بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئادیتیا ڕۆی کاپور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئادیتیا ڕۆی کاپور
لەدایکبوون (١٩٨٥-١١-١٦) ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٨ ساڵ)
مومبای، ھیندستان
خوشک و براSiddharth Roy Kapur، Kunaal Roy Kapur
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ھیندی
پیشەئەکتەر
پەروەردەSt. Xavier's College, Mumbai، University of Mumbai
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٩


ئادیتیا ڕۆی کاپور (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥) ئەکتەریکی هیندییە کە لە فیلمەکانی بۆلیوود دەردەکەوێت. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٩ لەبۆلیوود دەرکەوتووە ئەویش ئەوکاتەی لەفیلمی خەونەکانی لەندەن دەرکەوت.[١] دوایی لە ساڵی ٢٠١٣، بەدەرکەوتنی لە فیلمی ئاشقی ٢ ناوبانگی دەرکرد.[٢]

ژیانی کارکردن

[دەستکاری]

ئادیتیا لە ساڵی ٢٠٠٩، بۆیەکەمینجار لە سینەمای بۆلیوود لەپاڵ هەریەکە سەلمان خان و ئاجای دیڤگان بەڕۆڵێکی لاوەکی دەرکەوت.[٣] دوایی لەساڵی ٢٠١٠، لەدوو فیلمدا دەرکەوت کەھەردووکیان ئایشواریا رای لەگەڵدابوو ئەوانیش Action Replayy کە لەگەڵ ئاکشەی کومار دەرکەوت لەگەڵ فیلمی گوزاریش لەگەڵ ھریتیک ڕۆشاندا دەرکەوت..

دەرکەوتنی ئادیتیا لەگەڵ ئەکتەرە بەناوبانگەکان ھیچ خزمەتێکی بەونەکرد تاکوو لەساڵی ٢٠١٣ کەخۆی ڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی عاشقی ٢ لە پاڵ شرادها کاپوور دابینی،[٤] بەھۆی ئەو فیلمەوە ناوبانگییەکی زۆری پەیداکرد و فیلمەکە بەبەرترین ئاستی بۆکس ئۆفیس (blockbuster)ی پێدرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە جگە لەوەش گۆرانییەکانی فیلمەکە تەواوی خەڵاتەکانی ساڵییان بۆخۆبرد. ھەر لەساڵی ٢٠١٣دا ئادیتا بەشداری لەفیلمێکی دیکەی سەرکەوتوو دەکات بەڵام ئەوجارەشییان وەک ئەکتەری پاڵپشتبوو ئەویش لەفیلمی Yeh Jawaani Hai Deewani کە ئەو فیلمە بووە پڕداھاتترین فیلم کە ئادیتیا بەشداری تێداکردبێت کەکۆی گشتی داھاتەکەی بە ٣١٠ کرۆر (ھیند + جیھان + مافی بڵاوکردنەوە) دەخەملێنرێت.[٥][٦]

لەساڵی ٢٠١٤ەش بەڕۆڵی سەرەکی لەفیلمی Daawat-e-Ishq گەڕایەوە و لەوفیلمەش تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوو بەڵام ھاوشێوەی سەرکەوتنەکانی ٢٠١٣ نەبوو! وە لەساڵی ٢٠١٥ش ئادیتیا بێدەنگی ھەڵبژارد و بەشداری لەھیچ فیلمێکدا نەکرد.

لەشووباتی ٢٠١٦ و نزیکانێک لەڤالانتاین لە فیلمی Fitoor ڕۆمانسی بەڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ کاترینا کێف بەشداربوو کە ئەم فیلمەیان شکستی ھێنا لەبۆکس ئۆفیس و چیڕۆکەکەی لەسەر ڕۆمانی چاوەڕوانییەکی مەزن (Great Expectations)ی نووسەری بەریتانی چارڵز دکنزەوە وەرگیراوە. لەسەرەتای ٢٠١٧ەش لەفیلمی ئۆکەی جانو دەرکەوت لەگەڵ شرادھا کاپوور بەڵام لەویشدا شکستی ھێنا لەبۆکس ئۆفیس.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Salman Khan reveals Aditya Roy Kapur fell in love with a girl during London Dreams, approached her for 'one kiss'». Hindustan Times (بە ئینگلیزی). ٤ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Nov 16، Mirror Online / Updated:. «Aditya Roy Kapur's best and most famous songs». Mumbai Mirror (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  3. ^ World، Republic. «Aditya Roy Kapur screamed at Salman Khan during his first shot; here's why». Republic World (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «PICS: Shraddha Kapoor shows us how to team up floral top with ripped shorts as she returns to bay from Goa». PINKVILLA (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «7 Years of 'Yeh Jawaani Hai Deewani': Deepika Padukone shares pictures of first look test with Ranbir Kapoor». DNA India (بە ئینگلیزی). ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «Shocked at the super success of Yeh Jawaani Hai Deewani: Director Ayan Mukherji - Indian Express». archive.indianexpress.com. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «5 reasons why Katrina Kaif and Aditya Roy Kapur's Fitoor TANKED at the box office!». Bollywood Life (بە ئینگلیزی). ١٣ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.