دووم ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دووم ٣
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرڤیجای کریشنا ئاچاریا
بەرھەمھێنەرئادیتیا چۆپر
شانۆنامەڤیجای کریشنا ئاچاریا
چیرۆکئادیتیا چۆپرا
ڤیجای کریشنا ئاچاریا[١]
ئەکتەرانعامر خان
ئەبھیشەک باچان
کاترینا کێف
عودەی چۆپرا
جاکی شرۆف
مۆسیقاSongs:
Pritam
Background score:
Julius Packiam
وێنەگری سینەماییSudeep Chatterjee
مۆنتاژRitesh Soni
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
دەرچوون٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
ماوەی فیلم١٧٢ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانزمانی ھیندی
تێچوون٢٧ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی
داھات٨٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی

دووم٣ (Dhoom 3) فیلمێکی فیلمێکی شانۆیی – ئەکشن – دزییە. لەلایەن ڤیجای کریشنا ئاچاریا دەرھێنراوە وئادیتیا چۆپرا بەرھەمھێنەری فیلمەکەیە. ھەریەکە لە عامر خان و کاترینا کێف و ئەبھیشەک باچان و عودەی چۆپرا ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمەکەدا دەبینن. فیلمەکە بۆیەکەمینجار لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی (١٢)ی ٢٠١٣. فیلمەکە سەرکەوتنێکی زۆر گەورەی بەدەستھێنا کەئەوکات بووە پڕداھاتترین فیلمی مێژووی بۆلیوود وە لەئێستاشدا لەپلەی دووەمی پڕداھاتترین فیلمی بۆلیوود دێت. فیلمەکە ١٢٥ کرۆری تێچووە واتە ٢٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەبەرامبەردا ٥٤٢ کرۆر داھاتی فیلمەکەبوو کەدەکاتە ٨٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی. وە فیلمەکە لەتەواوی جیھان بۆساڵی ٢٠١٣ بوو بە ٧٧ەمین پڕداھاتترین فیلمی جیھان.

چیڕۆک[دەستکاری]

لەساڵانی ١٩٩٠، ئیقبال ھاڕوون خان (جاکی شرۆف) سێرکێکی گەورە ھیندی لە شیکاگۆ دەکاتەوە کەدوای ماوەیەک بەبارێکی دارایی خراپ تێپەڕدەبێت لەبەرامبەردا قەرزی بانک دەکات. ئەندەرسۆن (ئەندرێو بیکنیل) بەڕێوبەری بانکەکەیە کەناوی بانکی ڕۆژئاوای شیکاگۆیە و داوای قەرزەکە لە ئیقبال خان دەکاتەوە یانیش لەبەرامبەردا سێرکەکەی پێدادەخات. ڕۆژێک ئیقبال داوا لەوبەڕێوبەرە بانکەدەکات کەسەیری نمایشی سێرکەکەی بکات لەبەرامبەردا بڕیاری کۆتایی خۆیبدات لەوڕۆژە سەرەڕای بینینی نمایشەکە ئەندەرسۆن بڕیاری خۆی ناگۆڕێت لەبەرامبەردا کوڕەکەی ئیقبال خان واتە ساحر خان لەبەڕێوبەرەکە دەپارێتەوە کەسێرکەکەیان دانەخات کەئەمەش باوکەکەی تووڕە دەکات، لەوکاتەدا ئیقبال خان بەدەمانچەیەک خۆی دەکووژێت.

ئێستا ساڵی ٢٠١٣ ساحر خان ھێشتا ڕووداوی خۆکووژییەکەی باوکی لەبیرنەکردووە و دەیەوێت تۆڵەی باوکی لەو بانکە بکاتەوە. بۆئەمەش چەندجارێک بانکەکە تاڵان دەکات و بەشێکی ئەو پارەیەش بەکاردێنێت بۆکردنەوەی وە ئەمەش بەیارمەتی کچێک دەبێت بەناوی عالیا (کاترینا کێف) کەسەماکەرێکی بەتوانایە، خێرایی ئەنجامدانی ئەوکارە پۆلیسی شیکاگۆ تووشی سەرسووڕمان دەکات وە ساحر خان لەبانکەکە درووشمێکی ھیندی بەجێدەھێڵێت. ئەمەش وادەکات پۆلیسی شیکاگۆ داوای یارمەتی لەپۆلیستی ھیندستان بکات ئەوانیش دوو لەباشترین پۆلیسی خۆیان ڕەوانەی شیکاگۆ دەکەن کە ئەی سی پی جای دیکشیت (ئەبھیشەک باچان) لەگەڵ ھاوکارەکەی عەلی (عودەی چۆپرا).

جای دەیەوێت ساحر بخاتە داوەوە لەڕێگای تەلەفزیۆنەوە کارەکانی ئەو بەئاستێکی نزم دەخەمڵێنێت و دەڵێت ئەوناتوانێت ئەوکارە دووبارەبکاتەوە. ئەمەش وا لەساحر دەکات بەشێوازێکی نوێ بۆجارێکی دی تاڵانکارییەکە بکاتەوە ئەمەش لەڕێگای خۆنزیککردنەوە لەجای بەوەی کەئەو دزەکە دەناسێت کەھاوپیشەی ئەوە لە سیحر و سێرکدا و چەند زانیارییەکی نادرووست بەئاجای دەدات، لەکاتی دووبارەکردنەوەی تاڵانەکە جای گولەیەک دەنێت بە سەمەر خان ((عامر خان/برای ساحر خان لەفیلمەکە)) لەکاتی گەڕانەوەی بۆسێرکەکەی و دوای نمایشکردنی سێرک جای دێتە سێرکەکەو داوای بینی شوێنی گولەکە دەکات کەتەقاندی بەڕووی ساحر خاندا کەدەبینێت جەستەی ساحر ھیچی نیشانەیەکی گولەی پێوە نییە تووشی سەرسووڕمان دەبێت. لەدوای ئەوە ساحر خان دەچێتە شوێنێکی نھێنی لەسێرکەکەی کە لەوێ برا ھاوشێوەکەی (جمک) ەکەی دەژی کەئەو ناوی سەمەر خانە و ئەوبوو جای گولەی پێتەقاند!

پۆلیسی شیکاگۆ داوا لەپۆلیسەکانی ھیند دەکات شارەکە جێبھێڵن بەھۆی شکستییان لەکارەکەیان بەڵام جای و عەلی شارەکە جێناھێڵن و بەردەوام دەبن لەسەر دۆسیەکە بەنھێنی و دەیانەوێت دوانەیی ساحر ئاشکرابکەن. ڕۆژێک سەمەر دەچێتە دەرەوە بۆ پاڕکێک لەوێ جای دەبینێت بەلام سەمەر ئەو ناناسێتەوە و بەیەکەوە دەبن بەھاوڕێ لەوێ جای ئەوی ھەڵخەڵەتاندووە و ئەوەشی بۆ ڕووندەبێتەوە کە کەسایەتی سەمەر لەساحر جیاوازە و ئەو عالیاشی خۆشدەوێت و دەیەوێت ئەو بەکاربھێنێت بۆ گرتنی ساحر بەڵام سەرکەوتوو نابێت. لەکۆتایی فیلمەکە جارێکی دی ساحر و سەمەر بانکەکە تاڵان دەکەنەوە و بانکەکە بەتەواوی مایەپووچبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت. وە لەکۆتاییدا ساحر و سەمەر لەسەر گرتندان لەشوێنێکی بەرزدا ((ئەم دیمەنە لەسویسڕا گیراوە)) ھەرلەشوێنە بەرزەکە بەیەکەوە خۆیان ھەڵدەدەنە خوارەوە و کۆتاییان بەیکتری دێت. کۆتا دیمەنی فیلمەکە جای چیڕۆکی ژیانی سەمەر و ساحر بۆ عالیا باسدەکات وە لەکۆتاییدا عالیا بەردەوامی دەدات بە سێرکەکە.

بەشداربووەکان[دەستکاری]

  • عامر خان وەک ساحر خان/سەمەر خان (دوو ڕۆڵ)
  • کاترینا کێف وەک عالیا
  • ئەبھیشەک باچاک وەک ACP جای دیکشیت
  • عودەی چۆپرا وەک عەلی
  • جاکی شرۆف وەک ئیقبال ھاڕوون خان
  • Tabrett Bethell وەک ڤیکتۆریا ویلیامز (یاریدەدەری جای دیشکیت/پۆلیسی شیکاگۆ)
  • Andrew Bicknell وەک ئەندەرسۆن (بەڕێوبەری بانکی ڕۆژئاوای شیکاگۆ)
  • Siddharth Nigam وەک ڕۆڵی منداڵی ساحر و سەمەر خان (دوو ڕۆڵ)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Dhoom:3 – The Hunt is Over!". Movie Weaver. 21 August 2012. Archived from the original on 24ی Augustی 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.