێنێت لەگەڵ ئەکتەری دیاری بۆلیوود (سەیف عەلی خان).

ژیان[دەستکاری]

ئەکتەری[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشداری دەکات لەیەکەمین فیلمیدا بەناوی Refugee. دوای ساڵێک لەو فیلمە واتە ساڵی ٢٠٠١ بەشداری لەفیلمی مێژوویی ئەشۆک (asoka) لەبەرامبەر شاروخ خان دەکات کە ئەم فیلمەی سەرکەوتنێکی باشبەدەستدەھێنێت لەھەمان ساڵدا بەشداری لەفیلمێکی بەھێزی میلۆدرامی دەکات بەناوی (Kabhi Khushi Kabhie Gham….) لەساڵی ٢٠٠٦یش بەشداریدەکات لەفیلمێک بەناوی (Omkara) کەبەھۆی ئەو فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدەدرێت لەفیلم فەیر بۆساڵی ٢٠٠٧یش لەگەڵ شاھید کاپوور بەشداری دەکات لەفیلمی (Jab We Met) کەبەھۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگی کارینا بۆدەرەوەی ھیندیش دەڕوات لەساڵی ٢٠٠٩ بەشداریدەکات لەفیلمی سێ گەمژە (3 Idiots) کە ئەم فیلمەی تاکوو ئێستا پڕداھاتترین فیلمە لەنێو ھەموو ئەوفیلمانەی کەناوبراو تێیدا بەشداریکردبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]