ڕانبیر کاپوور
ڕانبیر کاپوور | |
|---|---|
ڕانبیر لەکاتی بەبازاڕکردنی فیلمی بۆمبەی ڤیلڤێت، ٢٠١٥. | |
| لەدایکبوون | ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ |
| پەروەردە |
|
| پیشە |
|
| چالاکبوون | ٢٠٠٧–ئێستا |
| باوان(ەکان) | |
| خزمەکان | خێزانی کاپوور |
ڕانبیر کاپوور لەدایکبووی ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە مومبای لە ھیندستان. ڕانبیر یەکێکە لە ئەکتەرە ناودار و سەرکەوتووەکانی بۆلیوود، وە یەکێکە لە ئەکتەرە گرانەکان واتە پارەیەکی زۆر بۆ ڕۆڵگێڕان وەردەگرێت. فیلمەکانی ڕانبیر زۆری لەجۆری کۆمێدیا و خۆشەویستیین، ڕانبیر لەخێزانێکی ھونەریدایە کە دایک و باوکیشی ئەکتەر بوون کە ڕیشی کاپوور باوکییەتی وە نیتو سینگیش دایکییەتی کە ھەردووکیان ئەکتەرن وە ڕانبیر لەفیلمی (بێ شەرم - Besharam) دا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە ھاوکات دایک و باوکی وەک ئەکتەر بەشداربوون لە فیلمەکە وەھەروەھا لەگەڵ خانمەکتەری بەناوبانگی ھیندی کارینا کاپوور ئامۆزایە. لە ساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی (Yeh Jawaani Hai Deewani) لەگەڵ دیپیکا پادوکۆن بەشداربوون و لە ئێستادا ئەو فیلمە لەڕیزی پڕداھاتترین فیلمەکانی بۆلیوودە. ڕانبر لە فیلمی (بەرفی - Barfi)یدا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا لەڕووی ڕۆڵیبین وەک پیاوێکی کەڕوڵاڵ کە بەھۆی ئەو فیلمەشەوە بەجیھانی دەرەوەی ھیند ناسرا. ڕانبیر جگە لە کاری ھوونەری و ئەکتەر بەڕێوبەر و خاوەنی یانەی مۆمبای سیتییە بۆ تۆپی پێ کە یانەکە بەشدارە لەخوولی سووپەری ھیندستان وە یانەکە لە ساڵی ٢٠١٤ وەک تیمەکانی دی لەو ساڵە دامەزراوە و ڕانبیر خاوەنیەتی.
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]| فیلم | ساڵ | ڕۆڵ | دەرھێنەر | تێبینی |
|---|---|---|---|---|
| Aa Ab Laut Chalen | ١٩٩٩ | — | ڕیشی کاپوور | یاریدەدەری دەرھێنەر |
| ڕەش | ٢٠٠٥ | — | سانجای لیلا بانسالی | یاریدەدەری دەرھێنەر |
| Saawariya | ٢٠٠٧ | ڕانبیر ڕاج | سانجای لیلا بانسالی | خەڵاتی فیلم فەیر بۆ یەکەمین دەرکەوتن |
| Bachna Ae Haseeno | ٢٠٠٨ | ڕاج شارما | سیدارت ئەناند | |
| Luck by Chance | ٢٠٠٩ | خۆی | زۆیا ئەختەر | دەرکەوتنی تایبەتی |
| Wake Up Sid | ٢٠٠٩ | سیدارت مێھرا | ئەیان موکەرجی | باشترین ئەکتەری فیلم فەیر (بۆAjab Prem Ki Ghazab Kahani & Rocket Singh: Salesman of the Year) پاڵێوراو بۆ—فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر |
| Ajab Prem Ki Ghazab Kahani | ٢٠٠٩ | پرێم شانکەر شارما | ڕاجکومار سانتۆشی | پاڵێوراوی باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر |
| Rocket Singh: Salesman of the Year | ٢٠٠٩ | ھارپیت سینگی بیتی | شمیت ئەمھن | |
| ڕاجنیتی (Raajneeti) | ٢٠١٠ | سەمەر پراتب | پراکەش جھا | پاڵێوراوی باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر |
| نامۆکان (anjana anjani) | ٢٠١٠ | ئاکەش | سیدارت ئەناند | |
| چیلەر پارتی | ٢٠١١ | خۆی | ڤیکاس باھل | دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Tai Tai Phish" |
| Rockstar | ٢٠١١ | جۆردەن | ئیمتیاز عەلی | براوەی باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر براوەی باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە |
| Barfi! | ٢٠١٢ | موفی "بەرفی" | ئەنوراگ باسو | براوەی باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر |
| بۆمبەی تالکیس | ٢٠١٣ | خۆی | چەند دەرھێنەرێک | دەکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Apna Bombay Talkies" |
| ئەم گەنجە سەر شێتە (Yeh Jawaani Hai Deewani) | ٢٠١٣ | کەبیر تاپەر | ئەیان موکەرجی | پاڵێوراو بۆ باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر |
| Besharam | ٢٠١٣ | بابلی | ئەبھیناڤ کەیشاپ | گۆرانیبێژی پلەی باک لە "Love Ki Ghanti" |
| Bhoothnath Returns | ٢٠١٤ | وەک خۆی | نیتیش تیواری | دەکەوتنی تایبەتی |
| پیکەی | ٢٠١٤ | بوونەوەری ئاسمانی | ڕاجکومار ھیرانی | دەرکەوتنی تایبەتی |
| ڕۆی | ٢٠١٥ | ڕۆی | ڤیکرامجیت سینگ | |
| بۆمبەی ڤیلڤێت (Bombay Velvet) | ٢٠١٥ | جۆنی بەلراج | ئەنوراگ کەیشاپ | |
| تەماشا | ٢٠١٥ | ڤید ساھنی | ئیمتیاز عەلی | پاڵێوراو بۆ باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر |
| Girls With Goals | ٢٠١٦ | خۆی | نەناسراو | زنجیرە دۆکیومێنتاری |
| ئەی دل ھێی موشکیل (Ae Dil Hai Mushkil) | ٢٠١٦ | ئەیان سانگەر | کاران جۆھەر | پاڵێوراو بۆ باشترین ئەکتەر لە خەڵاتی فیلم فەیر |
| جاگا جاسووس | ٢٠١٧ | جاگا | ئەنوراگ باسو | لەژێر بەرھەمھێنانە بەرھەمھێنەریشە |
| دراگۆن | ٢٠١٧ | نادیار | ئەیان موکەرجی | لەوێنەگرتندایە |
| سانجو | ٢٠١٨ | سانجای دات | ڕاجکومار ھیرانی | لەوێنەگرتندایە |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی بۆڵیوود
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |