ئەمیتاب باچان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمیتاب باچان
Amitabh Bachchan
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە ئەمیتاب باچان

ناوی کاتی لەدایکبوون ئەمیتاب ھاریڤانش پاچان
مێژووی لەدایکبوون (١٩٤٢-١٠-١١) ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ)
شوێنی لەدایکبوون ئەڵڵائاباد، پارێزگا یەکگرتووەکان، ھیندستانی بەریتانی
نەتەوە ھیند
ساڵانی ئیشکردن ١٩٦٩-ئێستا
ھاوسەر جایا بادوری (١٩٧٣-ئێستا)
مناڵەکان ئەبیشەک باچان
شویتا ناندا
پێگەی فەڕمی http://srbachchan.tumblr.com

ئەمیتاب باچان (بە ئینگلیزی: Amitabh Bachchan) لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەم ١٩٤٢ لە ئەڵڵائاباد و لە ڕەگەزی پەنجابییە. ناوی تەواوی (ئەمیتاب ھاریڤانش باچان) یەکێکە لە ھەرە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی سینەمایی ھیندستان.[١][٢] لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Saat Hindustani) بۆیەکەمینجار لە فیلمدا وەک ئەکتەر کاری کرد ئەویش بەڕۆڵی ئەنوەر عەلی بوو. لەسەرەتای ساڵانی حەفتایەکان (١٩٧٠-) بەھۆی فیلمەکانی (Zanjeer) لەساڵی ١٩٧٣ وە لە لە ١٩٧٥ بە فیلمەکانی (Deewaar) و شوعلە (Sholay) ئەمیتاب ناوبانگییەکی باشی پەیدا کرد. بەھۆی کارەکانییەوە چەندین جار خەڵاتکراوە لەوانە سێجار خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی وەک باشترین ئەکتەری (National Film Awards) پێبەخشراوە کەلەمەیان ھاوڕیکۆردە لەگەڵ کەمال حەسەن و مامووتتی وە چواردەجاریش (Filmfare Awards). جگە لەکاری ئەکتەری ئەمیتاب وەک گۆرانیبێژی پلەی باک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و بەرھەمھێنەری فیلم کاری کردووە. لەساڵی ٢٠١٣ ئەمیتاب لەیەکەم فیلمی ھۆلیوودیش دەرکەوت ئەمەش لە فیلمی (the Great Gatsby) بوو کە لیۆناردۆ دیکاپیرۆ ڕؤڵی سەرەکی تێدا بینیبوو.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئەمیتاب باچان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ لەدایکبوو لە ئەڵڵائاباد لە باوکێکی شاعیر بەناوی ھاریڤانش ڕای باچان و دایکێکی پەنجابی سیخی بەناوی تەجی باچان، لە دواییدا باوکی لە ٢٠٠٣ وە دایکیشی لە ٢٠٠٧ کۆچی دواییان کرد. ناوی باچان لە (Inquilab Zindabad) ھاتووە کە بەمانای بژی شؤڕشی ھیند دێت. ئەمیتاب لەساڵی ١٩٧٣ گەڵ ئەکتەری ھیندی جایا باچان (Jaya Bachchan) ژیانی ھاسەری پێکھێنا و خاوەنی دوو منداڵن بەناوەکانی ئەبھیشەک باچان و شویتا ناندا کە ئەبھیشەک وەک باوکی بووە بە ئەکتەر و لە ئێستادا لە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمای ھیندە وە ئەکتەری ھیند و شاجوانی ھیند و جیھان ئایشواریا رای باچان بووکی بنەماڵەکەیە واتە ژنی ئەبھیشەکە.

ژیانی ئەکتەری[دەستکاری]

سەرەتاکان[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٦٩ بەشداری لەیەکەم فیلمدا کرد بەزمانی ھیندی ئەویش فیلمی (Saat Hindustani) فیلمەکە لەسەر داواکردنی ڕزگاری و ئازادی گوا بوو لەدژی کۆلۆنیالیزمی پۆرتوگال لە ھیندستان. ھەر لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Bhuvan Shome) بەدەنگھێنان بەشداریکردبوو. دواتر لەساڵی ١٩٧٠ لە نیمچە ڕۆڵێ لە فیلمی (Bombay Talkie) بەشداریکرد دوایی لەساڵی ١٩٧١ بەشداری کرد لە فیلمی پەروانە (Parwana) لەو فیلمەدا ئەمیتاب ڕۆڵی سەرەکی گێڕا ھەر لەھەمان ساڵ ڕؤڵی سەرەکی بینی لە فیلمی (Anand) کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا. ھەر لەوساڵە بەشداری چەندین فیلمی دی کرد لەوانە (Reshma Aur Shera) وە (Pyar Ki Kahani) وە (Sanjog). وە لەساڵانی ١٩٧٠ ئەمیتاب بەشداریکردووە لە دەیەھا فیلم وە لەساڵی ١٩٧٧ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ مانموھان دیسای درووستکرد ئەویس بە فیلمەکانی (Parvarish) وە عەمار ئەکبەر ئەنتۆنی (Amar Akbar Anthony) کە فیلمی عەمار ئەکبەر ئەنتۆنی ناوبانگێکی باشی پەیداکرد کە فیلمێکی کۆمێدی بوو لەگەڵ ڕیشی کاپوور و ڤینۆد خانا بەشداریکردبوو. وە لەساڵی ١٩٧٨ لە فیلمی دۆن (Don)یش سەرکەوتنی مەزنی بەدەستھێنا.

فیلمەکانی ساڵی ١٩٧٥[دەستکاری]

لەساڵی ١٩٧٥ ئەمیتاب بەشداری لە شەش فیلمدا کرد بەڵام لەھەموویان زیاتر دەنگی دایەوە ئەو دوو فیلمەبوون شوعلە (Sholay)کە ئەمیتاب لەگەڵ ئەمجەد خان و دارمەندرا بەشداریکرد وە فیلمەکەی دیش فیلمی دیوار (Deewaar) بوو کە ئەویان لەگەڵ شاشی کاپوور و نیتو سینگدا بەشداریکرد. فیلمی شوعلە لەوساڵەدا تاکوو ئێستا ناودارییەکی باشی پەیداکرد و بەیەکێ لە باشترین فیلمە ھیندییەکان دادەنریت بۆ ھەمیشە..

ھەشتایەکان[دەستکاری]

لەساڵانی ھەشتایەکان ئەمیتاب زۆرتر ناوبانگی دەرکرد بەتایبەتی بە دەرکردنی فیلمەکانی سیلسیلە (Silsila) لەساڵی ١٩٨١ وە کوولی لەساڵی (١٩٨٣) مارد (Mard)لەساڵی ١٩٨٥

برینداربوون لەفیلمی کوولی ساڵی ١٩٨٢[دەستکاری]

ڕووداوی فیلمی Coolie ئەو ڕووداوە بوو لەڕۆژی ٢٦ی تەمموزی (٧)ی ١٩٨٢ ڕوویدا کاتێک لەکاتی نوواندنی دیمەنێک ئەکتەری بەشداربوو (Puneet Issar) لەگەڵ ئەمیتاب باچان لە گرتەیەکەی شەڕدابوون لەئەنجامی ئەو نوواندە ئەمیتاب بەخراپی برینداربوو کاتێک بە گۆشەیەکی مێزێک کەوت و سەرەتا دەستەی فیلمەکە وایان زانی بە گاڵتە وادەکات بەڵام دوایی کە بۆیان ڕوونبۆوە ڕووداوەکە ڕاستە، ئەوکاتە فیلمەکە لە زانکۆی بەنگالۆری دەگیرا وە مەنھۆمان دیسیای دەرھێنەر بەپەلە لەگەڵ ئەمیتاب بە فڕۆکە گەڕانەوە مۆمبای و دواتر ئەمیتاب گەیەندرایە لقێکی نەخۆشخانەی کاندی لەو ڕۆژەوە ئەمیتاب کەوتە نەخۆشخانە تاکوو ڕۆژی ٢ی ئەیلوول (٩) ھەمان ساڵ لەنەخۆشخانە مایەوە. لەو ڕۆژەدا واتە ٢ی ئەیلوول جایا باچانی خێزانی ئەمیتاب تێبینی کرد کە پەنجە گەورەکەی ئەمیتاب دەجووڵێت وتی"ئەو دەژیێت" ئەو ڕووداوە بووە سەردێڕی زۆرینەی ھەواڵەکانی جیھانی و واتە دەنگۆ جیھانی لەدوای خۆی ھێنا تەنانەت وڵاتی بەریتانیایشی گرتبۆوە وە تەنانەت زۆرێک لە عاشقانی ئەمیتاب لە پەرستگاکان نزایان بۆ دەکرد بەتایبەت ژنەکەی کە ھەموو ڕۆژێک بەپێی پەتی دەچوو بۆ پەرستگای "Siddhivinayak" بۆ نزاکردن وە دوای چاکبوونەوەی دەستی کردەوە بەکارەکانی و فیلمی کوولی تەواو کرد و فیلمەکەش سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستھێنا و فیلمەکە بۆ ساڵی ١٩٨٣ لە سینەماکان نمایشکرا.

٢٠٠٠ەکان[دەستکاری]

لەساڵانی ٢٠٠٠ەوە ئەمیتاب بەھۆی بەسەرچوونی تەمەنییەوە زۆرتر ڕؤڵی باوک دەبینێت بەتایبەت باوکێکی تووڕە لە نموونەی ئەو فیلمانەش موحیبەتین (Mohabbatein)لەساڵی ٢٠٠٠ وە «ھەندێ کات خۆشی ھەندێ کات پەژارە» (Kabhi Khushi Kabhie Gham...) کە لەساڵی ٢٠٠١ بوو وە لە فیلمەکانی (Kabhi Alvida Naa Kehna) لە ٢٠٠٦ و باوکی بووک (Baabul)لە ٢٠٠٦ وە سەرکار (Sarkar) لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی باوکێکی باشی بینی. لەساڵی ٢٠٠٩ لەفیلمی باوک (پا) ڕۆڵی منداڵێکی تووشبوو بە پرۆگێریای بینی وە لەو فیلمەدا بەپێچەوانەی دۆخی ڕاستی ئەمیتاب ڕۆڵی منداڵی کوڕە ڕاستەقینەکەی خۆی (ئەبھیشەک باچان) ی بینی. پاشان لەساڵی ٢٠١١ لە فیلمی (Aarakshan) وە فیلمی (Bhoothnath Returns) لەساڵی ٢٠١٤ داوای باشترکردنی ژیان و خۆشگوزەرانی لە ھیند دەکرد واتە پەیامی سیاسیی ھاتە ناو فیلمەکانی ئەمیتاب. لەساڵی ٢٠١٥ەش بەفیلمی (Piku) ئەمیتاب گەڕایەوە ڕۆڵی باوک کە ئەوجارە ڕۆڵی باوکی ئەکتەری ھیندی دیپیکا پادوکۆنی گێڕا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]