شاروخ خان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارۆخ خان
Shah rukh Khan

لەدایکبوون١٩٦٥ تشرینی دووەم ٢ (٥١ ساڵ)
ناوەکانی ترکینگ خان ، SRK ، پاشای ڕۆمانسی ، پادشای بۆڵیوود
پیشەئەکتەر ، دەرهێنەر ، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی
چالاکبوون١٩٨٨-ئێستا
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)ئاریان ، سوهانا ، ئەبرام
خەڵاتەکان١٤٨ خەڵات و ١٦٤ جار پاڵێوراو

شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان. بە (پادشای بۆڵیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە..[١]

خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا (فیلم)) (Deewana) بڵاو کردەوە. لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد.

ژیاننامە[دەستکاری]

خان لە ساڵی ١٩٦٥ لە خێزانێکی موسڵمان لە شاری نیوودێھلی سەر بە وڵاتی ھیندستان لە دایکبووە. باوکی (تاج محەمەد خان) یەکێک بوو لە خەباتکەرانی سەربەخۆیی ھیندستان لە پیشاوەر (ھیندستانی بەریتانی). خان خوشکێکی گەورەتر لە خۆی ھەیە بە ناوی (شەھناز). ھەروەھا لە کاتی لە دایکبووندا ناوی (شاروخ) واتە (ڕووخسای پادشا)ی لێنراوە.

خان لە قوتابخانەی (ست. کۆڵومبا) (St.Columba's School) دەیخوێند کە لەم قوتابخانەیە زۆر سەرکەوتوو بوو لە وەرزش و دراما و ئەکادیمی. لێرە دیاری ساڵانەی قوتابخانەکەی وەرگرت بە ناوی (Sword Of Honour) واتە (شمشێری شەرەف) کە ئەم دیاریە ساڵانە دەدرا بەو قوتابیەی کە ھێمای ڕۆحیەتی قوتابخانەکە بوو. پاشان لە نێوان ساڵانی (١٩٨٥-١٩٨٨ز) کۆلێجی (ھانسراج)ی تەواو کرد و بڕوانامەی (بەکالریۆس)ی لە بەشی (ئابووری) وەرگرت. پاشان بڕوانامەی (ماستەر)ی لە (پەیوەندییەکانی بارستە) (Mass Communications) لە (زانکۆی نیشتیمانی ئیسلامی) (جامعة میلیە إسلامیة) بە دەست ھێنا. پاشانیش دەستی کرد بە بەشداری کردن لە بواری فیلمدا لە بۆڵیوود. وە لە تەواوی ژیانیدا کەسێکی بەھرەمەندی دەستنیشان کرد کە دەتوانێت جێگەی بگرێتەوە ئەو کەسەش بەناوی (زریان رێباز) ناسراو بە (زریان خان)وە بەشدارە لە فیلمی (jab tak hai jaan) وە لە کۆتاییەکەشدا فیلمەکەی پێشکەش کرد بە (زریان خان).

سەرەتای دەرکەوتن[دەستکاری]

سەرەتای کارەکان لەبۆلیوود ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢، ڕۆژی نمایشکردنی فیلمی (Deewana) کەئەم فیلمە بەیەکەمین وێستگەی بەشداربوونی لەفیلمەکان دادەنرێت بۆ شاروخ خان، لەم فیلمەیدا لەپاڵ هەریەکە لە ڕیشی کاپوور و دیڤیا بهارتی و ئامریش پوری بەشداریکرد.

لەگەڵ ئەوەی Deewana یەکەم فیلمی بوو بەڵام ئەو بەهۆی فیلمی دووەمییەوە بازیگر (baazigar) ناوبانگییەکی باشی دەستەمۆکرد. سەرەتای دەرکەوتنی شاروخ خان بەڕۆڵی کەسایەتی چەپەڵ و پیاو خراپ دەستی پێکرد نموونەی فیلمی baazigar و Darr لە ١٩٩٣ وە Anjaam لە ساڵی ١٩٩٤. بەڵام ساڵی ١٩٩٥ لەدوای بەشداریکردنی لەفیلمی دیلوالێ دولهانیا لێ جەیانگێ لەسەر دەستی ئادیتیا چۆپراوە دەخزێنرێتە ناو فیلمە ڕۆمانسیەکانەوە ئیتر دوای ئەو فیلمە سەرکەوتووەی لەچەندین فیلمی دی ڕۆمانسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا ئەوانیش Dil To Pagal Hai لەساڵی ١٩٩٧ وە لەساڵی ١٩٩٨ لەفیلمی Kuch Kuch Hota Hai وە لەساڵی ٢٠٠١یش Kabhi Khushi Kabhie Gham… ئەم فیلمانە بوونە دەستپێکی گۆڕینی ئاڕاستەی شاروخ خان لەڕۆڵی نەرێنییەوە بۆ ڕۆڵی ئەرێنی و ڕۆمانسی. لەگەڵ ئەوەش شاروخ خان لەچەندین فیلمی نەرێنی دیکەشەوە دەرکەوتەوە کەئەوانیش Josh لەساڵی ٢٠٠٠ وە زنجیرە دوو بەشی Don لەساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠١١.

فیلمەکان[دەستکاری]

کلیل
double-dagger فیلمی نوێ Fan}

وەکو ئەکتەر[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٢ Deewana ڕاج براوەی فیلم فەیر بۆ یەکەم فیلم
١٩٩٢ Idiot پاوان ڕاگوجان
١٩٩٢ Chamatkar سوندەر ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٢ Raju Ban Gaya Gentleman ڕاجو ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٢ Dil Aashna Hai کاران ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٣ Maya Memsaab لالیت کومار
١٩٩٣ King Uncle ئەنیل بانسال
١٩٩٣ Baazigar ئاجای شارما / ڤیکی مەلهۆترا ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
١٩٩٣ Darr ڕاهول پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر لەڕۆڵی نەرێنی
١٩٩٣ Kabhi Haan Kabhi Naa Sunil ڕۆڵی سەرەکی
خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین دەرکەوتن لەلایەن ڕەخنەگرانەوە
پاڵیوراو بۆ—فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
١٩٩٣ Pehla Nasha وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
١٩٩٤ Anjaam ڤیجای ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بەڕۆڵی نەرێنی
١٩٩٥ Karan Arjun ئەرجون / ڤیجای ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٥ Zamaana Deewana ڕاهول ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٥ Guddu Guddu Bahadur ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٥ Oh Darling! Yeh Hai India! هیرۆ ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٥ دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ ڕاج مەلهۆترا ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
١٩٩٥ Ram Jaane ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٥ Trimurti ڕۆمی سینگ ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٦ English Babu Desi Mem Vikram / Hari / Gopal Mayur ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٦ Chaahat Roop Rathore ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٦ Army ئەرجون دەرکەوتنی تایبەتی
١٩٩٦ Dushman Duniya Ka Badru دەرکەوتنی تایبەتی
١٩٩٧ Gudgudee دەرکەوتنی تایبەتی
١٩٩٧ Koyla Shankar ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٧ Yes Boss ڕاهول ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ—فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
١٩٩٧ Pardes ئەرجون ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٧ Dil To Pagal Hai ڕاهول ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
١٩٩٨ Duplicate Bablu Chaudhry / Manu Dada ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ —فیلم فەیر باشترین ڕۆڵی نەرێنی
١٩٩٨ Achanak وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
١٩٩٨ Dil Se.. ڕۆڵی سەرەکی
١٩٩٨ Kuch Kuch Hota Hai ڕاهول ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
١٩٩٩ Baadshah ڕاج / بادشا ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەری کۆمێدی
٢٠٠٠ Phir Bhi Dil Hai Hindustani Ajay Bakshi ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠٠ Hey Ram ئەمجەد عەلی خان بە زمانی تامیلی دەرچوو
٢٠٠٠ Josh ماکس ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠٠ Har Dil Jo Pyar Karega ڕاهول دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٠ Mohabbatein ڕاج ڕۆڵی سەرەکی
براوەی باشترین ئەکتەر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٠ Gaja Gamini وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠١ One ٢ Ka ٤ ئەرون ڤێرما ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠١ Asoka ئەشۆکا ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠١ Kabhi Khushi Kabhie Gham... ڕاهول ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٢ Hum Tumhare Hain Sanam گۆپال ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠٢ Devdas دێڤداس موکەرجی ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٢ Shakti: The Power جایسینگ دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٢ Saathiya یەشوانت ڕاو دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٣ Chalte Chalte ڕاج ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠٣ Kal Ho Naa Ho ئەمان ماتور ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر باشترین ئەکتەر
٢٠٠٤ Yeh Lamhe Judaai Ke دوشانت ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠٤ Main Hoon Na ڕام پراساند شارما ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٤ Veer-Zaara ڤیر پراتەپ سینگ ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٤ Swades مۆهان ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٥ Kuch Meetha Ho Jaaye وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٥ Kaal دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی کەل دەمال
٢٠٠٥ Silsiilay سوترادار دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٥ پاھەلی (فیلم) Kishenlal / The Ghost ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٠٥ The Inner and Outer World
of Shah Rukh Khan
وەک شاروخ خان (ژیاننامە) Documentary directed by British-based author
and director Nasreen Munni Kabir
٢٠٠٦ Alag دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی سەبسێ ئەلەگ
٢٠٠٦ Kabhi Alvida Naa Kehna دێڤ ساران ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٦ Don: The Chase Begins Again ڤیجای (دۆن) ڕۆڵی سەرەکی
پاڵیوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٦ I See You دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی سوبا سوبا
٢٠٠٧ Chak De! India کەبیر خان ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٧ Heyy Babyy ڕاج دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی مەست قەلەندەر
٢٠٠٧ Om Shanti Om ئۆم پراکەش ماکینجا /
ئۆم کاپوور
ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٨ Krazzy ٤ دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی برێک فری
٢٠٠٨ Bhoothnath ئادیتیا شارما دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٨ Rab Ne Bana Di Jodi ڕاج / سوریندەر ساهای ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٨ Kismat Konnection چیڕۆکخوان
٢٠٠٩ Luck by Chance وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠٠٩ Billu ساهیر خان ڕۆڵی پاڵپشت
٢٠١٠ Dulha Mil Gaya پاوان ڕاج گاندی دەرکەوتنی لاوەکی
٢٠١٠ ناوم خانە ڕیزوان خان ڕۆڵی سەرەکی
فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠١٠ Shahrukh Bola Khoobsurat Hai Tu وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١١ Always Kabhi Kabhi دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی ئەنتینا
٢٠١١ Love Breakups Zindagi وەک شاروخ خان دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١١ Ra.One G.One / Shekhar Subramanium ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١١ Don ٢ دۆن ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠١٢ Koochie Koochie Hota Hai ڕۆکی ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٢ Jab tak hai jaan ڕۆڵی سەرەکی
Filming[٢]
٢٠١٣ Chennai Express ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٤ Happy New Year ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٥ Dilwale ڕاج 'کالی' ڕۆڵی سەرەکی
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠١٥ Fan ئاریان خانا - گاورەڤ ڕۆڵی سەرەکی - دو ڕۆڵ
پاڵێوراو بۆ فیلم فەیر بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠١٦ ئەی دڵ، دژوارە تاهیر دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٦ Dear Zindagi جاهینگەر رخان ئەکتەری پاڵپشت
٢٠١٧ raees ڕەئیس ڕۆڵی سەرەکی
٢٠١٧ Tubelight جادووگەر گۆگۆ پاشا دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٧ Jab Harry Met Sejal هاری ڕۆڵی سەرەکی

وەکو بەرھەمھێنەر[دەستکاری]

ساڵ فیلم تێبینی
٢٠٠٠ Phir Bhi Dil Hai Hindustani
٢٠٠١ Asoka Nominated—Filmfare Award for Best Movie
٢٠٠٣ Chalte Chalte
٢٠٠٤ Main Hoon Na Nominated—Filmfare Award for Best Movie
٢٠٠٥ Kaal co-producer
٢٠٠٥ پاھەلی (فیلم)
٢٠٠٧ Om Shanti Om Nominated—Filmfare Award for Best Movie
٢٠٠٩ Billu
٢٠١٠ ناوم خانە co-producer
Nominated—Filmfare Award for Best Movie
٢٠١١ Always Kabhi Kabhi
٢٠١١ Ra.One
٢٠١١ Don ٢ co-producer
Nominated—Filmfare Award for Best Movie
٢٠١٢ Student of the Year co-producer
٢٠١٣ Chennai Express Pre-Production
٢٠١٣ Happy New Year Pre-Production

وەکو گۆرانیبێژ[دەستکاری]

ساڵ فیلم گۆرانی ھاو-گۆرانیبێژ
١٩٩٩ Baadshah Main To Hoon Pagal Abhijeet, Alka Yagnik
٢٠٠٠ Josh Apun Bola Hema Sardesai
٢٠٠٦ Don: The Chase Begins Again Khaike Paan Banaraswala Udit Narayan
٢٠٠٧ Chak De! India Ek Hockey Doongi Rakh K KK
٢٠٠٥ Chak De! India Sattar Minute
٢٠١١ Don ٢ Aa Raha Hoon Palat Ke

وەکو یارمەتیدەری دەرھێنەر[دەستکاری]

ساڵ فیلم دەرھێنەر
١٩٩٨ Kuch Kuch Hota Hai کاران جۆھەر
٢٠٠٤ Main Hoon Na Farah Khan
٢٠٠٦ Kabhi Alvida Naa Kehna کاران جۆھەر
٢٠٠٧ Chak De India Shimit Amin
٢٠٠٧ Om Shanti Om Farah Khan

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ [١] ویکیپێدیای ئینگلیزی.
  2. ^ "Shah Rukh sets off chain reaction". The Times of India. ٢٧ December ٢٠١١. Retrieved 27 December 2011.[بەستەری مردوو]