جەنگی نێوان یۆنان و تورک (١٩١٩-١٩٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنگی نێوان یۆنان و تورک (١٩١٩-١٩٢٢)
بەشێکە لەTurkish War of Independence
جێئەنادۆڵ
کاتی ڕوودان١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی ئایاری ١٩١٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢
ھۆکارarmistice of Mudros

جەنگی نێوان یۆنان و تورک، جەنگێک بوو لە نێوان ساڵانی ١٩١٩–١٩٢٢ ڕوویداوە، ئەم جەنگە لە نێوان ھەریەک لە نەتەوەی یۆنانییەکان و بزووتنەوەی نەتەوەییی تورک ھەڵگیرسا بۆ بەدەست ھێنانی پشکی یۆنان کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەوە داگیرکرابوو وەک بەشێک لە جەنگی جیھانیی یەکەم ھەژمار دەکرێت.[١]

یۆنانییەکان ھەڵمەتێکیان کرد بۆ بەدەست ھێنانەوەی خاکیان لەسەر بەڵێنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەیڤد لۆید جۆرج کاتێک ھاوپەیمانانی ڕۆژاوا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا لە جەنگی جیھانیی یەکەم وە بووە ھۆی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، خاکی ئەنادۆڵ بەشێک بوو لە یۆنانی کۆن کە لەژێر دەست عوسمانییەکاندا بوو بۆ چەند سەدەیەک. شەڕی چەکداری لە ١٥ی ئایاری ١٩١٩دا بەرپا بوو لە شاری سمیرنا (ئێستا ئیزمیری ناوە) وە پێشڕەوییان کرد بە دەست بەسەرداگرتنی شارەکانی تری ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای خاکی ئەناتۆلیا کە ھەریەک لەم شارانەی گرتەوە مانیسا، بالیکسیر، ئایدین، کوتەیا، بورسا و ئەسکیشھر. لە ساڵی ١٩٢١دا شەڕ ھەڵگیرسایەوە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورک و یۆنانییەکان کە بە شەڕی ساکاریا ناوبانگی دەرکرد لە ئەنجامدا لە مانگی ئابی ١٩٢٢دا بەرەی یۆنان بەرامبەر بە ھێرشی تورکیا تێکشکا. شەڕەکە بە دەستی سوپای تورک و ئاگری گەورەی سمیرنا بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی پێ ھات.[٢]

لە ئەنجامدا، حکومەتی یۆنان داواکارییەکانی بزوتنەوەی نەتەوەییی تورکی وەرگرت و دانی بەشکستەکەی ھێنا و گەڕایەوە ئەو شوێنانەی کەلە پێش ھەلگیرسانی جەنگدا بۆیە خاکی ڕۆژھەڵاتی ترەیس لە ڕۆژاوای ئەنەتۆلیای بۆ تورک بەجێ ھێشت. ئەمە وای کرد کە ھاوپەیمانانی جەنگ پەیمانی سیڤەر بەلاوە بنێن و پەیمانەکی تر مۆر بکەن لەگەڵ بزووتنەوەی نەتەوەییی تورک بەناوی پەیمانی لۆزۆن. بە مۆر کردنی ریککەوتنامەی لۆزۆن سەربەخۆییدا بە بزووتنەوەی نەتەوەی تورک لەسەر خاکەکانی ئەنەتۆلیا، ئیستەنبول و ڕۆژھەڵاتی ترەیس.[٣]

پێشینە[دەستکاری]

چوارچێوەی جوگرافیای رامیاری[دەستکاری]

جوگرافیای رامیاری ناوچەکە گۆڕدرا کە دەرئەنجام پێکدادانی جەنگی جیھانیی یەکەمی لێ بووەتەوە بە دابەشکردنی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوە بوو بوو. یۆنانییەکان فەرمانێکیان وەرگرت لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمانی سیقۆڵی بۆ ئەوەی لە سمیرنا جێگیر ببنەوە وەک بەشێک لە دابەشکردنەکە. لە ماوەی جەنگەدا، بە ئیمزاکردنی پەیماننامەی سیڤەر لە ١٠ی ئابی ١٩٢٠دا بە ھەرەسی ھێنانی حکومەتی عوسمانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دابەش کرا بەسەر زلھێزە براوەکاندا.

لە کۆتاییی ھاتنی جەنگی جیھانیی یەکەم چەند رێککەوتنامەیەکی نھێنی ئەنجام درابوو لەبارەی دابەش کردنی ئیمۆراتۆریەتیی عوسمانی. یۆنانییەکان وەکو نەتەوە کەمینەکانی ڕۆژھەڵات بەڵێنی بنەڕەتی زۆریان پێدرابوون لەلایەن وڵاتانی ھاوپەیمانە سێقۆڵییەکە کە دوای جەنگ بۆیان ئەنجام بدەن.

ھاوپەیمانەکانی ڕۆژاوا، بە تایبەتیی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەیڤد لۆید جۆرج، بەڵێنی دەستکەوتی خاکی بە یۆنانیەکانی دابوو لەسەر ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی گەر یۆنان ھاوبەش بێ لەبەرەی وڵاتانی ھاوپەیمانان. کەئەم خاکانەی دەگرتەوە ڕۆژھەڵاتی ترەیس، دوورگەکانی ئیمبرۆس (ئیمروز، لە ٢٩ی تەمووزی ١٩٧٩ گۆکچەدا ناوبراوە) و تێنیدۆس (بۆزکادا) و بەشێک لە ڕۆژاوای ئەناتۆلیا کە لە دەوروبەری شاری سمیرنا لەخۆ دەگرێت، کە دانیشتوانی ئەم خاکانە لە ڕەگەزی دانیشتوانی یۆنانی بوون.

ئیتاڵیاییەکان و ئەنگلو فەرەنسییەکان ڕازی نەبوون لەسەر ڕێککەوتننامەی سانت-جین-دی-مەورینی کەلە ٢٦ی نیسانی ١٩١٧ ەوە واژوو کرابوو، ئەم رێککەوتنامەیەی کە «بەرژەوەندییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست» دا بۆ ئیتاڵیاییەکان دیاری دەکرد، بەداگیرکاری یۆنانییەکان بۆ سەر سمیرنا (ئیزمیر تورکیای ھاوچەرخ) بەڵێنامەکە نەگەیشتە ئەنجام کەبە ئیتاڵیا درابوو لەبارەی ئەم خاکانەوە. کاتێک لە ساڵی ١٩١٩ وەکوو شاندی ئیتاڵی چوو بۆ کۆنگرەی ئاشتیی پاریس تووڕەبوونی پێوە دیار بوو لەسەر ئەگەری داگیرکردنی یۆنانییەکان بۆ خاکەکانی ڕۆژاوای ئەناتۆلیا، وە کۆنگرەکەیان جێھێشت تا ٥ی ئایار نەگەڕانەوە پاریس. ئامادەنەبوونی شاندی ئیتالی لەکۆنگرەکە کاراسانی بۆ ھەوڵەکانی لوید جۆرج بۆ ڕازیکردنی فەرەنسا و ئەمریکا بۆ پشتیوانی کردن و یارمەتیدانی یۆنان و ڕێگرتن لە شاڵاوەکانی ئیتاڵی لە خاکەکانی ڕۆژاوای ئەناتۆلیا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]