ئێک تا تایگەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێک تا تایگەر
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرکەبیر خان
بەرھەمھێنەرئادیتیا چۆپرا
شانۆنامەکەبیر خان
نیلیش میشرا
چیرۆکئادیتیا چۆپرا
ئەکتەرانسەلمان خان
کاترینا کێف
رانڤیر شۆری
گریش کارنەد
چیڕۆکخوانڕانڤیر شۆری
مۆسیقامۆسیقا ڕەسەنەکان:
سۆھەیل سین
ئاوازدانەرەکان:
ساجید واجید
خاڵی باکگراوند:
جولیوس پاکیام
وێنەگری سینەماییئەسیم میشا
مۆنتاژڕامیشوار
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
دەرچوون
  • ١٥ی ئابی ٢٠١٢ (2012-08-15)
ماوەی فیلم١٣٣ خوولەک[١]
وڵاتھیندستان
زمانزمانی ھیندی
تێچوون٧٥٠ میلیۆن ڕووپییە
(٧٥ کرۆر)[٢]
داھات٣٢٠ میلیارد ڕووپییە
(٣٢٠ کرۆر)[٣]

ئێک تا تایگەر (کوردی: پڵینگێک ھەبوو) (ئینگلیزی: There was a tiger) فیلمێکی ئەکشن و سیخوڕییە. لەلایەن کەبیر خانەوە کاری دەرھێنانی بۆکراوە، وە ئادیتیا چۆپراش بەرھەمھێنەری فیلمەکەیە. سەلمان خان و کاترینا کێف ڕۆڵی سەرەکی لەوفیلمە دەگێڕن. فیلمەکە باس لەخۆشەویستی نێوان دوو سیخوڕی ھیندی و پاکستان دەکات، کەچۆن بەھۆی ئەو پەیوەندییەوە واز لەو ئەرک و ئایدۆلۆژیانەیان دێنن، کەپێشتر باوەڕییان پێیبوو. فیلمەکە لەڕۆژی ١٥ی ئاب (٨)ی ٢٠١٢ بۆیەکەمینجار نمایشکرا، کە ئەوڕۆژە لەگەڵ ڕۆژی ئازادی ھیندستان ھاوتابوو. فیلمەکە لەداھاتی بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا، کەتوانی ٣٢٠ کرۆر واتە ٥١ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبھێنێت، کەلەبەرامبەردا ١٢ میلیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکەبوو.

چیڕۆک[دەستکاری]

مانیش چاندرا (سەلمان خان) کەکۆدەکەی یان ناوی خوازراوەکەی (تایگەر) ە، تایگەر پلەدارێکی باڵای ئاژانسی سیخوڕی ھیندستانی و ئەفسەرە لەلیژنەی توێژینەوە و لایەنی شیکاری. فیلمەکە بەوەدەستپێدەکات کە تایگەر ناچاردەبێت بەکووشتنی یەکێک لەکۆنەپیاوەکانی لەباکووری عێراق (زاخۆ) کەناوبراو لەتیمەکەی ئەو ھەڵگەڕاوەتەوە و پەیوەندی بەئاژانسی سیخوڕی پاکستانی کردووە (ISI). وە بەرلەدەربازبوونی لە عێراق ناوبراو چەندین سیخوڕی پاکستانی دیکە دەکووژێت.

لەدوای ئەوئەرکەی تایگەر دەگەڕێتەوە دەلھی لەوێ ڕاپۆرتی خۆی دەداتە سەرووی خۆی بەناوی شینۆی (Girish Karnad) ئەویش بۆ ئەرکێکی دیکە دەینێرێتە دوبلب لە ئێرلەندا. لەوێ دەبێت چاودێری زانایەکی ھیندی بکات بەناوی ئەنوەر جەمال (Roshan Seth) ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان پێیانوایە ناوبراو پەیوەندی بەپاکستانەوە کردووە و ھیچ زانیارییەک بۆ ھیندستان ڕەوانناکات. کاتێک تایگەر دەگاتە دوبلن لەوێ لەجێگای ئەوەی کاتەکانی لەگەڵ ئەو پڕۆفیسۆرە بەسەربات ئەوا ئاشنا دەبێت بەسەرپەرشتیاری ئەو پڕۆفیسۆرە و کاتەکانی لەگەڵ ئەوبەسەردەبات ئەوکەش ناوی زۆیا (کاترینا کێف) کەئەو لەپاڵ ئەوکارەی لەئەکادیمیای دانس دەخوێنێت. تایگەر ھەوڵدەدات بەبوون بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ زۆیا زانیارییەکانی دەستکەوێت. ڕۆژێک تایگەر ھێرشی دەکرێتە سەر لەلایەن نێردراوێکی سیخوری پاکستانی. ھاوڕێیەکی تایگەر بەناوی گوپی ئاگاداری تایگەر دەکاتەوە کەچیدیکە نزیکنەبێتەوە لەزۆیا و نەبێت خۆشەویستی ئەو چونکە لەئامانجەکەی دووری دەخاتەوە. ڕۆژێک تایگەر دەچێتە ئەکادیمیای دانس لەوێ دەیەوێت خۆشەویستی خۆی بە زۆیا بگەیەنێت بەڵام بەرلەوە ناوبراو ئەوەی بۆئاشکرا دەبێت کەزۆیا سیخوڕێکی پاکستانییە و ھۆکاری نەدانی زانیارییەکانی پڕۆفیسۆرەکە بۆ ھیند دەگەڕێتەوە بۆئەو کەدەستی بەسەر کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە. وە تایگەر دەچێتەوە ماڵی پڕۆفیسۆر ئەوەی بەتەواوی بۆیەکلایی دەبێتەوە ھاوکات بەخۆشەویستییشەوە ناتوانێت زۆیا بکووژێت و لێیدەگەڕێت بڕوات.

دوای ماوەیەک جارێکی دیکە زۆیا و تایگەر بەیەکدەگەنەوە ئەمەش لەکۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت لە ئیستەنبول. زۆیا داوا دەکات ھەموو ئەرک و شتەکان دەربارەی دەزگاکەیان لەبیربکەن و ئەوشتانە جێبھێڵن لەپێناو خۆشەویستییەکەیان وە بەنھێنی دەگەنە وڵاتی کوبا. دوای چەندساڵێک ئاژانەسەکانییان ئەوان دەدۆزنەوە و لەوسەرووبەندە زۆیا دەگیرێت و تایگەریش ھاوڕێکەی گوپی ھەڵدەخەڵەتێنێت بەوەی کەئەو لەگەڵ زۆیایە چونکە ئەو زانیارییەکان بەھیند دەگەیەوێت و بەھۆی ئەوەوە زۆیا لەلایەن گوپی و تایگەرەوە لەدەستی ئاژانسی پاکستانییەوە وەردەگیرێتەوە و لەپاش ئەمە تایگەر و زۆیا گوپیش بەجێدەھێڵن. لەکۆتاییدا تایگەر پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ گەورەکەی دەکات و پێی دەڵیت ئەوان ھەرگیز یەکتری نابیننەوە تاکوو پاکستان و ھیندستان پێویستی بەو ئاژانسە سیخوڕییانە مابێت. وە کۆتایی فیلمەکە بەوەدێت کەچەندین وێنەی تایگەر و زۆیا لەلایەن دەزگاسیخوڕییەکانییان دەگیرێت لەئەورووپا لەشارەکانی لەندەن و زیورخ و ڤەیننا ھتد… بەڵام ھیچێک لەو دوو دەزگا سیخوڕییانە نەیانتوانی ئەو دوو کەسە دەستگیربکەن.

بەشداربووان[دەستکاری]

  • سەلمان خان وەک تایگەر (مانیش چاندرا)
  • کاترینا کێف وەک زۆیا
  • ڕانڤیر شۆری وەک گۆپی (ھاوڕێ یان ھاوپیشەی تایگەر)
  • گریش کارنەد وەک شینۆی
  • ڕۆشان سیت وەک پڕۆفیسۆر ئەنوەر جەمال
  • گاڤی شەھال وەک کاپتن ئەبرار کەئەفسەرێکبوو سەرپەرشتی زۆیای دەکرد

وێنەگرتن[دەستکاری]

بەشێکی فیلمەکە لە وڵاتی تورکیا وێنەی بۆگیراوە، دیمەنی دەستپێکی فیلمەکە لەشاری ماردین وێنەی بۆگیراوە کە چیڕۆکی فیلمەکە وای نیشاندەدات لەشارۆچکەی زاخۆیە لەباشووری کوردستان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "EK THA TIGER (12A) – BBFC". BBFC. Retrieved 26 August 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "Ek Tha Tiger: It's Salman's show all the way". IBNLive.com. Retrieved 16 August 2012. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٨ی ئابی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Bollywood's Top Worldwide Earners". Koimoi. Archived from the original on 27ی Marchی 2016. Retrieved 2014-10-15. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help); Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help) ٢٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.